21/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
پهیامنێكی NRT به‌رچه‌قۆ درا
له‌شاری سلێمانی په‌یامنێرێكی كه‌ناڵی NRT رفێنراو له‌نزیك كه‌ركوك به‌ر چه‌قۆ درا.
شه‌وی رابردوو له‌شاری سلێمانی هێرشكرایه سه‌ر رۆكان جاف په‌یامنێری شاری كه‌ركوكی كه‌ناڵی NRT و به‌ره‌و ناوچه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیری نزیك له‌كه‌ركوك رفێنرا.
به‌پێی زانیارییه‌كانی بزاڤ پرێس، چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو دوای ئه‌و په‌یامنێره كهوتوونو له‌شوێنی مانه‌وه‌ی خۆی له میوانخانه‌یه‌كی سلێمانی رفاندویانهو له قه‌ره‌هه‌نجیر چه‌ند چه‌قۆیه‌كیان لێداوه‌و بریندارییان كردووه.
بزاڤ ئه‌وه‌ی زانیوه كه برینداركردنی رۆكان جاف، چه‌كداره‌كان ناوبراویان گهڕأندۆتهوه بۆ سلێمانی‌و له‌نزیك ده‌روازه‌ی شار فرێیانداوهو دواتر خۆی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی كردووه.
هێرشكردنه سه‌ر رۆژنامهنووسانو لێدان‌و گرتنیان به‌رده‌وامی هه‌یه‌و هه‌فته‌ی رابردووش دلێر عه‌بدوڵڵا سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری بزاڤ بۆ ماوه‌ی 5 رۆژ زیندانی كرا.
د.ع