بۆ مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی پشتیوانی و هاوده‌نگی له زیندانیانه سیاسیه مانگرتووه‌كانی گرتووخانه‌ی وورمێ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان له به‌رده‌م سه‌فاره‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران له ئه‌نقه‌ره گردبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دا .
به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی هه‌واڵده‌ری ماڵپه‌ڕی كوردپا ئاماده‌بوانی ئه‌م گردبوونه‌وه‌یه هۆكاری گردبونه‌وه‌كه‌یان بۆ ئه‌وه ده‌گێرنه‌وه كه مانگرتنی زیاتر له مانگێكی ئه‌و زیندانیه سیاسیانه‌ی وورمێ وای لێ كردن كه له به‌رده‌م سه‌فاره‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران كۆببنه‌وه و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به به‌رپرسانی ئه‌و وولاَته ڕابگه‌یه‌نن و هه‌روه‌ها پشتیوانی خۆشیان بۆ زیندانه سیاسه‌كان ده‌ببڕن . له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا كه كوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به‌شداریان تیا كردبوو چه‌ندین دروشم خوێنرایه‌وه له‌وانه‌ش ( كوردستان ، گۆڕستانا فاشیستانه – بژی كوردستان – بژی خۆڕاگری و سه‌رهه‌ڵدانی زیندانیان و ..... ) .
هه‌روه‌ها له‌و گردبونه‌وه‌یه‌دا هه‌ڵمه‌ت مه‌عروف چالاكوانی سیاسی به‌نوێنه‌رایه‌تی له ڕۆژهه‌لاَتی كوردستان دوایین ڕه‌وشی زیندانیانی مانگرتووی گرتوخانه‌ی وورمێ خوێنده‌وه .
شایه‌نی باسه ڕیكخستنی ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه له‌سه‌ر بانگه‌وازی یه‌كێتی دیموكراتی گه‌لان (HDP) بووه ، كه تیایدا پشتیوانی له خۆڕاگری و خواستی زیندانیانی مانگرتووی كورد له گرتووخانه‌ی ورمێ كرا .