22/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ته‌نیا ٥٪ی خاكی هه‌رێم له‌ژێر كۆنتڕۆڵی داعشدا ماوه
داڕێژه‌ری نه‌خشه‌ی هه‌رێمی كوردستان پڕۆفیسۆر د. خه‌لیل ئیسماعیل كه پسپۆڕه له جوگڕافیای دانیشتووان، ڕایده‌گه‌یه‌نێت "95٪ی سنووری هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه ده‌پارێزرێت و داعش ته‌نیا 5٪ی خاكی هه‌رێمی كوردستانی به ده‌سته‌وه ماوه".
داڕێژه‌ری نه‌خشه‌ی هه‌رێمی كوردستان پڕۆفیسۆر د. خه‌لیل ئیسماعیل وتی "ئه‌و شوێنانه‌ی له چه‌ند ڕۆژی رابردوودا له ده‌ستی چه‌كدارانی داعش ده‌رهێنراون زۆر ستراتیژین، جگه له‌وه‌ی شه‌نگال گه‌وره‌ترین شوێنی ئێزیدیه‌كانی جیهانه، ناوچه‌یه‌كی ستراتیژییه به‌هۆی ئه‌وه‌ی سنووری عێراقه له‌گه‌ڵ سووریا".
له باره‌ی ئه‌و رێژه‌یه‌ی له خاكی هه‌رێمی كوردستان كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی چه‌كدارانی داعشدا ماون، ناوبراو ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو :"دوای ئازاد كردنی شه‌نگال ئێستا ئه‌و خاكه‌ی كه به ده‌ستی داعشه‌وه‌یه ته‌نیا 5٪ی خاكی كوردستانه و 95٪ی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی نه‌خشه ره‌سمییه‌كان له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌یه".