22/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
UN: بەدواداچون بۆ شێوازی ئەشکەنجەدانەکانی سی ئای ئەی دەکات
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لێکۆڵینەوە لەسەر دۆسێی ئەشکەنجەدانی بەندکراوان لەلایەن دەزگای ھەواڵگریی ئەمریکا دەکات.
لەمبارەیەوە ڤیتالی تشورکین باڵیۆزی ھەمیشەیی روسیا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، رایگەیاند: بڕیارە لە کۆبوونەوەی لیژنەی نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان، دۆسێی ئەشکەنجەدانی بەندکراوان لەلایەن کارمەندانی دەزگای ھەواڵگریی ئەمریکا گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت.
نوێنەری ھەمیشەیی روسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، روونیشیکردەوە: ١٩٣ وڵاتی ئەندام لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رازی بوون گفتوگۆ لەبارەی دۆسێی ئەشکەنجەدانی بەندکراوان لەلایەن سی ئای ئەی بکرێت، تەنھا کۆریای باکوورو ئەریتریا نەبێت.