18/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
شەری نێوان بزوتنەوە و یەکێتی
دوای ئه‌وه‌ی ڕاپهڕینهمهزنهكهی كوردستان كه‌هاوڵاتیانی كوردستان پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه بون، چه‌ندین حزب و گروپ و كه‌سایه‌تی له‌كاره‌ساته‌كه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌كه‌دا به‌شداربون كه‌دژی زوڵم و سته‌م خه‌باتیان كرد‌و هاوڵاتیانیش به‌چاوی ئومێده‌وه لێیان ئه‌ڕوانی و وایان هه‌ست ئه‌كرد ئیدی ڕاپه‌ڕین كرا‌و هاوڵاتیان چیتر گوێیان له‌ده‌نگی فیشه‌كی تفه‌نگ نابێت و هه‌ناسه‌یه‌كی ئازادی هه‌ڵمژن و كه‌مێك بحه‌سێنه‌وه و كاربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵاته‌ی له‌ڕابردودا كرابو له سوربونی ده‌ستی برا به‌خوێنی براكه‌ی ئیدی ئه‌وه كۆتای پێبێت و ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌ر بڕوات ، به‌ڵام هه‌ر زۆری نه‌برد له‌دوای چه‌ند مانگێك له‌ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی 1991 ه‌وه له‌سنوری گه‌رمیانه‌وه به‌تایبه‌تی تر شاری كه‌لار جارێكی تر لوله‌ی تفه‌نگی براكان رویانكردوه سه‌رسنگی یهكترو جارێكی دیكه خوێنی كورد به‌ده‌ستی كورد شه‌قامه‌كانی سوركرد و چه‌ندین كه‌سی تێدا شه‌هیدو بریندابو ئه‌وانیش شه‌ڕی نێوان بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بو ، كهبۆیهكهمینجار كۆڤاری ڕێگا په‌رده له‌سه‌ر نهێنییه‌كانی ئه‌و شه‌ڕانه‌ی نێوان ئه‌و دوهێزهدا ڕویاندا هه‌ڵ ئه‌داته‌وه‌و هۆكارو ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌و شه‌ڕانه به‌دیار ئه‌خات،
شه‌ڕی یه‌كه‌می بزوتنه‌ی ئیسلامی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌كه‌لار ساڵی 1991
له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌كه‌وه بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌كه‌لار به‌هۆی كاری ده‌عوه‌و بانگهوازییانهوه خه‌ڵكێكی زۆر له‌ده‌وریان كۆبویه‌وه‌و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش خاوه‌نی جه‌ماوه‌رێكی زۆربو و لایه‌نگری زۆریشی هه‌بو ، ههردویهنهكه ئاست و قه‌باره‌ی خۆیان بۆ ڕون بویه‌وه‌و به‌هۆی جیاوازی بیر‌و باوه‌ڕی هه‌ردولاوه خه‌ڵكێكی زۆر هه‌ستی به‌وه كردبو كه‌ئه‌م دوهێزه پێكه‌وه ناگونجێن و شه‌ڕوئاژاوه له‌نێوانیاندا ڕووئه‌دات، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و لایه‌نگرانی خۆیان به‌راست و هه‌ڵگری په‌یامی ئیسلام ئه‌زانی و خۆیان بهههقتر ئه‌زانی لایه‌نی به‌رامبه‌ریش كه‌یه‌كێتی بو به‌كافرو له‌ڕێ لاده‌ریان ئه‌زانی ، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش هه‌رجاره‌ی بهتۆمهتێكهوه بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و لایه‌نگره‌كانی تۆمه‌تبار ئه‌كرد، ئه‌م جیاوازییانه ڕۆژانه زیادی ئه‌كردو هه‌ردولاش هه‌موكات له‌حاله‌تی ئاماده‌باشیدا ئه‌بون ، به‌ڵام كه‌سیان نه‌یده‌ویست ده‌ست پێشخه‌ری شه‌ڕبێت ، به‌ڵام به‌پێی ڕۆژگار ئاخری هه‌ر شه‌ڕ له‌نێوان بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و یه‌كێتی نیشتمانی هاته ئاراوه له ساڵَی 1991 كهشهڕێك بوو ، نه‌ك له‌سه‌ر بیروبۆچونه جیاوازه‌كانییان ڕویدابێت به‌ڵكو هۆكاری ئه‌م شه‌ڕه له‌سه‌ر كێلی قه‌برسان بو، ڕه‌نگه ئه‌م قسه‌یه به‌لای خوێنه‌ره‌وه مایه‌ی ئه‌وه بێت كه‌مێك قاقای پێكه‌نین لێ بدات، به‌ڵام كه‌سه دیاره‌كانی ئه‌و دوو حزبه دان به‌و ڕاستییه تاڵه‌دا ئه‌نێن كه به‌هۆی كێلی قهبرێكه شه‌ڕ له‌نێوان ئه‌و دوحیزبهدا هه‌ڵگیرساو زه‌رێكی زۆری مادی و گیانی له‌هه‌ردولا كه‌وت و هه‌ركه‌سێكیش تێیدا گیانی به‌خشی ئه‌وه ئۆباڵه‌كه‌ی به‌گه‌ردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌له‌پێناو كێلی قه‌برێك گیانی ئه‌و گه‌نجانه‌یان كرده قوربانی ، ئه‌گه‌ر سیاسییه‌كانی وڵاتی ئێمه خوێنی گه‌نجانی ئه‌م میله‌ته‌یان به‌لاوه مه‌به‌ست بوایه نه‌یانده‌هێشت ئه‌و گه‌نجانه ببنه قوربانی و ده‌بو وانه‌یه‌ك له‌ڕابردوی حزبه‌كانی تر وه‌ربگرتایه كهچهندێك شهڕوململانێیان هه‌بو، به‌ڵام ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی جه‌رگ سوتانی هه‌ندێك دایكی لێكه‌وته‌و كومهڵیی تێدابریندابو، هه‌ر بۆ راستی ڕوداوی شه‌ڕه‌كه‌ی نێوان بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و یهكهێتی نیشتمانی كهبهشهڕی یه‌كه‌می ئه‌و دوحیزبه دائه‌نرێت ، یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی نه‌جم عهبدوێیه كه ئامرتیبی هێزه چه‌كداره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی بو، باس له‌وه ده‌كات له‌و كاته‌دا بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌و كاته‌دا دابه‌ش بون به‌سه‌ر دوتیپدا ، ئه‌وانیش تیپی مزگه‌وتی شێخ ئیبراهیم و تیپی مزگه‌وتی گازینۆ كه مه‌لا عومه‌ر ئامر تیپیان بوه، به‌ده‌ر لهتیپهكانیش دوو مه‌قه‌ڕیان هه‌بوه، كه مهقهرێكان له‌لای قه‌ڵای شێروانه‌دا بوه و ئه‌ویتریان له‌لای تهقوێكهی كه‌لاردا بوه،ته‌نیشت محه‌ته‌ی كاره‌بای كه‌لار، له‌و كاته‌دا له‌لای تهقوێكهی كه‌لار هه‌ندێك به‌ردی بڕراو و كاشی تێدابوو، خه‌ڵكی به‌كاری ئه‌هێنا بو سه‌ر قه‌بر، لهڕۆژێگی گه‌رمای هاویندا شاری كه‌لار شڵه‌ژاو خه‌به‌ر بڵاو بویه‌وه كهلهمزگهوتی شێخ ئیبراهیم شه‌ڕ ده‌ستی پێكرد، شه‌ڕه‌كه‌ش دوای ئه‌وه‌بو كه‌له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌یه‌كه‌وه كه‌سێكیان كوژرابو، كه‌س و كاری ئه‌و كوژراوه هاتبونبۆ لای تهقوێكهی كه‌لار له‌و به‌ردانه‌ی كهههبون بیبه‌ن بۆ سه‌ر قه‌بر ژه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كه‌له‌وێدا ده‌بن به‌و كه‌س و كاری كوژراوه‌كه ئه‌ڵێن ئێمه به‌رپرسمان هه‌یه ، هه‌تاوه‌كو وه‌ره‌قه‌یه‌كمان له‌لای ئه‌وه‌وه بۆ نهیهرن ناتوانین له‌م بهردانهتان بده‌ینێ، كهلهمزگهوتی شێخ ئیبراهیمه، ئه‌و به‌رپرسه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئه‌حمه‌ده ڕیشه بو كه‌به‌رپرسی مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی بوو، ئه‌و كاته‌ی كهسو كاری كوژراوه‌كه مههاتبونبۆ لای ئه‌حمه‌ده ڕییشه ، ئه‌حمه‌ده ڕیشه‌ش كه‌سه‌كانی ناسی بو وه‌ره‌قه‌ی پێنهدابون له‌و به‌ردانه به‌رن بۆ سه‌ر قه‌بر و پێیانی وتبو ئێمه كاری وا ناكه‌ین و هی مه‌قه‌ڕی خۆمانه و جوابیانی كردبو، ئه‌وانیش به‌ناچاری وتبویان ههردهیبهین و مه‌فره‌زه‌یه‌كیان برد‌و ڕۆشتن بۆ ئه‌و شوێنه كه‌سه‌ر به‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بون ، كاتێك رۆشتبونه ئه‌وێ داوای به‌رده‌كانیان كردبو، چه‌كداره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌رده‌كانیان پێ نه‌دابون ، ئیتر له‌و كاته‌دا له‌نێوان هه‌ردولادا كدهمهقاڵێیهك هاته ئاراوه‌و له‌ئه‌نجامی دهمهقاڵیهكاندا له‌لایه‌ن چه‌كدارێكی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌ستی كرده فیشه‌ك ته‌قاندن و كه‌وتنه ته‌قه‌كردن له‌و مه‌فره‌زه‌یه‌ی یه‌كێتی نێشتمانی كوردستان هه‌ر له‌وێدا ئه‌و مه‌فره‌زه‌یه‌ی یه‌كێتی دوانیان لێكوژاو چه‌ند كه‌سێكی تریشیان بریندابون ، له‌كاتی ئه‌م شه‌ڕه ته‌قه‌یه‌دا یه‌كێتی كه‌وته ئینزارهو كه‌وتنه كۆكردنه‌وه‌ی هێزو له‌كاتی كۆبونه‌وه‌ی هێزه‌كانیان ئیتركههاتنه ڕوبه‌ڕوی یه‌كتر ئیتر لێره‌وه شه‌ڕێكی گه‌رم ده‌ستی پێكرد و دوای ئه‌وه ئیتر ههموشاری كه‌لار له‌هه‌مو شوێنه‌كانیدا به‌كۆڵان و كه‌ڕه‌ك و شار‌و شه‌قامه‌كاندا شه‌ڕی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و یه‌كێتی نیشتمانی ده‌ستی پێكردو به‌و شێوه‌یه ئه‌و شه‌ڕه كهشاری كه‌لاری گرته‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌هه‌ردولا بریندار‌و كوژراویان لێكهوتهوه كارگهشته ئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی كه‌لار هه‌ردو حیزبیان ئاگاداركرده‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و شه‌ڕه ڕانه‌گرن ، ئه‌وا بۆیان دێنه مه‌یدان له‌شار ئهیانكهنه ده‌ره‌وه، چونكه به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌وه به‌ته‌واوه‌تی كاسبی و هاتوچۆی هاڵاتیان لهمهترسیدابون كه‌س له‌گیانی خۆی دڵنیا نه‌بو، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی وته‌كانی ئامرتیپهكهی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی عهقیدمحمد عه‌زیز كه‌ناسراوه به‌حه‌مه‌ی عه‌زه شاناز باس له‌وه ده‌كات له‌كاتی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی كه‌سه كوژراوه‌كه‌دا كاتێك كه‌س و كاره‌كه‌ی چونه بۆ ئه‌و شوێنه داوای ئه‌و به‌ردانه‌یان كردوه بۆ سه‌ر قه‌بری كه‌سه كوژراوه‌كه به‌ڵام چه‌كداره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ئیلامی كه‌له‌و شوێنه‌دا بونه ڕێكییان لێكردون ئه‌و به‌ردانه ببه‌ن له‌كاتی هاتنه‌وه‌یاندا كه‌س و كاری كوژراوه‌كه زۆر نیگه‌ران بونه له‌و ڕه‌فتاره‌ی چه‌كداره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ، عه‌قید محمد باس له‌وه ده‌كات دوای ئه‌وه خۆی و چه‌ند كه‌سێكی ناسیاوی خۆی كه پاسه‌وانی بونه ڕۆشتون بۆ ئه‌و شوێنه كاتێك گه‌شتونه‌ته نزیكی چه‌كداره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌و كاته‌دا نئهمان واته هێزه‌كانی یه‌كێتی به‌بێ چه‌ك ڕۆشتون بۆ ئه‌و شوێنه ، بهلاَم چه‌كداره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌حاڵه‌تی ئاماهباشیدا بونه و بهبیكهیسی و تاقم و تفه‌نگه‌وه خۆیان بهسابو، كاتێك ئه‌و بهربرسهی یه‌كێتی چوه بۆ ئه‌و شوێنه ڕێگرییان كردبو لێیان كهبهردهكان ببه‌ن ، وتوبیان ئه‌بێت وه‌ره‌قه‌مان بۆ بیرن ئه‌وكاته به‌رده‌كان ببه‌ن ، ئه‌میش پێیانی وتیبو خه‌ڵكی له‌سه‌ر قه‌برانه ته‌حه‌مولی ئه‌وه ناكه‌ن به‌دیار ته‌رمی كوزراوهكه بوه‌ستن ، چونكه كه‌سه كوژراوه‌كه چه‌ند ڕۆژێك بو كوژرابو، بۆیه ته‌رمه‌كه‌ی بۆنی كردبو، بۆیه له‌لایه‌ن ئه‌و بهربرسهی یه‌كێتییه‌وه سیان لهبهردهكانی باركردبو وه‌كو خۆی ئه‌لێت ته‌نها پێویستیمان به‌سێ به‌ردی تر هه‌بو، كاتێك هێزیكی تری پێشمه‌رگه دێنه ئه‌وێ له‌و كاته‌دا ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوان هه‌ردولادا دێته ئاراوه ، كه‌سێك له‌چه‌كداره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی یه‌كسه‌ر ده‌ستی كرده ده‌ستڕێژی گولله و به‌بێ ده‌ست پارێزی ،كه‌ده‌ستی كرده ته‌قه‌كردن ده‌ست به‌جێ دووكه‌س له پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی شه‌هید ئه‌كات و چه‌ند كه‌سێكی تریش بریندار ئه‌كات ، ئیتر لهههرچووارلاوه ده‌ستیان كرده ته‌قه‌كردن لێمان، ئیتر ئهوهمانپێكرا ته‌نها برینداره‌كان بگوازینه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، بهلاَم له‌م سه‌روبه‌نده‌دا كه ئه‌وان خه‌ریكی بریندارهكانییان ئه‌گواسته‌وه چه‌كداره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ڕوه‌و ناو محه‌ته‌ی كاره‌باكه‌ی كلار ئه‌ڕۆشتن و ته‌قه‌یان له پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی ئه‌كرد، ئیتر لێره به‌داوه شه‌ڕی له‌كه‌لار ده‌ستی پێكردو كه‌س به‌كه‌س نه‌مابو ، هه‌ردولا له‌هه‌رچوارلاوه ده‌ستیان كرده شه‌ڕ به‌رامبه‌ر یه‌كتر ، ئه‌و بهربرسهی یه‌كێتی كه‌شه‌ڕه‌كه فراوانتر ئه‌بێت كه‌شه‌ڕه‌كه به‌رامبه‌ر ئه‌بنه‌وه بریندار ئه‌بێت و چاوێكی له‌ده‌ست ئه‌دات، بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیش بریندارییان لێكهوتهوه، ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی ئاماژه به‌وه ده‌كات ، ئه‌و شه‌ڕه له‌سه‌ر چه‌ند به‌ردێكی قه‌بر هه‌ڵگیرساو بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیش ده‌ست پێشخه‌ری شهڕهكهبونهو وه‌كو خۆی ئه‌ڵێت له‌پێناو ئهبهردانهدا له‌هه‌ردولا شه‌ڕێكی گهورههاته كایه‌وه‌و چه‌ندین شه‌هیدو برینداری لێكهوتهوه و چه‌ندین منداڵ بێباوك و چه‌ندین دایك بهئاخی كوره‌كانیان سه‌ریان نایه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و شه‌هیدو بریندارانه داوای گفتوكراو به‌هه‌ر جۆرێك بێت شه‌ڕه‌كه كۆتای پێهات و ده‌رئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه ماڵوێرانی بۆ كۆمه‌ڵێك ماڵ هه‌ژارو نه‌دار مایه‌وه‌و به‌م شێوه‌یه شه‌ڕی یه‌كه‌می بزتنه‌وه‌ی ئیسلامی و یه‌كێتی كۆتای پێهات
شه‌ڕی دوه‌می بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌چه‌مچه‌ماڵ و كه‌لار له‌ساڵی 1992
له‌دوای ته‌واوبونی شه‌ڕی یه‌كه‌می نێوانی ئه‌و دوهێزهدا ڕۆژبه‌ڕۆژ هه‌ست به‌وه ده‌كرا كه‌جارێكی دیكه شه‌ڕ له‌نێوانیاندا دروست ئه‌بێته‌وه ئه‌ویش له‌به‌ر هۆكاری ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی لهدهعوهو بانگه‌وازه‌كه‌یدا سه‌ركه‌وتوبون و توانییان ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی له‌جارانی پێشوتر به‌ره‌و خۆیان كه‌مه‌ندكێش بكه‌ن و پاشان تۆمه‌تباركردنی ئه‌م هێزه له‌لایه‌ن یه‌كێتی نیشتمانییه‌وه به‌وه‌ی هه‌رجاره‌ی ناوێكیان به‌به‌ردا ده‌بڕا وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌وانه پیاوی به‌عسی و ئێران و ده‌یان ناوی دیكه ئه‌مانه وچه‌ندین ململانێی ناڕاسته‌وخۆ ئاماژهبون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م دوهێزه ناتوانن پێكه‌وه لهشوێنیكدا پێكه‌وه هه‌ڵبكه‌ن و كاری سیاسی خۆیان بكه‌ن وههریهكهشیان كاری بۆ به‌رفراوانبونی خۆی ده‌كرد ، تاكارگهشته ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه شه‌ڕ له‌نێوان ئه‌م دوهێزهدا دروست بێته‌وه سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌كه له‌وێوه ده‌ستی پێكرد كه‌كاتێك دانیشتنێك له‌نێوان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستاندا هاته ئاراوه له‌شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان دانیشتن له‌نێوان ئه‌م دوهێزهدا ده‌كرێت ئه‌ویش داواكردنی چه‌ند كه‌سێكی ئێرانی بون له‌لای بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی بون و داواكرابو له‌بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئه‌و ئێرانییانه‌یان پێ بده‌ن و لیستێكی ناویان له‌لایه ئه‌گه‌ر ناوی ئه‌و ئێرانییانه‌ی تێدا نه‌بوو ئه‌وا به به‌كێشه ڕاده‌ستییان ئه‌كه‌نه‌وه و له‌و سه‌روبه‌نده‌دا ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان له بازگه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ڕێگری لێده‌كرێت و لێره‌وه ده‌مه‌قاڵێ ده‌كه‌وێته نێوان پاسه‌وانه‌كانی ئه‌و ئه‌ندام مه‌كته‌ب سهركردایهتییهو پاسه‌وانه‌كانی بازگه‌ی ده‌ربه‌ندیخان و پاسه‌وانه‌كانی ئه‌و ئه‌ندام مه‌كته‌ب سه‌ركردایه‌تییه ده‌ست ده‌ده‌نه میلی تفه‌نگه‌كانیان و میلی تفهنك له‌و پاسه‌وانانه‌ی بازگه‌كه ڕاده‌كێشن پاشان ئاسایشی ده‌ربه‌ندیخان اوای ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كهمیلی تفه‌نگیان له‌و پاسه‌وانانه‌ی بازگه‌كه‌یان ڕاكێشاوه ئه‌حمه‌ده ڕیشه كه ئوكات سه‌ركرده‌یه‌كی عهسكهی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان بوه و كه‌سی یه‌كه‌می ئه‌و دانیشتنه بونه له‌لێدوانێكیدا بۆ ڕێگا بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه له‌و كاته‌ی ئه‌وان دانیشتنه‌كه‌یان كردوه له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكه‌وه ویستراوه پاسه‌وانه‌كانی ده‌ستگیر بكرێن بهلاِم ئه‌وان خۆیان ڕاده‌ست ناكه‌ن و ده‌ست ده‌كرێت بهشهڕه ته‌قه‌و هه‌ر له‌وێدا چه‌ند بریندارێك و دو كوژراوی لێ ده‌كه‌وێته‌وه كوژراوه‌كان سهربههێزهكانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بون ئه‌و سه‌ركرده باسیشی له‌وه كرد ئیتر له‌وێوه دۆخه‌كه به‌ره‌و ئاڵۆزی ڕۆشت ،هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌وزانیارییانه‌ی به‌رده‌ستمان كه‌وتون ته‌نانه‌ت لهكاتنی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌حمه‌ده ریشه له‌و شوێنه‌ی كه كۆبونه‌وه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجامدراوه ده‌درێته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و بهلاَم بهههشێوهیهك بێت خۆی ڕزگار ئه‌كات یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه كوژرابو خه‌ڵكی شاری چه‌مچه‌ماڵ بوه دوای ئه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی ئه‌به‌نه‌وه له‌وێدا له‌لایه‌ن یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه خۆپیشاندانێك ئه‌كرێت و هێرش ده‌كرێته سه‌ر باره‌گا و پێشمه‌رگه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌و ده‌ڤه‌ره‌و شه‌ڕێكی خوێناوی له‌نێوان هه‌ردولادا دێته ئاراوه‌و چه‌ندین كوژراو برینداری لێ ده‌كه‌وێته‌وه و قۆناغه‌كه به‌ره‌و مه‌ترسییه‌كی گه‌وره هه‌نگاوی ئه‌نا؟ ئه‌گه‌رچی شه‌ره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌كه‌لاره‌وه ده‌ستی پێكرد و پاشان هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له‌شاری چه‌مچه‌ماڵ ئه‌وه‌ی له‌لای خه‌ڵكی و هه‌ر دوهێزی شه‌ڕكه‌ر دروست كرد ئه‌گه‌رێك بێته ئاراوه ئه‌م شه‌ڕه سه‌ر بكێشێت بو ههموناوچهكانی تری كوردستان و كوژران و برینداری دیكه‌ی لێبكه‌وێته‌وه هه‌ربۆیه لهكهلاریش هێزه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئه‌كه‌ونه ئینزاره‌وه بۆ هه‌مو ڕوداوێكی له‌ناكاو بۆیه هێزه‌كانی بزوتنه‌وه له‌شاری كه‌لار ئه‌كه‌ونه ئینزاره‌وه، چونكه ئه‌وكات بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌كه‌لار پێكهیهكی به‌هێزی جه‌ماوه‌ری هه‌بوو وه‌زۆربه‌ی سه‌ركرده عه‌سكه‌رییه دیاره‌كانی ئه‌و هێزه خه‌ڵكی شاری كهلاربون ، ئه‌مانیش بۆ حه‌زه‌ر وه‌رگرتن به‌فه‌رمانێك كه‌وتبونه ئینزاره‌وه ، یه‌كێتی له‌م كاته‌دا ئاماده‌باشی ئه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بڵێسه‌ی ئه‌و شه‌ڕه نه‌گاته كه‌لار بۆیه له‌لایه‌ن به‌ربرسێكی ئه‌وكاته‌ی یه‌كێتی نێشتمانی كوردستانه‌وه به‌ناوی نه‌به‌ردی حه‌مه‌ی مینا سه‌ردانی ئامر تیپی هێزه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان ده‌كات و داوا ده‌كات كه ئه‌وان پێیان باشه شه‌ڕ له‌نێوانییاندا له‌م سنوره‌دا ڕونه‌دات و جارێكی دیكه خه‌ڵكی توشی نه‌هامه‌تییه‌كی دیكه نه‌بنه‌وه و ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستانه‌وه له‌شاری كه‌لار به‌باشی داده‌نرێت بهلاَم له‌كاتی گفتۆكردنی ئه‌م دو كه‌سه دیاره‌ی یه‌كێتی و بزوتنه‌وه له‌ناكاو له‌سه‌ر بارهكایهكی یه‌كێتییه‌وه ده‌ستڕێژی گولله‌یان لێده‌كرێت و هه‌رله‌وێدا پاسه‌وانێكی ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی فیشه‌كێكی به‌رده‌كه‌وێت و ده‌كه‌وێته ئه‌رز و هه‌ردو بهرپرسهكهش هه‌ریه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌ك خۆیان ڕزگار ئه‌كه‌ن ئیتر له‌دوای ئه‌م ڕوداوه زه‌نگی شه‌ڕی نێوان بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی یه‌كێتی نێشتمانی ئاراوه و شه‌ڕ ده‌ستی پێكرد و هردولا كه‌وتنه شه‌ڕێكی قورس له‌ناوی شاری كه‌لار و ده‌وروبه‌ری و كارگهشته ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌یه‌كتریان كوشت و بریندارێكی زۆری لێكهوتهوه شه‌ڕی ناوشاریش لهناوماڵهكاندا ده‌ستی پێكردو هه‌ردولا به‌چه‌كی قورس و سوك روبه‌ڕوی یه‌كتر بونه‌وه‌و شایه‌ت حاڵێكی ئه‌و كاته‌ی شه‌ڕه‌كه ئه‌وه‌ی بۆ ڕێگا ئاشكرا كرد كاركهشتبوه ئاستێك ته‌نانه‌ت هه‌ركه‌سێك كه پێشمه‌رگه‌ش نه‌بوایه به‌رچاویان بكه‌وتایه ته‌قه‌یان لێده‌كرد ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ردولا هه‌موو كه‌سێكیان لێبوه پێشمه‌رگه‌ی یه‌كتر به‌تایبه‌تی شه‌ڕه‌كه ئه‌وه‌نده قورس بو له‌ده‌ره‌وه‌ی شاری كه‌لار له‌نێوان ئه‌و دوهێزهدا شه‌ڕێكی زۆر قورس هاته ئاراوه كهكوژراو بریندار‌و ده‌ستگیركراوێكی زۆر لێكه‌وته‌وه‌و خه‌ڵكێكی زۆری هێزه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌ستگیركران
شه‌ڕی سێیه‌می بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌كفری ، ڕانییه ، كه‌لار له‌ساڵی 1993
شه‌ڕی ساڵی 1993 ی نیوان بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و یهمێتی نیشتمانی له‌شاری كفری هه‌ڵگیرسا وههتاوهكو ئێستا ئه‌م شه‌ڕه چه‌ندین لێكدانه‌وه‌و ناوی به‌سه‌ردا بڕراوه هه‌نێك پێیان وایه ئه‌و شه‌ڕه‌ی نێوان یه‌كێتی نیشتمانی و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌سه‌ر قازێك ڕویداوه و پاشان ناوی لێنراوه شه‌ڕی قازهكهی یه‌كێتی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی هه‌ندێكی دیكه پێیان وایه ئه‌و شه‌ڕه له‌سه‌ر لافیته‌یه‌كی سهردیوارێك هه‌ڵگیرساوه بهلاَم ئه‌وه‌ی راستی بێت ئه‌و شه‌ڕه نه‌له‌سه‌ر قازبوهو نه له‌سه‌ر لافیته‌یه‌ی سهردیوارێك بوه و بۆیه‌كه‌مین جار و بۆ مێژوو راستییه‌كانی ئه‌م شه‌ڕه له‌سه‌ر زاری ئامرتیپهكهی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی نه‌جم عبدلله ه‌وه ئه‌و راستییانه ئهدركێنێت و باس له‌وه ده‌كات ئه‌و شه‌ڕه به‌هۆی ڕوداوێكه‌وه رویدا، ئه‌ویش ئه‌وه‌بو له‌شاری كفری تیپێكی پێشمه‌رگه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌شاری كفری ئه‌بێت به‌سه‌ر په‌رشتی كه‌سێك به‌ناوی ئه‌بو جیهاد ، كه‌سێكی سه‌ربه یه‌كێتی نیشتمانی كهدراوسێی پێشمه‌رگه‌یه‌كی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئه‌بێت كاتێك له‌ماڵ دێته ده‌ره‌وه سه‌رخۆش ئه‌بێت وكێشه‌ی بۆ دروسێكانی دروستكردهو كفری كردوه و ناشكوری زۆری كردوه ئهوپێشمهرگهیهش په‌لاماری ئه‌دات و لێی ئه‌دات و ئه‌و كفرانهی به‌لاوه پێ قبوڵ ناكرێت ، دوای ئه‌وه یه‌كێتی ئه‌كه‌وێته ئینزاره‌وه ده‌وری باره‌گای بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئه‌ده‌ن و پاشان ئه‌م هه‌واڵه ده‌گاته هێزه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌كه‌لار و ئه‌وانیش مه‌ڵبه‌ندی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له سنوری گه‌رمیان لێ ئاگادار ئه‌كه‌نه‌وه ، كه ئه‌و كاته مامۆستا جه‌لال به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئه‌بێت له‌شاری ده‌ربه‌ندیخان، پاشان به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و ئامرتیپی پێشمه‌رگه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و كه‌ماڵ حه‌سه‌ن كه‌كه‌سێكی دیار‌و بالاَی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئه‌وكاته بوه، به‌ره‌و كفری به‌ڕی ده‌كه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كه له‌وه زیاتر ته‌شه نه‌سه‌نێت و وه‌كو سالاَنی ڕابردو به‌خوێن كۆتای پێ نه‌یه‌ت، بهدوسهیاره ئه‌كه‌ونه ڕێ به‌ره‌و كفری و چوار پێشمه‌رگه‌ی چه‌كداریش له‌گه‌ڵ خۆیان ئه‌به‌ن، له رێگای كفری له سه‌ر ڕێگای ناساڵح بازگه‌یه‌كی یه‌كێتی لێ ده‌بێت و پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نن كه‌نابێت بڕۆنه ناوشاری كفرییه‌وه ، چونكه دۆخه‌كه ئاڵۆزه‌و مه‌ترسی شه‌ڕێكی گه‌وره‌ی لێ ئه‌كرێت، ئه‌مانیش به‌و كه‌سانه ئه‌ڵێن كههاتون بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه ، بۆیه بهههرچونێك بێت ڕێگه به ئۆتۆمبێلێكی براده‌رانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئه‌ده‌ن بڕۆنه كفرییهو ئۆتۆمبیلێكیان لهبازگهكه ڕاده‌گرن و دوای چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك دوو ئۆتۆمبیلی چه‌كداری سه‌ر به هێزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی دێن بۆ لای بازگهكهو ده‌وری ئامر تیپ و چه‌كداره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئه‌ده‌ن و هردولا داده‌به‌زن و ده‌بێته ده‌مه قاڵه‌یان و هێزه‌كانی یه‌كێتی به ئامرتیپهكهی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئه‌ڵێن بۆیه هاتوین بۆ لاتان ، چونكه لهڕیگادا كه‌مین دانراوه و توشی شهڕئهبن و له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا وه‌رن، ئیتر هه‌ردولا پێكه‌وه ئه‌كه‌ونه ڕێ به‌ره‌وشاری كفری، بهلاَم پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه كفری كه‌سێك به‌ناوی برایمه سور هات و كێشه‌كه‌ی گهورهتركردهوه و وتی ئه‌بێت چهكدابنێن ئه‌وكات بڕۆنه ناوشاره‌وه ئیتر براده‌رانی بزوتنه‌وه ده‌ست به‌جێ داده‌به‌زنه خواره‌وه له‌گه‌ڵ دابه‌زینه خواره‌وه‌یان ده‌ست به‌جێ لهلاهیهن چه‌كداره‌كانی یه‌كێتییه‌وه ته‌قه‌یان لێ ده‌كرێت ، له‌و ساته‌وه‌خته‌وه شه‌ڕ ده‌ستی پێكرد و هه‌ر له‌وێدا شار پڕبو له‌ده‌نگی ته‌قه‌ی نێوان ئه‌م دوهێزه دوای چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌كی كه‌م دووكه‌س له‌بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی بریندار ئه‌بێت و دوانی تریشیان ده‌كوژرێن، به‌هۆی زۆری هێزه‌كانی یه‌كێتییه‌وه له‌ده‌سپێكی شه‌ڕه‌كه چه‌كداره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی خۆیان له‌ناو ماڵه‌كاندا په‌نا داب‌و و شه‌ڕ بو به‌شه‌ڕی كۆلاَن بهكۆلاَن ، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی شه‌ره‌كه دوانی تریش له‌چه‌كداره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌كوژرێن واته هه‌ر ئه‌و ڕۆژه چوار چه‌كداری بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئه‌كوژرێن، له‌دوای ئه‌م كاره‌ساته‌وه ئیستر شوێنه‌كانی تری بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌كه‌وێته ئینزاره‌وه ، بهلاَم بۆ شه‌وه‌كه‌ی سهردرایهتی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه شاری كفری بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه، به‌سه‌ركردایه‌تی شێخ محمدی به‌رزنجی و به‌یاوه‌ری كه‌سانێكی وه‌كو محمد بازیانی و مه‌لا برایم و مامۆستا مه‌لاعوسمان عه‌بدوالعه‌زیز و جه‌مال ئه‌شره‌ف قاره‌مانی ، پاشان دانیشتن له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا ده‌ست پێده‌كات چه‌ند به‌رپرسێكی یه‌كێتیش دێن بۆ شاری كفری بو ئه‌و دانیشتنه كه پێكهاتبون له‌عوسمانی حاجی مه‌حمود و مسته‌فا چاوڕه‌ش و عیماد ئه‌حمه‌د، بهلاَم له‌كاتی هاتنی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی یه‌كێتییه‌وه له‌ڕێگادا پیلان داده‌نرێت ئه‌و سه‌ركردانه‌ی یه‌كێتی تیرۆر بكه‌ن و ئه‌وانه‌شی به‌نیازی ئه‌و كرده‌وه‌یه بون سهربزوتنهوهی ئیسلامی بون بهلاَم بزوتنه‌وه پێیانی نهوتبو كارێكی له‌و جۆره بكه‌ن و فه‌رمانی له‌و جۆره‌ی دهرنهكردبو ته‌نها لهلاهیهن چه‌ند چه‌كدارێكه وه به‌رنامه‌ی بۆ داڕێژرابو، بهلاَم ئه‌م كاره ئه‌نجام نه‌درا، هه‌ر ئه‌و شه‌وه شێخ محمد ته‌رمی كوژراوه‌كان ده‌باته‌وه كه‌یه‌كێكیان خه‌ڵكی كهلارو یه‌كێكی دیكه‌یان خه‌ڵكی ده‌ربه‌ندیخان و سێمهیان خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌و چواره‌میشیان خه‌ڵكی ڕانییه بوو، كاتێك ته‌رمی كوژراوه‌كه ڕانییه ده‌برێته‌وه ئیتر له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه ده‌ست ده‌كریت به خۆپیشاندان و گردبونه‌وه ئیتر له‌م سه‌روبه‌نده‌دا ده‌بێت و له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له ڕانییه‌وه شه‌ڕ ده‌ست پێده‌كات و خهكلێكی زۆر ئه‌كوژرێت و باره‌گایه‌كی یه‌كێتی نیشمانیش ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت ، بهلاَم بۆ جارێكی دیكه شه‌ڕه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌لار و زۆرترین و چڕترینی شه‌ڕه‌كه له‌كه‌لاره‌وه ده‌ستی پێكرد و شه‌ڕێكی زۆرگه‌رم ده‌ستی پێكرد و له گه‌ره‌كی گازینۆی كه‌لاره‌وه ده‌نگی ته‌قه‌ی ئه‌م شه‌ڕه ده‌ستی پێكرد ، بهلاَم له‌و شه‌ڕه‌دا بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی هێزه چهكدارهكانییان له ئاست و قه‌باره‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی یه‌كێتی دا نه‌بون ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێتی هێزی دیكه‌ی تری له‌ناوچه‌كانی تره‌وه هێنابو و ده‌رئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه چه‌ندین كوژراو و برینداری لێكهوتهوه كه به‌ڕێژه‌ی 30 كه‌س له‌هه‌ردولا كوژرا، ئه‌م كوژاوانهی هه‌ردولا له‌ماوه‌ی رۆژێكدا بو ، دوای ئه‌و ڕۆژه هێزه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی لهكفرییهوه ئاگاداری یه‌كێتی ئه‌كه‌نه‌وه به‌نامه‌یه‌ك ئئه‌گه‌ر له‌كه‌لار شه‌ڕ ڕانه‌گیرێت ئه‌وا له‌كفری شه‌ڕ ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه، بهلاَم دوای ئه‌وه‌ی وهلاَمی نامه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی نادرێته‌وه له‌شاری كفری شه‌ڕ ده‌ست پێده‌كاته‌وه شه‌ڕێكی زۆر قورس هاته ئاراوه ، تا دوو ڕۆژ له‌كفری پێكدادانێكی زۆر قورس ده‌ستی پێكردبو له‌شاری كفری بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی زۆر موسه‌یتر بون له‌شه‌ڕه‌كه‌دا ، به‌وته‌ی ئه‌و ئامرتیپهی هێزه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئه‌و كات له‌سه‌ره‌وه‌ش شه‌ڕ ده‌ستی پێكردبو ، واته لهقیادهوه شه‌ڕ ده‌ستی پێكرد، له‌لاه‌ین یه‌كێتییه‌وه به‌سه‌ركردایه‌تی جه‌بار فه‌رمان هێزێكی زۆر ده‌برێته سه‌ر سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌ناوچه‌ی سهرهچ كهوتان ناوچه‌ی شكار ، شه‌ڕێكی قورس و خوێناوی دێته ئاراوه و بڕێك له سه‌ركرده دیاره‌كانی سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیش تێیدا ده‌كوژرێن ، وه‌كو مه‌لا شه‌ریف و مه‌لا مه‌غدید و چه‌ند كه‌سێكی دیاری دیكه، هه‌ر له‌و شه‌ڕه‌دا مه‌لا عوسمان عه‌بدولعه‌زیز ده‌ستگیر ده‌كرێت وئه‌و ئامرپێپهی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات ئه‌و كاته‌ی مه‌لا عوسمان عه‌بدولعه‌زیز ده‌ستگیركراوه له‌لایه‌ن جه‌بار فه‌رمانه‌وه سوكایه‌تی و ئیهانه‌ی پێكرابو، به‌هۆی ئه‌م كاره‌وه به‌رامبه‌ر مه‌لا عوسمان عه‌بدولعه‌زیز پارتی دیموكراتی كوردستان دێنه سه‌رخه‌ت و داوا ئه‌كه‌ن له‌یه‌كێتی كه به‌و شێوه ڕه‌فتار نه‌كرێت به‌رامبه‌ر مه‌لا عوسمان عه‌بدولعه‌زیز له‌به‌رئه‌وه‌ی پیاویكی دیار‌و گه‌وره‌یه، دوای ئه‌وه مه‌لا عوسمان ته‌سلیمی پارتی ئه‌كرێت پاشان ده‌ڕواته لای مه‌سعود بارزانی له مه‌سیف و له‌وێدا مایه‌وه ئیتر دوای ئه‌و ڕوداوانه سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی نامێنێت و ئاگادار خواره‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئینسیحابیان كردوه له‌سه‌ركردایه‌تی و ئه‌وانیش ئینسیحاب بكه‌ن بۆ شوێنێك كه بێ كێشه بێ، ئیتر چه‌كداره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌شاری كفرییه‌وه ده‌ست ده‌كه‌ن به ئینسیحاب له‌ده‌شتی گه‌رمیانه‌وه ده‌كه‌ونه ڕێ به‌ره‌و ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ ، ئیتر له‌ڕێگادا یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان مه‌فرزه‌یه‌كی زۆری هێنابو به‌دوای چه‌كداره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان ، له‌ڕێگادا ده‌كه‌ونه كه‌مینی هێزه‌كانی یه‌كێتییه‌وه چه‌ند كه‌سێك له چه‌كداره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌كوژرێت به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه گه‌نج بون، بڕێكیشیان لی بریندار ئه‌بێت و ههندێكیی دیكه‌یان خۆیان ڕاده‌ستی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌كه‌ن و هه‌ندێكی دیكه‌شیان به‌ره‌و ناوچه‌كانی هه‌ورامان ئهكهونهڕێ و خۆیان ئه‌گه‌یه‌ننه ئه‌و ناوچه‌یه دوباره له‌وێوه جارێكی دیكه هێز دروست ده‌كرێته‌وه خۆیان كۆده‌كه‌نه‌وه