وابڕیاره ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به سه‌ردانێك له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه بگاته هه‌رێمی كوردستان .
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌یه‌كه‌م دیداریدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبێته‌وه و دواتریش سه‌ردانی پارێزگای دهۆك ده‌كات .
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ، كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق دواخرا بۆ سبه‌ینێ .
به‌پێی زانیارییه‌كانی بزاڤ پرێس كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق سه‌باره‌ت به‌بودجه‌ی 2015 عێراق بوو ، بهلاَم به‌هۆی سه‌ردانه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی كۆبونه‌وه‌كه دواخرا بۆ سبه‌ینێ . بڕیار وابوو له كۆبونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌مڕۆ باس له ناردنی بوجه‌ی 2015 له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ په‌رله‌مان بكرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشنیارانه تاوتوێ بكرێت كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی بالاَی داڕشتنی بودجه‌وه ده‌خرێنه‌ڕوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كورتهێنانی بودجه .