23/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
لیژنەی پیشەسازی و ووزە: لەم خولی گرێدانی پەرلەمانییەدا پرۆژەی یاسای سندوقی داهاتەكانی نەوت و گاز پەسند بكرێت
سەعات 12:30ی نیوەرۆی ئەمرۆ 22/12/2014 لیژنەی پیشەسازی و ووزەی پەرلەمانی كوردستان، بەمەبەستی تاوتوێكردنی ژمارەیەك پرسی یاسایی و كاروباری لیژنەكە، كۆبۆنەوەیەكیان ئەنجامدا.
لەكۆبوونەوەكەدا، كە بەئامادەبوونی د. شێركۆ جەودەت سەرۆك و جێگری سەرۆكی لیژنەو ژمارەیەك ئەندامانی بەرێوەچوو، تێیدا مەلەفی مامەڵەكردنی نەوت لەگەڵا تیرۆریستانی داعش، كە لەماوەی پێشوو چەند حاڵەتێك لەچەند شوێنێكی جیاوازدا هەبووە و لەلایەن داواكاری گشتییەوە دۆسیەی لێكۆڵینەوەشی بۆ كراوەتەوە. هەر لەبارەی ئەم پرسەشەوە، بریاردرا، بەمەبەستی ئاگاداربوون لەچۆنییەتی بەرێوەچوونی لێكۆڵینەوەكان ئاشكراكردنی راستییەكان دەربارەی ئەو مەلەفە لیژنەكە لەگەل لیژنەی باڵای بەدواداچوونی مەلەفی مامەڵەكردنی نەوت لەگەڵا تیرۆریستانی داعش كۆببێتەوە.
لەتەوەرەیەكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، بیرورا دەربارەی پرۆژەی سندوقی داهاتەكانی نەوت و گاز ئاڵوگۆركراو بریاریشدرا لەنزیكترین كات لەم هەفتەیەدا، كۆی تێبینی و بوچوونەكانی پەرلەمانتاران و لیژنەكان دەربارەی پرۆژەكە لەراپۆرتێكدا پوخت بكرێنەوە ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بكرێت بۆ ئەنجامدانی رێككارییە یاساییەكانی تاوەكو هەوڵبدرێت لەم خولی گرێدانەی پەرلەمانیدا پەسندبكرێت.
هەر لەچوارچێوەی كۆبوونەوەكەدا، لیژنەی پیشەسازی و ووزەی پەرلەمان چۆنیەتی ئەنجامدانی كۆبوونەوەكانی لیژنەكەو گفتوگۆكردنی پرۆژە یاساكانی پەیوەندیدار بە لیژنەكە لەماوەی پشووی پەرلەمان-یدا، تاوتوێكران.