23/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
عالیه نوسه‌یف: له كوه‌یته‌وه كۆمه‌كی دارایی بۆ داعش ده‌نێردرێت
عالیه نوسه‌یف، په‌رله‌مانتاری ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند، سیستمێكی ئاڵوگۆڕی دراو له كوه‌یت كار بۆ كۆكردنه‌وه‌ی گروپه چەکدارەکانی داعش ده‌كات و پێشبینیشی كرد حكومه‌تی كوه‌یت ئاگاداریی ئه‌و كاره بێت.
عالیه نوسه‌یف رایگه‌یاند: سه‌ردانه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق بۆ كوه‌یت گرنگی و خۆی هه‌یه، به‌تایبه‌ت له‌ئێستادا كه عێراق به ته‌نگژه‌یه‌كی داراییدا تێده‌په‌ڕێت و پێویستی به پاڵپشتی هه‌موان، نوسه‌یف وتیشی: سیستمێكی ئاڵوگۆڕی دراو له كوه‌یت كار بۆ كۆمه‌ككردنی داعش ده‌كات و ئیتر نازانرێت حكومه‌تی كوه‌یت زانیاریی هه‌یه له‌و باره‌یه‌وه یاخود نا.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا، ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ركه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی پێویست به‌جێبگه‌یه‌نێت، چونكه به وته‌ی ئه‌و، داعش له هه‌ندێك ناوچه‌دا پێشڕوی كردووه و هێنده‌ی تر ده‌ستی به خوێنی خه‌ڵكی بێ‌تاوان سور بووه، بۆیه داوای له هاوپه‌یمانان كرد، راستگۆبێت له پشتیوانیكردن له عێراق و داژیه‌تیكردنی گروپه‌چەکدارەکان.