23/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ده‌میرتاش: هاوپه‌یمانیه‌تی ناكه‌ین و خۆمان ناخه‌ینه یاری یەوە
هاوسه‌رۆكی گشتی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، له‌باره‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیادا له‌گه‌ڵ حزبێكی دیكه‌دا هاوپه‌یمانی ده‌به‌ستن، ده‌ڵێت :"ئه‌و ده‌نگۆیانه دوورن له‌ڕاستیه‌وه و چ له‌گه‌ڵ ئاكپارتی و چ له‌گه‌ڵ جه‌هه‌په هاوپه‌یمانیمان نه‌به‌ستووه و ناچینه نێو ئه‌م یارییه وە".
ده‌میرتاش له كۆنگره‌ی پێكهاته‌ی پارێزگای پارته‌كه‌ی له‌ئه‌زمیر وتارێكی پێشكه‌شكرد و ڕایگه‌یاند كه ئه‌وان هه‌ده‌په‌یان به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی توركیا دامه‌زراندووه.
ده‌میرتاش ڕاشیگه‌یاند :"ته‌نها به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه كه‌سێك عه‌له‌وییه و مه‌زهه‌به‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا یه‌كناگرێته‌وه سووكایه‌تی به كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی ده‌كرێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "ئه‌مڕۆ له توركیا هیچ پارتێك به ته‌واوی هه‌موو چینه‌كانی له باوه‌ش نه‌گرتووه و هیچ حكوومه‌تێكیش ئازایه‌تی ئه‌وه‌ی پیشان نه‌داوه كه به‌رگری له وته‌كانیان بكات".
ده‌میرتاش ره‌خنه‌ی له دروستكردنی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار گرت و وتی :"ئه‌وانه‌ی كه له په‌رداخی زێڕ به به‌های هه‌زار لیره ئاو ده‌خۆنه‌وه له كه‌سێك تێناگه‌ن كه به درێژای مانگێك به 700-800 لیره ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ئێستا ئه‌وان شایه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م وڵاته نین".