11/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
درۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیسلام به شمشێر
خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیسلام له‌رۆژئاواو جیهانداو ئه‌و هۆگرییه ده‌روونییه‌ی بۆ خاوه‌ن ئینتیما نوێیه‌كان دروست ده‌بێت كاتێك باوه‌ڕ به‌م ئایینه ده‌هێنن و ده‌بنه موسڵمان، له‌سه‌ر ئاستی ناوه‌نده ئایینییه ده‌مارگیره‌كان و ته‌نانه‌ت ناوه‌نده سیاسییه‌كانیش كاردانه‌وه‌ی خراپی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌و خراپترینیان ئه‌و تۆمه‌ت و بوهتانانه‌یه كه له‌سه‌ر شێوازی بڵاوبوونه‌وه ئیسلام دروستی ده‌كه‌ن.
پیاوانی ئایینی له‌ئه‌وروپا و پاپاكانیان و به‌تایبه‌تی (به‌ندكیتی شانزه‌هه‌م)له‌و هه‌ڵمه‌ته سته‌مكارانه‌یان بۆ سه‌ر ئیسلام و میژووه ژیارییه‌كه‌ی، ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌یان به‌گوێی خه‌ڵك و رای گشتی رۆژئاوایی و مه‌سیحیدا داوه كه ئیسلام ئایینی شمشێرو زۆره‌ملێ بووه‌و به‌زۆر به‌سه‌ر گه‌لاندا سه‌پێنراوه، هه‌ر ئه‌م تۆمه‌ته‌شه ئه‌مڕۆ پاشكۆكانی رۆژئاوا‌و دواكه‌وته‌كانی نه‌یارانی ئیسلام له‌ناو خۆمان و كۆمه‌ڵگه موسڵمانه‌كانیشدا بێ زیادو كه‌م وه‌كو ئه‌وان ده‌یڵێنه‌وه.
پاپای ڤاتیكان به‌ئاشكراو له‌ساته‌وه‌ختێكی تووڕه‌یی و پڕ له‌شۆكدا به‌رامبه‌ر به‌و حاڵه‌ته به‌كۆمه‌ڵانه‌ی موسڵمانبوونی ئه‌وروپی و رۆژئاواییه نه‌سرانییه‌كان په‌لاماری ئایینی ئیسلام و مێژووی ئه‌م ئایینه‌ی دا‌و ئه‌و درۆیه‌ی به‌گوێی هه‌وادارانی كه‌نیسه‌و رۆژئاواییه‌كاندا دا كه ئیسلام به‌زۆری شمشێر بڵاوبووه‌ته‌وه‌و له‌رێگای سه‌ربازییه‌وه خه‌ڵكی ملكه‌چی عه‌قیده‌كه‌ی كردووه‌و ئه‌مه نه‌بوایه دڵه‌كان بۆ ئیسلام نه‌ده‌كرانه‌وه‌و قه‌ناعه‌ت بۆ ئه‌و گه‌لانه دروست نه‌ده‌بوو، بریسكه‌ی شمشێره‌كان و زۆری هه‌ڵگره‌كانی خه‌ڵكیان له‌نێوان دوو خیاردا سه‌رپشك كردووه: ئیسلام یان شمشێرو په‌راندنی ملیان.
كاتی خۆی ئیمپراتۆری بێزه‌نتی به‌و موسڵمانه فارسییه‌ی وتووه كه له‌گفتوگۆدا بووه له‌گه‌ڵیدا: موحه‌ممه‌د چی هێناوه جگه له‌كۆمه‌ڵێ شتی شه‌ڕه‌نگێزانه‌و نامرۆیانه، وه‌ك فه‌رمانكردنی به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایینه‌كه‌ی به‌زۆری شمشێر، پاپا ئه‌و گوته ناڕاست و ناواقیعییه‌ی وه‌ك خۆی نقڵ كردووه‌و تسلیمی بووه.
ئه‌وه‌ی نه‌یارانی ئیسلام و نه‌سرانییه ده‌مارگیرو كینه له‌دڵه‌كان ده‌رباره‌ی ئایینی ئیسلام ده‌یڵێن شێواندنی مێژووی ئه‌م ئایینه‌و ئه‌و حه‌قیقه‌ته په‌یڕه‌وكراوانه‌یه كه له‌ناو ده‌قه پێزه‌كانی قورئان و فه‌رمووده‌دا هاتووه، ئیسلام ته‌نها شمشێری بۆ پارێزگاری له‌قه‌واره‌ی خۆی و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه به‌كارهێناوه كه به‌ربه‌ستیان له‌به‌رده‌م په‌یامی ئازادیخوازانه‌ی ئیسلامدا دروست كردووه، ئه‌و ئیمپراتۆرو ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی ئیسلام شمشێری به‌ڕوودا هه‌ڵكێشاون ئه‌وانه بوون خه‌ڵكیان كردبوویه كۆیله‌و خزمه‌تكاری خۆیان و بانگه‌شه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ره‌هاو هه‌ندێ كات خوایه‌تیشیان ده‌كرد، ئه‌و شه‌ڕانه بۆ كۆتایی سته‌مكاری و پێدانی ئازادی بیركردنه‌وه‌و ئایینداری بووه به‌خه‌ڵك نه‌ك سه‌پاندنی ئیسلام.
ئایین و ئایدیا‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌ك زۆر‌و سه‌پاندنی ده‌وێت كه نامۆبێت به‌سرووشت و فیتره‌تی مرۆڤ و عه‌قڵ قبووڵی په‌یامه‌كه‌ی نه‌كات، كه ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی واقیعی به‌رجه‌سته‌و ئێستای مامه‌ڵه‌ی خودی نه‌سرانییه‌كانه له‌سه‌ر ئاستی جه‌ماوه‌ری و ده‌ستبژێری كۆمه‌ڵگه‌كانی رۆژئاوا كه پۆل پۆل له‌م چه‌رخی غوربه‌ت و بێ ده‌سه‌ڵاتییه‌ی ئیسلامدا دێنه ناو بازنه‌ی ئیسلامه‌وه‌و شایه‌تی ده‌ده‌ن كه قورئانی پیرۆز له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌یه‌و موحه‌ممه‌دیش نێردراوی ئه‌وه بۆ مرۆڤایه‌تی.
مێژووی بانگه‌وازو بزاوتی ئیسلامخوازانه‌ی مسوڵمانانی دوێنێ و ئه‌و واقیعه دیمۆگرافییه‌ی ئه‌مرۆ له‌جیهانی ئیسلامی‌دا هه‌یه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه ئایینی پیرۆزی ئیسلام به‌سه‌ر هیچ كه‌س و كۆمه‌ڵ و گه‌لێكدا نه‌سه‌پێنراوه‌و ته‌واوی ئازادی ئایینی به‌و گه‌ل و نه‌ته‌وانه دراوه كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی‌دا بوون.
ئیسلام نه‌ك ته‌نها ئازادی ئایینی و ژیاری بۆ خاوه‌ن ئایین و ژیاره جیاوازه‌كان مسۆگه‌ر كردووه، بگره به‌هه‌موو واتایه‌ك بره‌وی به‌چاكه‌و ده‌ستكه‌وته باشه‌كانی ژیار‌و شارستانیه‌ته‌كانیتریش داوه‌و ئه‌وه‌ی كه‌ده‌ڵێن ئیسلام رێزی له‌ژیارو شارستانیه‌ته كۆنه‌كان نه‌گرتووه راست نییه، به‌ڵكو ئه‌م ئایینه‌و هه‌ڵگرانی سوودیان له‌باشه‌و به‌خششه‌كانی ئه‌و شارستانیه‌تانه‌ش وه‌رگرتووه‌و زۆرێك له‌كتێبه یۆنانی و رۆمانی و فارسی و هیندییه‌كانیشیان وه‌رگێڕراونه‌ته سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی، باوه‌ڕیان وابووه كه كه‌له‌پووری مرۆیی زانیاری و ئه‌زموونگه‌لێك و كۆمه‌ڵه زانستێكی گه‌لانی جۆراوجۆری له‌خۆگرتووه‌و ده‌كرێت سوودیان لێ وه‌ربگیرێت. له‌م باریه‌شه‌وه فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) هه‌یه كه‌ده‌فه‌رموێت:(الحكمة ضالة المؤمن أنى وجدها فهو أحق بها) رواه إبن ماجه، واته: دانایی ونبووی باوه‌ڕداره له‌كوێ دۆزییه‌وه ئه‌و له‌پێشتره بۆ وه‌رگرتنی.
له‌رووی ده‌ق و تیۆره‌وه:
هه‌موو ده‌قه پیرۆزه‌كانی قورئان و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئیسلام و باوه‌ڕ ئه‌وه‌یه له‌دڵدا ده‌چه‌سپێت و به‌قه‌ناعه‌ته‌وه وه‌رده‌گیرێت و به‌پابه‌ندی وكرده‌وه‌ی باش ته‌عبیری لێ ده‌كرێت، شمشێرو زۆره‌ملێش له‌ئاستی به‌دیهێنانی ئه‌م واقیعه‌دا ده‌سته‌وه‌ستانه‌و ئه‌گه‌ر حه‌ڵه‌تێكیش له‌سه‌ر زه‌وی ده‌روست بكات كاتی ده‌بێت نه‌ك تا زیاتر له1400ساڵ بمێنێته‌وه.
پێگه‌ی ئازادی ئایینی و بیروباوه‌ڕ له‌ئیسلامدا به‌ده‌قی سه‌ریح و ئاشكرا له‌قورئانی پیرۆزدا سه‌لمێنراوه، هۆكاری ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه ئازادی دینداری په‌یوه‌سته به‌عه‌قڵ و هزره‌وه، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی به‌ئازادی ئیراده‌و ئیختیاره‌وه هه‌یه، له‌گه‌ڵ قه‌ناعه‌تی زاتی مرۆڤ، عه‌قیده له‌دڵه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه هیچ كه‌سێك ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ریدا نییه جگه له‌خوای گه‌وره.
قورئانی پیرۆز به‌ده‌ق ئازادی عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕی دووپات كردووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ئاگاداركردنه‌وه له‌گومڕایی و فه‌ساد لا (لاإِكْرَاهَ فِی الدِّینِ قَدْ تَبَێّنَ الرُّشْدُ مِنَ الغَیِّ)البقره:256، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی كه‌رێنموونی مرۆڤ بكات بۆ هه‌ڵبژاردنی باش و ئه‌و مرۆڤه به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی هه‌ڵبگرێت، پاشان خوای گه‌وره ئایه‌ته‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه ته‌واو كردووه:(فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِنْ بِاللَّهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَى لا انفِصَامَ لَهَا وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ)البقرة:256.
هه‌روه‌ها خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:( وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ لَآمَنَ مَنْ فِي الْأَرْضِ كُلُّهُمْ جَمِيعًاأَفَأَنْتَ تُكْرِهُ النَّاسَ حَتَّى يَكُونُوا مُؤْمِنِينَ)یونس:99 . ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه زۆرلێكردن له‌كارخستنی عه‌قڵ و ئیراده‌و ئیختیاره، هه‌روه‌ها هۆكارێكه بۆ خۆسه‌پێنی و گه‌نده‌ڵی و خوێنڕێژی..
هه‌روه‌ها خوای گه‌وره به‌پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت:) نَّكَ لَا تَهْدِي مَنْ أَحْبَبْتَ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَن يَشَاء وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ (القصص:56، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت: (نَّحْنُ أَعْلَمُ بِمَا يَقُولُونَ وَمَا أَنتَ عَلَيْهِم بِجَبَّارٍ فَذَكِّرْ بِالْقُرْآنِ مَن يَخَافُ وَعِيدِ)ق:45.
قورئانی پیرۆز رێنموونی كردووه بۆ ئایینی حه‌ق و راست كه ئایینی فیتره‌ته بۆ پابه‌ندبوون پێیه‌وه‌و ده‌فه‌رمووێ:( فَأَقِمْ وَجْهَكَ لِلدِّينِ حَنِيفًا فِطْرَةَ اللَّهِ الَّتِي فَطَرَ النَّاسَ عَلَيْهَا لَا تَبْدِيلَ لِخَلْقِ اللَّهِ ذَلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ )الروم:30. قورئان له‌گه‌ڵ به‌ینكردنی ئایینی راست و دروستدا ئازادی ئیختیار‌و باوه‌ڕی بۆ مرۆڤ به‌جێهێشتووه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و كه‌سه‌ش كردووه ده‌ستبه‌رداری ئایینی راست و شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی ده‌بێت و به‌و كه‌سه‌ی ناوزه‌د ده‌كات كه سته‌م له‌خۆی ده‌كات، ده‌فه‌رمووێت:(وَقُلِ الْحَقُّ مِن رَّبِّكُمْ فَمَن شَاء فَلْيُؤْمِن وَمَن شَاء فَلْيَكْفُرْ إِنَّا أَعْتَدْنَا لِلظَّالِمِينَ نَارًا أَحَاطَ بِهِمْ سُرَادِقُهَا)الكهف:25.(1)
پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(صلی الله علیه وسلم) پێگه‌ی ئازادی ئایینی و ئایینداری له‌فه‌رمووده‌و كرداری خۆیدا روون كردووه‌ته‌وه، كه هه‌موو مرۆڤێك له‌سه‌ر فیتره‌ت له‌دایك ده‌بێت و له‌سه‌ر ئایینی زكماكی خۆی ده‌مێنێته‌وه تا ده‌ستتێوه‌ردانی مرۆیی یان راسپارده‌یه‌كی شه‌یتانی پێی ده‌گۆڕێت، له‌م باره‌یه‌وه پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت:(كل مولود يولد على الفطرة، فأبواه يهودانه، أو ينصرانه، أو يمجسانه)رواه البخاری ومسلم.
باوه‌ڕیش به‌زۆرو ناچاركردن مرۆڤ ناكاته باوه‌ڕدارو موسڵمان و ده‌بێت ئه‌و باوه‌ڕه له‌دڵ و هه‌ناوی ئه‌و مرۆڤه‌دا رۆ بچێت و ببێته به‌شێك له‌قه‌ناعه‌تی و ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ژیانی هه‌بێت، له‌پێناسه‌ی ئیماندا هاتووه كه ده‌ڵێت:(ماوقر فی القلب وصدقه العمل) واته: باوه‌ڕ ئه‌وه‌یه كه له‌دڵدا جێگیر ببێت و كرداریش پشتڕاستی بكاته‌وه.
كه‌واته زۆرلێكردن له‌وه‌رگرتنی ئاییندا نییه‌و ناكرێت كه‌سێك به‌ناچاری باوه‌ڕ بهێنێت، چونكه ئایین ته‌نها بریتی نییه له وتنه‌وه‌ی چه‌ند وشه‌یه‌ك به‌ده‌م یان ئه‌نجامدانی هه‌ندێ سرروت و مه‌راسیمی تایبه‌تی جه‌سته‌یی كه بكرێت به‌زۆر به‌كه‌سێك ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵكو ئایین عه‌قیده‌و باوه‌ڕی قه‌لبی و مه‌نهه‌جی بیركردنه‌وه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌تۆپزی و ناچاری نادرێت به‌سه‌ر كه‌سدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌حاڵه كه‌سێك باوه‌ڕ به‌شتێك بهێنێت كه رقی لێیه‌تی و نایه‌وێت و پێی رازی نییه، خۆ دیاره بنه‌ماكانی ئاینیش بریتییه له‌قه‌ناعه‌ت و باوه‌ڕه قه‌لبییه‌كان به‌خواو پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)و رۆژی دوایی فریشته‌و كتێبه‌كان...
پێگه‌و بایه‌خی ئازادی ئایینی و دینداری له‌ئیسلامدا له‌روانینینییه‌وه بۆ مرۆڤ سه‌رچاوه‌ی گرتووه، له‌عه‌قڵ و ئیراده‌یه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌روانینییه‌وه بۆ غه‌یری مسوڵمان ده‌رده‌كه‌وێت كه رێز له‌پله‌و پێگه‌ی مرۆڤانه‌یان ده‌گرێت، باپێچه‌وانه‌ی موسڵمانانیش بن له ئایین و عه‌قیده‌دا، به‌ڵام ئازادی بیروباوڕیان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت و له‌سه‌ر ئایینی خۆیان ده‌مێننه‌وه.
ئیسلام مرۆڤی باڵغی عاقڵ ناچار ناكات باوه‌ری پێ بهێنێت، له‌گه‌ڵ ئه‌و یه‌قین و قه‌ناعه‌ته‌شدا كه ئیسلام ئایینی حه‌ق و روون و راسته، عه‌قیده‌یه‌كی دروستی هه‌یه‌و تاكه رێگای راست و ئایینی فیتره‌ته‌و له‌خواوه‌یه‌و له‌گه‌ڵ عه‌قَڵیشدا ته‌بایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئازادی به ناموسڵمانیش داوه باوه‌ڕی پێ نه‌هێنن و ئایینی خۆیان هه‌ڵبژێرن، ته‌نها ئه‌وه‌نده هه‌یه كه ئه‌و كه‌سه خۆی به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ده‌گرێته ئه‌ستۆ له‌قیامه‌تدا.
ئیسلام رێزی له په‌رستگاو شوێنه ئایینییه‌كانی ئه‌وانیتریش گرتووه‌و رێگا به‌هیچ كه س و لایه‌ك نادات به‌هه‌ر ناوێكه‌وه بێت ئه‌و شوێنانه بڕوخێنێت یان بێ رێزییان به‌رامبه‌ر بكات یاخو بیانكات به‌مزگه‌وت.
له‌رووی پركتیك و ده‌سه‌ڵاته‌وه:
مێژووی پڕ له‌سه‌روه‌ری موسڵمانان پڕ له نموونه‌كانی لێبوورده‌یی و قبووڵكردنی دینه‌كانتره‌و ئه‌مه‌ش ته‌نها قسه‌ی ئێمه نییه‌و خاوه‌نی ئایین و باوه‌ڕه‌كانی تر ئه‌م شایه‌تییه‌یان بۆ ئیسلام داوه كه له‌ژێر سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی‌دا دینه‌كانیتر ئازادی و ئاسایشی ته‌واویان بۆ دابین كراوه‌و له‌ناو كۆمه‌ڵگه موسڵمانه‌كاندا رێزی شایسته‌یان لێ گیراوه.
بائێمه خۆمان باس له‌و مێژووه نه‌كه‌ین و خودی نه‌سرانی و رۆژئاوواییه ناموسڵمانه‌كان بكه‌ینه گه‌واهیده‌رو پارێزه‌ری شاره‌زا له‌مێژووی ئیسلام و شێوازی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ئایینه كه دوژمنانی بۆ شێواندنی مێژوو چه‌واشه‌كاری ئه‌نجام ده‌ده‌ن و وای پیشان ده‌ده‌ن كه ئیسلام به‌زۆری شمشێر به‌سه‌ر گه‌له‌كانیتردا سه‌پێنراوه..
عه‌زیز سوریال عه‌تییه(2) یه‌كێكه له توێژه‌رو مێژوونووسه دیاره‌كانی تایفه‌ی قیبتی له‌میسرو شایه‌تی ئه‌وه ده‌دات كه مه‌سیحییه‌كان له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی‌دا حه‌ساونه‌ته‌وه‌و مافه‌كانیان پارێزراوبووه‌و ئه‌وه‌ی چه‌وسێنه‌رو پێشێلكه‌ری مافه‌كانیان بووه بێزه‌نتییه‌كان بوون كه هاو ئایینی خۆیان بوون، عه‌تییه له‌كتێبه‌كه‌یدا(مێژووی مه‌سیحیه‌تی رۆژهه‌ڵات) ده‌ڵێت: عه‌ره‌ب(موسڵمانان) هاتن بۆ ئه‌وه قیبتییه‌كان له‌كۆت و به‌ندی بێزه‌نتییه‌كان رزگار بكه‌ن، له‌م رووه‌وه هه‌ڵوێستیان له ئه‌هلی كیتاب و ئه‌هلی زیممه هه‌ڵوێستێكی پڕ له‌ڕێزو لێبووردانه بووه، كرۆكی ئه‌م راستییه له‌واقیعی سه‌رده‌می عومه‌ریدا(عومه‌ری كوڕی خه‌تاب)دا دووپات بوویه‌وه كه ئازادی ئایینی بۆ قیبتییه‌كان ده‌سته‌به‌ركرد به‌شێوه‌یه‌ك كه پێشترله‌ژێر چه‌پۆكی بێزه‌نتیدا هه‌رگیز به‌خۆیانه‌وه نه‌یاندیبوو، له‌و كاته‌دابوو به‌تریاركی ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر له‌حه‌شارگه‌كه‌ی له‌بیابان كه بۆ ماوه‌ی ده ساڵ هه‌ڵاتبوو هاته ده‌ره‌وه‌و سه‌ركرده عه‌مری كوڕی عاس به‌رێزێكی زۆره‌وه پێشوازی لێكرد‌و گێرایه‌وه بۆ سه‌ر پۆسته‌كه‌ی خۆی له‌ئه‌سكه‌نده‌رییه، بۆ ئه‌وه‌ی كاروباری كه‌نیسه‌كه‌ی به‌ڕێوه بباته‌وه.
بنیامین لێبووردنێكی بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵه كه‌سه ده‌ركرد كه ناچار كرابوون بچنه سه‌ر رێبازی(ئیراده‌ی تاكانه)، هه‌روه‌ها زۆرێك له‌كه‌نیسه‌و دیره‌كانی بنیات نایه‌وه، سه‌رده‌می بنیامین و به‌تریاركه‌كانی دوای ئه‌ویش له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی فه‌تحی عه‌ره‌بی(ئیسلامی)دا هه‌ستانه‌وه‌یه‌كی به‌خۆیه‌وه بینی كه نموونه‌ی پێشووتری نه‌بووه له‌ڕووی هه‌ستی ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه، هه‌روه‌ها بوژاندنه‌وه‌ی هونه‌رو ئه‌ده‌ب له‌كه‌شوهه‌وایه‌كی ته‌واو ئازاد‌دا.. له‌و سه‌رده‌مه‌دا مسوڵمانان ژماره‌یه‌ك له‌قیبتییه‌كانیان له‌به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره ناوچه‌ییه‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی باج و ده‌زگای دادوه‌ریدا به‌شداری پێ كرد، هه‌روه‌ها زمانی قیبتی جێگای زمانی یۆنانی گرته‌وه له‌مامه‌ڵه‌كانی رۆژانه‌دا..(3)
پێش ئیسلام و پرۆسه‌ی فتوحاتیش خاوه‌ن ئایینه‌كان به‌ده‌ستی سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌ی هاوباوه‌ڕه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی خۆیانه‌وه تاڵاویان چه‌شتووه‌و هاتنی سوپای ئیسلام و حوكمی موسڵمانه‌كانیان له‌وه‌ی خۆیان پێ باشتر بووه‌و پێیان وابووه كه رزگاربوونیان له‌و ده‌سه‌ڵاتانه زه‌مانه‌تی بۆ دینداری و به‌رپاكردنی رێوشوێنه ئاینییه‌كانی بۆ ده‌سته‌به‌ر كردوون.
له‌م باره‌یه‌وه به‌سه هه‌ندێ له وته‌كانی میخائیل سریانی به‌تریاركی ئه‌رسه‌زۆكسی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م بهێنینه‌وه، واته پێنج ساڵ دوای فتوحات، له‌مێژووه‌كه‌شیدا ده‌ربڕینی گاڵته‌جاڕی هاتووه به‌سیاسه‌ته‌كانی رۆم، وه‌ك ئه‌م وته‌یه: له‌به‌ر ئه‌وه خوا تۆڵه‌ستێنی یه‌كه‌مه و هه‌رخۆی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا باڵاده‌سته، وه هه‌ر ئه‌و ویستی چۆن بێت موڵك و ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤ ده‌گۆڕێت و ده‌یدا به‌وه‌ی ده‌یه‌وێت، كه‌مده‌ستی لاواز به‌سه‌ر خۆبه‌زلزاندا سه‌رده‌خات، وه له‌به‌ر ئه‌وه خوا ئه‌و كاره خراپانه‌ی رۆمی بینیبوو كه ماڵ و كه‌نیسه‌كانیان به‌تاڵان ده‌بردین و بێ ڕه‌حمانه سزایان ده‌داین، بۆیه ئه‌و خوایه له‌باشووره‌وه به‌نی ئیسماعیل(موسڵمانان)ی بۆ ناردین بۆ ئه‌وه‌ی له‌سته‌م و رق و چه‌وسانه‌وه‌ی ئه‌وان رزگارمان بكات..)
ئه‌مه شایه‌تییه‌كی ئاشكرایه‌و هاوشێوه‌ی ده‌دۆزینه‌وه كه تایبه‌ت بێت به ئه‌قباتی میسریشه‌وه، له‌مێژووه‌كه‌ی (یوحه‌نا نیقۆسی)دا كه‌مێك دوای فه‌تحی میسر كه ئه‌سقوفیه‌تی نیقۆی دۆڵی نیلی له‌ده‌ستدا بووه ئه‌مانه دووپات كراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له‌مێژووی (سواروس)ی ئه‌شمونیدا كه دوای ئه‌و هاتووه، ئه‌مه‌ش شایه‌تیدانێكه كه بێگومان به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌سته‌ی مه‌سیحییه‌كانی میسر‌و سوریا‌و عێراق به‌رامبه‌ر به‌بێزه‌نتییه‌كان و فارسه‌كان هه‌یانبووه له‌لایه‌كه‌وه‌و به‌رامبه‌ر به‌موسڵمانه‌كانیش له لایه‌كه‌ی تره‌وه.
مێژوونووسانی هاوچه‌رخی رۆژئاواش له‌گه‌ڵ ئه‌م راستییه‌دا ته‌باو رێكن، چونكه له‌و بارودۆخه ده‌روونییه‌ی كه فاكته‌رێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه بووه له به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وته‌كانی فتوحاتی ئیسلامی‌دا به‌و خێراییه سه‌رسوڕهێنه‌ره، له‌و مێژوونووسانه دی گوجی هۆڵه‌ندی و ئه‌لفرد به‌تله‌ری به‌ریتانی و ئارنست رینانی فه‌ره‌نسی..(4)
سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌و
نموونه‌ی باڵاده‌ستی ئه‌وان
مێژوو كاتێك لاپه‌ڕه‌كانی خۆیمان بۆ هه‌ڵده‌داته‌وه هه‌موو ئه‌و شاڵاوه خوێناویانه‌مان بۆ باس ده‌كات كه تیایدا سوپای خاچپه‌رستان و كۆلۆنیالیسته رۆژئاواییه‌كان چۆن به‌زۆر هه‌وڵیان داوه ئیسلام وه‌ك ئایین و باوه‌ڕی خه‌ڵك ریشه‌كێش بكه‌ن و له‌زۆر جێگا موسڵمانان ناچار بكه‌ن به‌وازهێنان له ئیسلام و قبووڵكردنی نه‌سرانیه‌ت، پاكتاوكردنی ئه‌نده‌لوس له‌موسڵمانان و سڕینه‌وه‌ی هه‌موو شوێنه‌واره‌كانی ئیسلام و ناچاركردنی خه‌ڵكی موسڵمان به‌ده‌ستبه‌رداربوون له‌ئیسلام یان كوشتن یاخود له‌باشترین حاڵه‌تدا ره‌وپێكردنیان نموونه‌ی دیار‌و شایه‌تی له‌سه‌ر دراوه.
(شه‌كیب ئه‌رسه‌لان) له‌وتاره‌كه‌یدا به‌ناوی(ده‌مارگیری ئه‌وروپی یان ده‌مارگیری ئیسلامی) كه‌له‌په‌راوێزی كتێبی (ئێستای جیهانی ئیسلامی)دا بڵاو بووه‌ته‌وه هه‌واڵی دیالۆگێكمان بۆ ده‌هێنێته‌وه له‌نێوان وه‌زیرێكی عوسمانی و هه‌ندێ له‌پیاوانی به‌رپرسی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپیدا كه بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ره‌وشی ژیانی مه‌سیحییه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی ساز كرابوو، شه‌كیب ده‌ڵێت: یه‌كێك له‌وه‌زیره‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی جارێك له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گفتوگۆدا له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له‌پیاوانی ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپییه‌كاندا ده‌رباره‌ی بارودۆخی ژیانی مه‌سیحییه‌كانی ناو ده‌وڵه‌تی عوسمانی پێیان ده‌ڵێت: ئێمه‌ی مسوڵمان تورك یان عه‌ره‌ب یان فارس و نه‌ته‌وه مسوڵمانه‌كانیتریش تا ئه‌و په‌ڕی ده‌مارگیریشمان له‌سه‌ر ئایینه‌كه‌مان هه‌بێت ناگاته ئه‌و ئاسته‌ی دوژمنه‌كانمان ته‌واو ریشه كێشَ بكه‌ین با ته‌واو باڵاده‌ستیش بین به‌سه‌ریاندا، چه‌ندین سه‌ده‌و قۆناغ به‌سه‌رماندا تێپه‌ڕیوه كه ئێمه تیایاندا توانا‌مان هه‌بووه كه ئه‌وه‌ی شایه‌تومانی نه‌هێنایه له‌نێوانماندا نه‌مانهێشتایه‌و هه‌موو وڵاته‌كانی خۆمان ته‌واو بكردایه به‌موسڵمان، به‌ڵام هه‌رگیز بیرۆكه‌یه‌كی وه‌ها به‌خه‌یاڵ و ویژدانماندا نه‌هاتووه، ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ده‌سه‌ڵاتداره‌كانیشمان بیرێكی وه‌ها به‌خه‌یاڵیدا بهاتایه وه‌ك ئه‌وه‌ی سوڵتان سه‌لیم بیری لێ كرده‌وه، خێرا نه‌ته‌وه‌ی ئیسلام رووبه‌رووی بوونه‌ته‌وه‌و زانایه‌كی وه‌ك شه‌یخولئیسلام زه‌نبیلی عه‌لی ئه‌فه‌ندی به به‌ڵگه‌وه به‌رامبه‌ری وه‌ستاوه‌و بێ سڵمینه‌وه پێی وتووه جگه له‌وه‌رگرتنی جزیه(كه‌بۆ زه‌مانه‌تی ژیان و ماڵ و موڵك و كه‌رامه‌تی ناموسڵمان له‌سه‌ر ئه‌وانه دیاری كراوه كه‌توانای دانیان هه‌یه‌و ئه‌حكامی خۆی هه‌یه‌و وه‌ك زه‌كاتی سه‌ر موسڵمانان هه‌یه)بۆت نییه نه‌سرانی و یه‌هودییه‌كان له‌وڵاتی خۆیاندا بێزار بكه‌یت، سوڵتانیش وازی له‌و كاره هێناوه‌و به‌گوێی شه‌رعی خوای كردووه. بۆیه دوورترین گوندی زۆر بچووكی نه‌سرانی یان جوله‌كه یان سامری یان مه‌جوسی له‌نێوانماندا ماوه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌ی بۆ موسڵمان ده‌سته‌به‌ربووه بۆ ئه‌وانیش بووه‌و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر موسڵمانان بووه له‌سه‌ر ئه‌وانیش بووه، به‌ڵام ئێوه‌ی ئه‌هلی ئه‌وروپا له‌تواناتاندا نه‌بوو تاكه موسڵمانێك له‌نێوانتاندا بهێڵنه‌وه‌و له‌سه‌ریتان كرد به‌مه‌رج كه ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵتاندا بمێنێته‌وه ده‌بێت ببێته نه‌سرانی، له‌ئیسپانیا مه‌لاین موسڵمان هه‌بوو، هه‌روه‌ها له‌باشووری فه‌ره‌نساو باكووری ئیتالیا‌و باشووره‌كه‌شی سه‌دان هه‌زار موسڵمان هه‌بوون و له‌و وڵاتانه‌دا چه‌ندین قۆناغ ژیاون، به‌رده‌وام ئێوه ریشه‌كێشیان ده‌كه‌ن و مسوڵمانێكتان نه‌هێشته‌وه كه په‌یڕه‌وی له‌ئیسلام بكات، هه‌موو وڵاتی ئیسپانیا گه‌ڕام به‌ڵام تاكه گۆڕێكم نه‌دۆزییه‌وه بناسرێته‌وه كه ئه‌مه گۆڕی مسوڵمانێكه.(5)
دیسانه‌وه با بگه‌ڕێینه‌وه بۆ قسه‌ی ئه‌وانیترو قسه‌ی خۆمان نه‌كه‌ین و قسه‌و دانپیانانی شایه‌تحاڵه‌كانی خۆیان بهێنینه‌وه كه چۆن باسی تاوانه ترسناك و نامرۆڤانه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر به‌گه‌له ژێرده‌سته‌و داگیركراوه‌كان و ئه‌و تاوانانه‌ی له‌لاپه‌ڕه‌كانی مێژوودا به‌ڕه‌ش بۆیان تۆمار كراوه.
(برتۆلۆمی دی لاس كازاس) یه‌كێكه له‌دیارترین كه‌سایه‌تییه‌كانی ناو مێژووی كیشوه‌ری ئه‌مریكا دوای(كریستۆڤه‌ر كۆلۆمبس)ی دۆزه‌ره‌وه‌ی ئه‌و كیشوه‌ره، ئه‌م كه‌سایه‌تییه قه‌شه‌و میترانێكی مه‌سیحی بووه‌و به‌چاوی خۆی تاوانه‌كانی هاو باوه‌ڕه‌كانی خۆی به‌رامبه‌ر به‌هیندییه سووره‌كان دیوه‌و به‌نامه‌یه‌ك بۆ ئه‌میری شانشینی ئیسپانیا كه دواتر به‌كتێبێكیش به‌ناوی(مه‌سیحیه‌ت و شمشێر)ه‌وه بڵاو بووه‌ته‌وه هه‌ندێ له‌و تاوانانه‌و به‌شێك له‌بارودۆخی ژیانی هیندییه سووره‌كانی باس كردووه كه چه‌نده تاڵاویان به‌ده‌ست مه‌سیحیه‌كانه‌وه چه‌شتووه‌و به‌بێ هیچ پاساوێك جگه له پاڵنه‌ری شه‌ڕه‌نگێزانه‌و چاوچنۆكی و تاڵانچێتی ئه‌و گه‌لانه جینۆساید كراون.
باچه‌ند دێڕێكی نامه‌و كتێبه مێژووییه‌كه‌ی دی لاس كازاس بخوێنینه‌وه، لاس كازاس ده‌ڵێت: هیچ كه‌سێك هه‌رگیز ئه‌وه‌ی به‌خه‌یاڵدا نایه‌ت كه له‌توانای مرۆڤدا هه‌بێت ئه‌م هه‌موو وێرانكارییه ئه‌نجام بدات، من له‌وڵاتی گه‌له‌هیندییه‌كاندا زیاتر له‌په‌نجا ساڵ ژیاوم و به‌هه‌ردوو چاوی خۆم ئه‌و هه‌موو سته‌م و فه‌زیحه‌تانه‌م بینیوه كه ئه‌نجام دراون، ئه‌گه‌ر جه‌نابی پایه‌دارتان به‌كه‌مێكی ئه‌و ئابرووچوونانه‌تان بزانیبایه تكاتان له‌خاوه‌ن شكۆ ده‌كرد كه رێگری بكات له‌و سه‌ركه‌شانه واز له سه‌ركه‌شییه‌كانیان بهێنن كه به‌ناوی فتوحاته‌وه ده‌یكه‌ن، چونكه هه‌موو رێگه‌دانێك به به‌رده‌وامی فتوحات واته رێگه‌دان به‌دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئابڕووچوونه‌كان. ئه‌وه‌ی گه‌له هیندییه خاكی و ئاشتیخوازه‌كان دووچاری بوون هیچ نییه ته‌نها سه‌ركه‌شی و سته‌مكاری نه‌بێت كه هه‌موو یاسایه‌كی زه‌مینی و خوایی رسوای ده‌كه‌ن. بۆیه ویستم ئه‌ستۆپاكی خۆم له‌م تاوانه رابگه‌یه‌نم و لێی بێ ده‌نگ نه‌بم، هه‌روه‌ها ئێوه‌ش ئاگادار بكه‌مه‌وه له‌و تاوانانه‌ی ده‌ستدرێژكاران ئه‌نجامیان داوه له‌و هه‌موو رۆحه‌ی له‌نێویان بردووه‌و ئه‌و هه‌موو جسته‌یه‌ی ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌یان داوه، له‌سه‌ر ئه‌وه پێداگریم كردووه كه كه‌مێكی زۆر كه‌م له‌و تاوانانه بنووسم كه ئه‌نجام دراون، چونكه له‌راستیدا من له‌وه‌دا ده‌سته‌وه‌ستانم بتوانم هه‌موویان بنووسمه‌وه..(6)
ئه‌وانه‌ی رۆیشتن بۆ ئه‌وێ بانگه‌شه‌كارانی مه‌سیحی بوون كه ئیباده‌ی گه‌له هیندییه‌كانیان كرد‌و بیره‌وه‌رییه‌كانیان له‌سه‌ر زه‌وی سڕییه‌وه، ئه‌مه‌ش یان به‌شه‌ڕو په‌لاماری خوێناوی یان به‌كۆیله‌كردنیان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خراپ كه پێشتر مرۆڤ نموونه‌ی ئه‌وه‌ی نه‌دیوه‌و له‌ناو ئاژه‌ڵانیشدا نه‌بووه، ئه‌وه‌شی خه‌ونی به‌ئازادییه‌وه بدیایه یان بیری له خۆده‌ربازكردن له‌سزاكانی بكردایه‌ته‌وه وه‌ك هه‌موو مرۆڤێك ده‌یكات، چاره‌نووسی كوشتن ده‌بوو، جگه له‌و چه‌ندین جۆره‌ی سزای برسیه‌تی و سته‌می دۆزه‌خی و وێرانكاری.
كوشتنی ئه‌و هه‌موو نه‌فسه بێ تاوانانه له‌لایه‌ن مه‌سیحییه‌كانه‌وه‌و ئه‌و هه‌موو خراپانه به‌ناوی ئایینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵتون و سامان كۆ بكه‌نه‌وه‌و بگه‌نه پێگه‌ی باڵاتر له‌خودی خۆیان، ئه‌م چاوچنۆكی و زیاده‌ره‌وِییه له‌ئاره‌زووه سه‌ركه‌شه‌كانیان بوویه هۆی رق و و كینه‌ی ئه‌و گه‌له خاوه‌ن خه‌ون و ئه‌وینانه به‌رامبه‌ریان و به‌تاڵانچوونی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و زه‌وییه جوان به‌پیتانه‌یان، من ئه‌م حه‌قیقه‌تانه ده‌ڵێم چونكه به‌چاوی خۆم بینیومن، مه‌سیحییه‌كان به‌و شێوه‌یه سه‌یری هیندییه سووره‌كان ده‌كه‌ن نه‌ك وه‌ك ئاژه‌ڵیش، كه‌خۆزگه به‌ئاژه‌ڵیشیان ئه‌ژمار بكردنایه، به‌ڵكو خوارتر له ئاژه‌ڵیش..
ئه‌مه ژیانی ئه‌و خه‌ڵكه‌بووه به‌ده‌ستی ئیسپانییه‌كانه‌وه، بۆیه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌وان له‌ناوچوون پێش ئه‌وه‌ی شیرینی ئیمان و قوربانیی پیرۆز بچێژن، حه‌قیقه‌تێك هه‌یه كه دووپات كراوه‌ته‌وه‌و هه‌موو ئیسپانییه‌كانی له‌سه‌ر كۆیه به‌تاوانبارو تاغییه‌كانیشیانه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه هیندییه‌كانی ناو ئه‌و وڵاتانه ده‌ستیان بۆ مه‌سیحییه‌ك نه‌بردووه به‌خراپ، ئه‌وان له‌سه‌ره‌تاوه به‌و شێوه‌یه له‌مه‌سیحییه‌كانیان ده‌ڕوانی كه له‌ئاسمانه‌وه دابه‌زیون بۆ ئه‌وان، ئه‌مه وابوو تا مه‌سیحییه‌كان كه‌وتنه ئه‌شكه‌نجه‌دانیان و به‌تاڵانبردنی ماڵ و حاڵیان و ئه‌نجامدانی خراپه به‌رامبه‌ریان.. (7)
ئه‌مه مامه‌ڵه‌ی ئه‌و به‌ناو مه‌سیحییانه‌بووه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئاشتیخواز‌و بێ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و شوێنانه‌دا كه داگیریان ده‌كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ئه‌وانیان قبووڵ بووه‌و وه‌ك دی لاس كازاس ده‌ڵێت به‌فریادره‌سیان زانیون، به‌ڵام دواتر ئه‌و هه‌موو تاوانه ترسناكه‌یان ئه‌نجام داوه كه شایه‌تحاڵێكی وه‌ك كازاس كه‌مێكی ده‌گێڕێته‌وه‌و هه‌ندێ له‌ئازارو ئه‌شكه‌نجه‌و جۆری كوشتنه‌كانی ئه‌و گه‌لانه باس ده‌كات، ناوبراو له‌باسی جۆره‌كانی سزا‌و كوشتنی هیندییه‌كان كه دڵ و هه‌ناوی مرۆڤ ده‌هه‌ژێنێت ئاماژه به‌هه‌ندێكیان ده‌كات، وه‌ك سزای په‌ڕاندنی ناته‌واوی ده‌ست و مانه‌وه‌ی به‌جه‌سته‌یانه‌وه به‌نیوه ناته‌واو و ناچاركردنیشیان به‌هه‌ڵگرتنی ناومه و په‌یام و گه‌یاندنیان به‌وانه‌ی له‌جه‌نگه‌ڵه‌كاندا خۆیان حه‌شه‌ر دابوو، یان جۆری كوشتنی گه‌وره‌و سه‌ركرده‌و پیاوماقووڵانی ئه‌و گه‌لانه كه ئاگریان پێ ده‌كردنه‌وه‌و له‌ناو رۆن و ئاوی گه‌رمدا به‌سزاوه ده‌یانكوشتن كه خۆی ده‌ڵێت ئاماده‌ی كوشتنی له‌و جۆره‌ی چوار كه‌س له‌وانه بووم، ئه‌وانه‌ش هه‌ڵهاتبوون بۆ چیا‌و جه‌نگه‌ڵه‌كان سه‌گی هارو دڕنده‌یان بۆ دانرابوو كه رێی له‌هه‌ریه‌كه‌یان بكه‌وتایه په‌لاماری ده‌داو پارچه‌پارچه‌ی ده‌كرد..(8)
پێشوازی له‌فتوحاتی ئیسلام
سه‌رده‌می هاتنی په‌یامی ئیسلامه‌تی و رۆژگاری فتوحاتی ئیسلامی قۆناغی كۆیلایه‌تی و چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤ و باڵاده‌ستی ره‌های ده‌سه‌ڵاتداران بووه، ئه‌م بارودۆخه درێژ بووه‌ته‌وه بۆ چه‌ند سه‌ده‌ی نزیكی رابردووش كه نموونه‌كه‌یمان له وڵاتی هیندییه سووره‌كاندا بینی، بۆیه كاتێك موسڵمانان به‌سوپاو هێزی سه‌ربازییه‌وه روویان له‌هه‌ر جێگایه‌ك جگه له‌و سوپایه‌ی راپێچی شه‌ڕ ده‌كران، ئیراده‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه لای گه‌له‌كان بوونی نه‌بوو، بگره به‌پێچه‌وانه‌وه ویستی ده‌ربازبوون و ئومێدی فریادره‌سێكیان هه‌بوو كه له‌سته‌م و نادادی ده‌سه‌ڵاته سته‌مكاره‌كان ده‌ربازیان بكات، كاتێكیش وڵاته‌كانیان فه‌تح ده‌كرا ره‌فتارو گوفتاری جوان و مامه‌ڵه‌ی دادپه‌روه‌رانه‌ی ئه‌وانیان ده‌بینی كه ئیسلام رێنموونی ده‌كردن چاك بن له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و ئه‌وانه‌دا كه شه‌ڕه‌نگێزنین به‌رامبه‌ریان و ئازادی دینداری و تقوساتی دینه جیاوازه‌كانیتر زه‌وت نه‌ده‌كرا، ئه‌و كاته به‌ره‌و ئیسلام ده‌هاتن و له‌كرداره‌كانی ئه‌وانه‌وه دینه‌كه‌شیان ده‌خوێنده‌وه‌و موسڵمان ده‌بوون، ئه‌گه‌ر موسڵمانیش نه‌بوونایه زۆریان لێ نه‌ده‌كرا ئایینی خۆیان بگۆڕن و په‌رستگاو شوێنه ئاینییه‌كانیان وه‌ك خۆیان ده‌مانه‌وه.
نموونه‌ی مانه‌وه‌ی خه‌ڵكی له‌سه‌ر ئایینی خۆی له‌هه‌ندێ وڵات‌دا به‌دی ده‌كه‌ین كه بۆچه‌ندین ساڵ ئیسلام و موسڵمانان ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ریاندا هه‌بووه‌و ئه‌وان هه‌ر به‌زۆرینه ماونه‌ته‌وه‌و موسڵمانان ئه‌وساو ئێستاش كه‌مینه‌ن له‌ناویاندا كه ئه‌گه‌ر زۆر و ناچاركارییه‌ك له‌ئارادا هه‌بوایه به‌لای كه‌مه‌وه ده‌بوو ئه‌و كاته موسڵمان زۆرینه‌ی وڵاته‌كه‌ی پێك بهێنایه، له‌و وڵاتانه هیندستان.
هه‌موو مێژوونووسان له‌وه‌دا هاوڕان كه ئه‌م هۆكارانه رۆڵی زۆریان هه‌بووه بۆ ئاسانكاری سه‌ركه‌وتنی فتوحاتی ئیسلامی، ئه‌مه‌ش گه‌یشته ئاستێك كه دانیشتوانی ئه‌و وڵاته‌نه به‌سنگێكی فراوانه‌وه پێشوازی له موسڵمانه‌كان بكه‌ن و به‌وشێوه‌یه ته‌ماشایان كردوون كه ئازادیان كردوون له‌سته‌مكاران نه‌ك داگیركه‌ربووبن.
بۆ نموونه خه‌ڵكی میسر تووڕه‌یی و رقی خۆیان به‌رامبه‌ر به گریكه بێزه‌نتییه‌كان نه‌شاردووه‌ته‌وه، وه‌ك چۆن هه‌مان حاڵه‌تی ده‌روونی له‌عێراقیش به‌رامبه‌ر به فارسه ساسانییه‌كان هه‌بووه‌و خه‌ڵكی ئه‌م وڵاتانه‌و هاوشێوه‌كانیان چاویان له‌رۆژێكه‌وه‌بووه هێزێكی فریادره‌س به‌هانایانه‌وه بێت.
كه‌واته بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیسلام بارودۆخی زاتی و مه‌وزوعی خۆی هه‌بووه‌و یه‌كه‌میان زاتیه‌تی دینه‌كه خۆیه‌تی كه ره‌چاوی ئه‌رك و مافی هه‌موو لایه‌كی كردووه‌و په‌یامی په‌روه‌ردگاره بۆ رزگاركردنی مرۆڤ له‌سته‌می مرۆڤ و به‌رقه‌رابوونی ژیانێكی شكۆمه‌ندانه‌ی شایسته به‌خودی ئه‌م مرۆڤه، دۆخه مه‌وزوعییه‌كه‌ش ئه‌و ره‌وشه پر له‌نادادی و سته‌مه بووه كه‌ده‌سه‌ڵاته سته‌مكاره‌كان خوڵقاندبوویان و زه‌مینه‌ی بۆ بارودۆخێكی باشتر خۆش كردبوو كه بێگومان زۆربه‌ی گه‌له‌كان ده‌ركیان به‌م خۆشی و دادپه‌روه‌رییه له‌ناو ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا كرد‌و باوه‌شیان بۆ ئه‌م ئایینه كرده‌وه.
په‌راوێزه‌كان:
(1) الحرية الدينية في الشريعة الإسلامية: د.محمد الزحيلي،ل384.
(2) عزيز سوريال عطية(1890-1988) یه‌كێكه له‌دامه‌زرێنه‌رانی زانكۆی ئه‌سكه‌نده‌ریه‌ی میسر‌و مامۆستای مێژووی سه‌ده‌كانی ناوه‌راست بووه له‌به‌شی مێژووی كۆلیژی ئادابی ئه‌سكه‌نده‌ریه تا كۆتایی په‌نجاكان، هه‌روه‌ها پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی قیبتی له‌قاهیره وه‌رگرتووه، پاشان له‌بارودۆخێكی تایبه‌تیدا له‌میسر چووه‌ته ده‌ره‌وه‌و پاشماوه‌ی ژیانی خۆی له‌ئه‌وروپاو ئه‌مریكا به‌سه‌ر بردووه‌و له‌گه‌وره زانكۆكانی رۆژئاوادا وانه‌ی وتووه‌ته‌وه.
(3) تأريخ المسيحية الشرقية، عزيز سوريال عطية،ل104.
(4) المسیحیون العرب،ص26.
(5) المسیحیون العرب، كۆمه‌ڵه نووسه‌رێكی مه‌سیحی و موسڵمان، ص57.
(6) المسیحیه والسیف، ل19.
(7) هه‌مان سه‌رچاوه، ل25و26.
(8) بروانه هه‌مان سه‌رچاوه،ل28.