لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا كێشەی ژمارەیەك قوتابیی دكتۆرا لە زانكۆی سەڵاحەدین چارەسەر دەكات
24/12/2014 نوسەر: bzavpress

لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا كێشەی ژمارەیەك قوتابیی دكتۆرا لە زانكۆی سەڵاحەدین چارەسەر دەكات


لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ زانكۆی سەڵاحەدین كۆبۆوە و چەند پرسێكی زانكۆكە گفتوگۆیان لە بارەوە كرا و كێشەی چەند قوتابییەكی دكتۆرای زانكۆكەش  چارەسەر كرا  .

د.ئیبراهیم سمۆ سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەی زانستی بە ماڵپەڕی پەرلەمانی ڕاگەیاند: "دوای تاووتوێكردنی ئەو خاڵانەی كە لە بەرنامەی كاری لیژنەكە بوو، یەكێك لەو خاڵانە كێشەی چەند قوتابییەكی دكتۆرای زانكۆی سەڵاحەدین بوو، ئەمڕۆش لەگەڵ یاریدەدەری سەرۆكایەتیی زانكۆكە كۆبووینەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر كەیسی ئەو خوێندكارانە و چەند كێشەیەكی تر، خۆشبەختانە بە بڕیارێك ئەو خوێندكارانە كە كێشەی ئیداری و هونەرییان هەبوو لەبەشی ئاداب-ی زانكۆكە دكتۆراكەیان لە ڕاگرتن هەڵگیرا و كەیسەكانیان چارەسەركرا".

ڕوونیشی كردەوە كە داوامان لە یاریدەدەری زانكۆی سەڵاحەدین كردووە، كە زیاتر هاوكار بین بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوانمان بۆئەوەی بتوانین خەم و كێشەی خوێندكاران چارەسەر بكەین .
جێگەی ئاماژە پێدانە ئەمڕۆ 23/ 12/2014 لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بە سەرۆكایەتیی د.ئیبراهیم سمۆ سەرۆكی لیژنە و ئامادەبوونی جێگر و بڕیاردەر و ژمارەیەك لە ئەندامانی لیژنەكە كۆبۆوە ‌و ئیبراهیم حەمە ڕەشید یاریدەدەری سەرۆكایەتیی زانكۆی سەلاحەدین-یش ئامادەی بەشێكی كۆبوونەوەكە بوو بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چەند پرسێكی زانكۆكە.