وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕۆژەكانی پشوی دیاریكرد
24/12/2014 نوسەر: bzavpress

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕۆژەكانی پشوی دیاریكرد

 
 سەبارەت بەپشوەكانی سەری ساڵ، فوئاد عەلی سمایل وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاگەیاند:  وەزارەتی خوێندنی باڵا پابەندە بەپشوە ڕەسمیەكان كە لەلایەن سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران دیاركراوە،  ئەوانیش بریتین لە ڕۆژەكانی (25/12/2014) و ، (1/1/2015) بۆ فەرمانبەرانی دیوانی وەزارەت.

 سەبارەت بە فەرمانبەرانی زانكۆكان بەهەمان شێوەی خاڵی یەكەم تەنها ڕۆژەكانی (25/12/ 2014) و (1/1/2015) پشوو وەردەگرن.

 بۆ مامۆستایان و خوێندكارانیش لە زانكۆكان وەزارەت وتەبێژی وەزارەت ڕایدەگەێنێت كە زانكۆكان سەرپشكن لە ڕێكخستن و دیاریكردنی ڕۆژەكانی پشوو بەپێیی ساڵنامەی زانكۆیان.