عەبادی: بەرنامەی جیاوازمان دەبێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی ناو سوپا
24/12/2014 نوسەر: bzavpress

عەبادی: بەرنامەی جیاوازمان دەبێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی ناو سوپا

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق سووربوونی حكومەتەكەی نیشاندا لەچەكداركردنی عەشایرەكانی ئەنبارو سەڵاحەدین‌و نەینەوا، بەڵام بۆ ئەو مەبەستە بەرنامەی تایبەتیان دەبێت.
 
بەوتەی عەبادی لەكابینەكانی پێشوودا گەندەڵی گەورە لەناو ریزی سوپا ئەنجامدراوە، بۆیە لەئێستادا بە بەرنامەی تایبەت ئەو كارە دەكەن‌و رووبەڕووی ئەو گەندەڵییانە دەبنەوە.
 
ئەو قسانەی عەبادی لەمیانی كۆبوونەوەیەكی بووە لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، هەروەها سەرۆك وەزیران داوای كردووە دەبێت هەموولایەك هاوكاربن بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.