24/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
جارێكی دیكه علیمانیهكانی تونس گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات
ده‌رئه‌نجامه ره‌سمیه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی تونس ته‌ئكدیان كرده‌وه كه ئه‌لباجی قائد ئه‌لسبسی سه‌ركرده‌ی حزبی نیدائی تونس به‌رێژه‌ی 55.68%، پیش ركابه‌ره ئیسلامییه‌كه‌ی و سه‌رۆكی ئێستای تونس مونسیف مه‌رزوقی كه‌وت كه ته‌نیا 44.32%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌و به‌وه‌ش جارێكی دیكه علیمانیهكانی تونس گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات له‌دوای روخانی ده‌سه‌ڵاتی زین عابدین بن عه‌لی له ساڵی 2011دا.
قائد ئه‌لسبسی كێیه؟
ئه‌لباجی قائد ئهلبسی سه‌ركرده‌ی حزبی نیدائی تونسه كه به حزبێكی علمانی ناوبانگی ده‌كردووه‌و پێشتر له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكی كۆچكردوو حه‌بیب بۆرقیبهدا وه‌زیر بووه‌و له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی بن عه‌لیشدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان بووه و ئه‌لسبسی له‌ماوه‌ی رابردوودا خۆی وه‌ك پارێزه‌ری هیبه‌تی ده‌وڵه‌تی تونس ناساندووه.