24/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌رۆكی پێشووی به‌نگلادیش بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆده‌رچوو
سه‌رۆكی پێشووی به‌نگلادیش به ھۆی ئه‌نجامدانی تاوانی شه‌ڕ له ساڵی ١٩٧١ سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كانی جه‌نگ كه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه كردووه له كاتی شه‌ڕی ڕزگاریی به‌نگلادیش دا ئه‌نجامدراون، له كۆی گشتی ١٦ تۆمه‌تی جیاجیا سه‌رۆكی پێشووی ئه‌و وڵاته سه‌ید محه‌ممه‌د قه‌یسه‌ری ته‌مه‌ن ٧٣ ساڵه‌ی، له ١٤ دۆسیه به تاوانبار له‌قه‌ڵه‌م داوه.
قه‌یسه‌ری كه به ھاوكاری كردنی سوپای پاكستان بۆ ھێرش كردنه سه‌ر چه‌ند گوندێكی سنووری له‌ناوچه‌ی براھمانباریا له‌سه‌ر سنووری ھیندستان تۆمه‌تبار كرابوو، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه. پارێزه‌ره‌كانی قه‌یسه‌ر تانه‌یان له‌و بڕیاره داوه.