بڕیارێک لە وەزارەتی پەروەردەوە تایبەت بە پۆلی ١٢
25/12/2014 نوسەر: bzavpress

بڕیارێک لە وەزارەتی پەروەردەوە تایبەت بە پۆلی ١٢

 وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیاریانداوە ئەو خوێندکارانەی کە تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢یان داوەو نمرەکانیان بەدڵ نیە، دەتوانن بەشداری تاقیکردنەوەی ئەمساڵی خوێندن بکەن.

فاتح مەولەوی زاده، وتەبیژی وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، پێشتر بڕیارێكمان دابوو کە تەنها ئەو خوێندکارانەی كۆ نمرەی دەرچوونی خۆیان به دڵ نەبێت له تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢ بۆیان هەیه تاقیكردنەوه بكەنەوه به مەرجێك زانكۆلاین پر نەكەنەوه.
وتیشی: "دوای وەرنەگرتنی رێژەیەكی زۆر لە خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان و له پێناو بەرژەوەندی ئەو قوتابیانەی كە زانكۆلاینیان پڕكردەوه بۆ ئەوەی مافیان نەفەوتیت، بڕیارماندا ئەمساڵ بۆیان هەبێت تاقیكردنەوه بكەنەوه، بۆیه پێویسته خوێندکاران سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنورەکەیان بكەن بە زوترین كات بۆ كاری پیویست.