جەمیل بایك: بە مەرج گفتوگۆ لەگەڵ توركیا دەستپێدەكەنەوە
25/12/2014 نوسەر: bzavpress

جەمیل بایك: بە مەرج گفتوگۆ لەگەڵ توركیا دەستپێدەكەنەوە

جەمیل بایك هاوسەرۆكی كۆنسەی بەڕێوەبەری كەجەكە لەدیدارێكدا لەگەڵ رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی رایگەیاند:" كۆبانی بۆ كورد شوێنێكی ستراتیژییەو گرنگیەكەی هاوشێوەی كەركوك‌و شارەكانی ترە، بۆیە ئەردۆگان دەیەوێت هێرشەكانی وڵاتان بۆ سەر كۆبانی بێ‌ بایەخ بكات".

بایك سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی لە توركیا جارێكی تر هۆشداریدا‌و ئەوەی خستەڕوو توركیا نیەتی راستەقینەی چارەسەكردنی پرسی كوردی نییە‌و دەڵێت" توركیا زۆر هەنگاو ماوە بینێت بۆ بەردەوامی پرۆسەی ئاشتی بە ئامانج گەیشتنی، بەڵام ئەوەمان نەبینیوە، دەبێت گفتوگۆ هەبێت، گفتوگۆشمان نابێت تا بارودۆخی ئۆجەلان لە زیندان گۆڕانكاری تێدا نەكرێت".
 
جەمیل بایك هۆشداری دایە توركیا‌و ئەوەی باسكردوە كە توركیا خوازیاری ئەوەیە كانتۆنەكانی رۆژئاوای كوردستان شكست بێنێت‌و ئاماژەی بەوە كردوە كە توركیا زۆر هەنگاوی ناوە بۆ ئەوەی كانتۆنەكانی رۆژئاوای كوردستان لەناوبەرێت، بەڵام ئەوەی بە هەواڵێكی شكسخواردوو وەسفكردەوەو تەئكیدی كردوەتەوە بارودخی توركیا جۆرێكی تر دەبێت ئەگەر ئەو هەوڵانە بەردەوام بن.