11/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
هه‌ڵبژاردن و خولانه‌وه‌ی حیزبه ئیسلامیه‌كانی كوردستان له بازنه‌یه‌كی داخراودا
پاش ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی ساڵی 1991 حكومه‌تی عێراق له‌بڕیارێكی چاوه‌ڕوانكراودا فرمانیدا به كشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م یه‌كه ئیداریه‌كان و فه‌رمانگه‌كانی له هه‌ر سێ پارێزگای هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك ,به‌م شێوه‌یه بۆشاییه‌كی ئیداری و یاسای له‌و سێ پارێزگادا دروست بوو,له‌و ماوه‌یه‌شدا به‌ره‌ی كوردستانی كه شه‌ڕعیه‌تی شۆڕشگیری و خه‌باتی شاخی هه‌بوو هه‌وڵی ده‌دا ئه‌و بۆشاییه‌ی پڕ بكاته‌وه بهلاَم به‌ره‌ی كوردستانی نه‌یده‌توانی تاسه‌ر درێژه به به‌ڕێوبردنی ئیداری بدات كه شه‌رعیه‌تێكی یاسایی نه‌بێت ,چونكه ڕووبه‌ڕووی شه‌رعیه‌تی یاسایی و ئیداری ده‌بوویه‌وه,له پێناوی خۆ ڕزگاركردن له‌و ئه‌ركه و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه ئیداری و یاساییه‌ی كه به‌هۆی كشانه‌ی داموده‌زگاكانی به‌عسه‌وه له سێ پارێزگاكامهی كوردستاندا دروست ببوو به‌ره‌ی كوردستانی له بڕیارێكی بوێرانه‌ی خۆیدا بڕیاری سازدانی هه‌ڵبژاردنی دا له هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم بۆئه‌وه‌ی ببێته مهرجهعیهتێكی یاسابی بۆ ئیداره‌و به‌ڕێوبردنی له هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم.
ئیسلامیه‌كان و هه‌ڵبژاردنی 1992
ئیسلامیه‌كانی كوردستان له سه‌روه‌ختی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 1992 دا پێك هاتبوون (له بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كه وه‌ك حیزبێكی ئیسلامی سیاسی چه‌كدار ,لقی كوردستانی ئیخوان موسلیمین كه دواتر له‌ساڵی 1994 له ڕێكخراوێكی سیاسی‌دا خۆی ڕێكخست به‌ناوی یه‌كگرتووی ئیسلامی ,ئه‌م دوو ڕه‌وته ئیسلامیه به لیستێك به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ساڵی 1992 كرد بهلاَم به پێی یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌ر لیست و قه‌واره‌یه‌ك ئه‌گه‌ر 7%ی ده‌نگه‌كان نه‌هێنێت ئه‌وا نا‌توانیت بڕواته په‌رله‌مان,لیستی ئیسلامیش له‌وكاته‌دا نه‌یتوانی ئه‌و ڕێژه‌یه به‌ده‌ست بهێنێت هه‌ربۆیه هیچ كورسیه‌كی به‌ده‌ست نه‌هێنا,ئه‌وه‌ی توانی بچێته په‌رله‌مان یه‌كێتی و پارتی له‌گه‌ڵ 5 كورسی بۆ فراكسیۆنی مۆر, سه‌رجه‌م كورسیه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانیان له نێوان خۆیاندا به‌ش كرد و حكومهتیشیان به 50 به 50 له نێوان خۆیاندا بهشكرد,به‌ده‌ست نه‌هێنای ڕێژه‌ی 7% بۆ لیستێكی ئیسلامی له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی ساڵی 1992 گه‌وره‌ترین تێكشكانی ئیسلامیه‌كان بوو له‌یه‌كه‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا ئه‌م ڕێژه‌یه له‌كاتێكدا كه به قسه‌ی سه‌ركرده‌و به‌رپرسه‌كان و ئیسلامیه‌كان كۆمه‌ڵگای كوردی 97%ی مسوڵمانه بهلاَم ده‌بوو حیزبی ئیسلامی ئه‌و پرسیاره‌ی له خۆی بكردایه كه ئایا پرۆژه‌ی ئیسلامی سیاسی له كوێی واقیعی ئێستای هه‌رێمی كوردستاندایه ؟كه نه‌یتوانیوه له كۆمه‌ڵگایه‌كی مسوڵماندا حیزبێكی ئیسلامی نه‌توانێت ڕێژه‌ی 7%ی ده‌نگه‌كانی كۆمه‌ڵگایه‌ك به‌ده‌ست بهێنێت كه 97% مسوڵمانن .
بزووتنه‌وه ئیسلامی له نێوان شه‌ڕو پۆست وه‌رگرتندا
پاش هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌م یه‌كێتی و پارتی حكومه‌ت و په‌له‌مانیان له نێوان خۆیاندا به‌ش كرد حیزبی ئیسلامیش كه ئه‌و كاته ته‌نها بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی هه‌بوو كه وه‌ك حیزبێكی ئیسلامی سیاسی ڕێكخراو كاری ده‌كرد به‌هۆی نه‌بوونی پیلان و پرۆژه‌یه‌كی عهقلاَنی و كورت بینی له تێڕوانینی بۆ مه‌سه‌له‌كان و بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی دێنه به‌رده‌می خۆی هاویشته شه‌ڕو پێكدادانی چهكاریهوه كه ئه‌مه‌ش بوویه هۆی ئه‌وه‌ی كه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك له زۆرێك له شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان دوربكه‌وێته‌وه و كار‌و چلاكیه‌كانی سنورداربكرێت له سنوری قه‌زای هه‌ڵه‌بجه و چه‌ند ناحیه‌یه‌كی ئه‌و سنوره ئه‌مه‌ش بۆخۆی بوویه سه‌ره‌تایی زنجیره‌یه‌ك تێكشان و یه‌ك بهدوایهك كه به پێی ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 7ی3 بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان 5هه‌زار ده‌نگی هێناوه ئه‌مه له‌كاتێكدا له هه‌ڵبژاردنی پێشووی 25ی7دا 27 هه‌زار ده‌نگی هێنا كاتێك به لیستی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردنی كرد بۆیه وه‌ك ده‌بینین كه بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی سه‌ره‌نجام گه‌شته ئه‌وه‌ی كه پاش 18 ساڵ 3 هه‌ڵبژاردن ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانی له هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم نه‌گاته 1% دووه‌م هۆكاری تێكشانی گه‌وره‌ی ئه‌م حیزبه له‌دوای شه‌ری ناوخۆوه به‌شداربوونیه‌تی له حكومه‌ته‌كه‌ی پارتی له هه‌ولێر و پاشان به‌شداربوونی به دوو وه‌زیر له حكومه‌ته‌كه‌ی سلێمانی كه ئه‌م به‌شداربوونه‌ی بوویه هۆی به‌ده‌ست هێانی چه‌ند پۆستێك و ئیمتیازێكی حیزبی و كه‌سی كه ئه‌م پۆست و ئیمتیازانه بوویه سه‌ره‌تایه‌ك بۆ جیابوونه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری ئه‌م حیزبه و دروست بوونی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و پاشانیش چاره‌نووسی گه‌شته ئه‌مڕۆ له له‌كۆی دوو ملیۆن و نیو ده‌نگده‌ری هه‌رێمی كوردستان ته‌نها پێنج هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین شكسته بۆ ئه‌م حیزبه كه خاوه‌نی مێژووی شاخ و شاره ..
شه‌ڕی ناوخۆ ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ گه‌شه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی
تاكه هێزێك كه سودی له شه‌ڕی ناوخۆ بینی یه‌كگرتووی ئیسلامی بوو به ئیعترافی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی و ڕێكخستنی ئه‌و حیزبه له‌ماوه‌ی چوار ساڵی شه‌ڕی ناوخۆ 94بۆ 98 یه‌كگرتووی ئیسلامی به قۆناغی زێڕنی گه‌شه‌و نمای خۆی تۆمار كردووه كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ئاستی جه‌ماوه‌ری به‌رز ده‌بێته‌وه كه ده‌بێته جێگه‌ی سه‌رسوڕمانی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حیزبه و هه‌روه‌ها جێگه‌ی تێڕامان و ههڵوێستهكردنی پارتی و یه‌كێتی.بۆیه یه‌كێتی و پارتی بۆ سنورداركردنی فراوانبوونی جه‌ماوه‌ری یه‌كگرتوو,پارتی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له سنوری قه‌ڵه‌م ڕه‌وی خۆیدا به‌به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه و داڕێژراو یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌هاوێته ناو ئیداره‌و حكومه‌تێك كه ئه‌دای ئه‌و حكومه‌ته به‌جۆرێكه كه بووه‌ته هۆی فراونبوونی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری یه‌كگرتوو بۆیه یه‌كگرتووی ئیسلامی زۆر نه‌زانانه له نێوان به‌رده‌وامیدان به فراونكردنی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری خۆی و ئیمتیاز‌و پۆستی حكومیدا دووه‌میان هه‌ڵده‌بژێرێت و به‌شداری حكومه‌ت ده‌كات
یه‌كگرتووی ئیسلامی پۆست وه‌رگرتن له‌به‌رامبه‌ر فروانبوونی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری
پاش ڕووداوی 31یئاب داگیركردنه‌وه‌ی شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن پارتی و حكومه‌تی به‌عس یه‌كێتی توانانی خۆڕاگرتنی نه‌ماو ته‌واوی خاكی كوردستانی به‌جێهێشت ,پارتی دیموكراتی كوردستان حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كه‌وته‌وه ده‌ست ,پارتی بۆ شه‌رعیه‌ت دان به حوكمڕانی تاك لایه‌نه بڕیاری پێكهێانی كابیهیهكی نوێ دا پارتی بۆ ئه‌وه‌ی كابینه‌كه‌ی به‌رگێكی فره‌ی پێدا بكات و نه‌زره‌ی تاكڕهوهی له‌سه‌ر لابه‌رێت هه‌ڵده‌ستێت به به‌شداریپێكردنی چه‌ند حیزب و لایهینێك له كابینهكهیهدا یه‌كگرتووی ئیسلامیش وه‌ك حزبێكی سیاسی ئیسلامی كه ته‌مه‌نی ته‌نها دوو ساڵ بوو به وه‌زیرێك به‌شداری ئه‌و كابینه‌یه ده‌كات كه له ئه‌نجامی كاره‌ساتی 31ی ئاب و هێرشی حكومه‌تی عێراق و به‌عس بۆسه‌ر هه‌ولێر هاتووه‌ته كایه‌وه ,بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیش به‌هه‌مان شێوه‌ی یه‌كگرتوو ئه‌ویش به‌شداری له‌و كابینه‌یه‌دا كرد به وه‌زیرێك ئه‌مه‌ش بۆخۆی زیانێكی زۆری دا له سومعه‌ی ئه‌م دوو حیزبه ئیسلامیه به جۆرێك ئه‌كرێت وه‌ك سه‌ره‌تای وه‌ستانی گه‌شه‌ی حیزبی ئیسلامی ته‌ماشای بكه‌ین چونكه ئه‌و به‌شداریكردنه ته‌نها ئه‌وه نه‌بوو كه به‌شداری له حكومه‌تێكدا ده‌كه‌ن كه شه‌رعیه‌تی یاسایی نییه و له ئه‌نجامی شه‌ڕو پێكدادانه‌كان و لاره‌سه‌نگ بوونی ته‌رازووی هێزه‌وه هاته‌وه‌ته كایه‌وه ,ئه‌مه له كاتێكدا هیچ كام له‌م دوو حیزبه له هه‌ڵبژاردنی رشابردوودا نه‌یانتوانیوه كورسیه‌كی په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنن بۆلاَم له ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو یاسا‌و ڕێسایه دێنن هه‌ر لایه‌كیان وه‌زیرێك له‌و كابینه‌یه وه‌رده‌گرن .ئه‌مه‌ش ئه‌توانین به سه‌ره‌تای ئه‌و پیلانه ی پارتی حساب بكه‌ین كه دایڕشتبوو بۆ سنورداركردنی حه‌جمی یه‌كگرتووی ئیسلامی له ناوچه‌ی ژێر دهسهلاَتی خۆی .
پێگه‌ی ئیسلامیه‌كان له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌كان
له دوای كۆتایهاتنی شه‌ڕی چه‌كداری ناوخۆی نێوان یه‌كێتی و پارتی له ساڵی 2000 هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌كان كرا ئه‌و كات كه كوردستان دابه‌ش ببوو به‌سه‌ر دوو ئیداره‌دا ئیداره‌ی سلێمانی كه به‌ده‌ت یه‌كێتیه‌وه بوو پارتی له‌و سنوره‌دا نه‌بوو هه‌روه‌ها له ئیداره‌ی هه‌ولێر كه به‌ده‌ست پارتیه‌وه بوو یه‌كێتی له‌و سنوره‌دا نه‌بوو به‌شداری هه‌ڵبژاردنی نه‌كرد ,له ئه‌م دابه‌ش بوونه ئیداریهدا نه ده‌توانرا قه‌باره‌و ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی لایه‌نه‌كان ده‌ر بكه‌وێت بۆیه ئێمه ناتوانین له‌سه‌ر ئاستی گشتی كوردستان حیزبه ئیسلامیه‌كان هه‌ڵسه‌نگێنین بهلاَم ئێمه حه‌وزه‌ی شاره‌زوور به نموونه وه‌رده‌گرین چونكه لیستی ئیسلامیه‌كان تله هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیدا توانیان ته‌نها له سنوری قه‌زای هه‌ڵه‌بجه چه‌ند شاره‌وانی به‌ده‌ست بهێنن وه‌ك شاره‌وانی(قه‌زای هه‌ڵه‌بجه و ناحیه‌كانی سیروان و خورمال و سیدسادق و بیاره)بهلاَم به پێی به‌رایه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 7ی3 پێگه‌ی ئیسلامیه‌كان پاش 10 له‌م سنوره‌دا به‌ره‌وپێشچونێكی وای به‌خۆیه نه‌دیوه چونكه له سنوره قه‌زای هه‌ڵه‌بجه یه‌كگرتوو 10537ده‌نگ ,كۆمه‌ڵی ئیسلامی 7728ده‌نگی هێناوه به‌م پێیه‌ش 42% ده‌نگی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌یان به‌ده‌ست هێناوه ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیان یه‌ك بخه‌ن هێشتا ناتوانن زۆرینه ئه‌و ناوچانه به‌ده‌ست بهێنن و پۆسته ئیداریه‌كانی ئه‌و شار‌و شارۆچكانه به‌ده‌ست بهێننه‌وه كه 10 ساڵ پێش ئێستا لیستی ئیسلامیه‌كان به‌ده‌ستیان هێنا بۆیه ده‌بینین ده‌نگ و پێگه‌ی حیزبه ئیسلامیه‌كان وه‌ك بازنه‌یه‌ك وایه و هه‌ر ده‌رچونێك ئه‌گه‌ر كورت نه‌هێنن ئه‌وا له پاش چه‌ند ساڵێكی‌تر ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌مان خاڵی ده‌ست پێكردن.
ئیسلامیه‌كان و یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی عێراق له2005
له نێوان هه‌ڵبژاردنی 1992 و 2005 به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆ و ململانیه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی دوو ئیداره دروست بوو كه ئیداره‌ی یه‌كێتی له سلێمانی و پارتی له هه‌ولێر به‌هۆی ئه‌م دوو ئیداره‌ییه‌وه بهرهبهر ناڕه‌زایی و بێزاری له نێو شه‌قامی كوردی دروست ده‌بوو ئیسلامیه‌كان توانیان ئه‌و واعیعه ناهه‌مواره بقۆزنه‌وه و تاڕاده‌یه‌ك به‌ره‌و پێش بچن ئه‌مه‌ش بوویه هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی ترسیان لهبهرفراونبوونی ئیسلامیه‌كانی كوردستان له‌لا دروست ببێت.له‌و نێوانه‌دا بهلاَم واقیعی كوردستان كاریگه‌ری خۆی هه‌بوو ئه‌ویش بهلاَم له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2005 كه بۆ په‌رله‌مانی عێراق و په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كرا ئیسلامیه‌كان دابه‌ش بووبوون بۆ 3 حیزب یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ لیستی هاوپه‌یمانی به‌شداری كرد كۆمه‌ڵی ئیسلامیش به لیستی سه‌ربه‌خۆ و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیش به‌شداری هه‌ڵبژاردنی نه‌كرد,ئه‌گه‌ر به‌راوردی پێگه‌ی حیزبه ئیسلامیه‌كان بكه‌ین له نێوان هه‌ڵبژاردی ساڵی 92 و 2005 تا ڕاده‌یه‌ك به‌ره‌و پێشچوونی به‌خۆیه بینیوه بهلاَم به‌به‌راود له ێوان 2005 و 2010 ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونه‌ی به خۆیه‌وه نه‌دیوه كه ئه‌مڕۆ حیزبه ئیسلامیه‌كان دڵی خۆیانی پی خۆش بكه‌ن بۆیه پێویسته به‌دوای ئه‌و هۆكارانه‌دا بگه‌ڕێن كه له قاڵبیداون و ناهێڵێت به‌ره‌و پێش بچێت.
كۆمه‌ڵی ئیسلامی پاش 10 ساڵ گه‌شتووه‌ته كوێ؟
كۆمه‌ڵی ئیسلامی وه‌ك حیزبێكی سیاسی ئیسلامی چه‌كدار كه له‌سه‌ره‌تای دروست بوونییه‌وه و خاوه‌نی مه‌كته‌ب عه‌سكه‌ری بوو بهلاَم پاشا وازهینان له چه‌ك به‌شداری دوو هه‌ڵبژادنی كردووه له هه‌ڵبژاردنی 15ی12ی2005 كه به لیستێكی جیاواز له‌ده‌ره‌وه‌ی لیستی هاوپه‌یمانی به‌شداری كرد توانی نزیكه‌ی 75 هه‌زار ده‌نگ بهێنێت به‌م ده‌نگانه‌ش بوویه خاوه‌نی 2 كورسی په‌رله‌مانی عێراقی و 6 كورسی له په‌رله‌مانی كوردستان,بهلاَم له هه‌ڵبژاردنی 25ی7 كورسیه‌كانی له په‌رله‌مانی كوردستان بوویهوهبه 4 كورسی ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێڕامانه ئه‌م حیزبه پاش ده‌ساڵ له دامه‌زراندنی و پاش پێنج ساڵ له هه‌ڵبژاردنی پێشووتری ته‌نها بووه‌ته‌وه به خاوه‌نی 2 كورسی له په‌رله‌مانی عێراق به پێی ئه‌م ئه‌نجامه و ئه‌و بهراوردكارییهبێت كۆمه‌ڵی ئیسلامی هیچ به‌ره‌و پێشچونێكی به خۆیه نه‌بنیوه.
ڕه‌وتی گه‌شه یه‌كگرتووی گه‌ڕانده‌وه بۆ پێگه‌ی خۆی
له‌دوای ئه‌و تێكشانه‌ی كه یه‌كگرتووی ئیسلامی له ههڵهبژادنهكهی 25ی7 تووشی هات له نێو قاعیده‌ی ئه‌و حیزبه‌دا ده‌نگی ناڕه‌زایی به‌رزبوویه‌وه ته‌واوی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان ڕووی له سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو كرد به جۆرێك كه ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو ته‌سلیمی ئیراده‌و داواكاری ڕه‌وتی گه‌شه نه‌بووایه ئه‌وا چاره‌نووسی یه‌كپارچه‌ی یه‌كگرتوو ده‌كه‌وته مه‌ترسی لێكترزان ,بۆیه به شێك له سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حیزبه گه‌شتنه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه ئه‌وه‌ی ده‌توانێت واقیعی ده‌وروبه‌رو ناو حیزب ببینێـ و بتوانێـ هه‌ڵسه‌نگێنێت ئه‌ندامان و كادران و لایه‌نگرنی خواره‌وه‌ن نه‌وه‌ك مه‌كته‌ب سیاسیه‌كان و سه‌ركردایه‌تیه‌كانی حیزب هه‌ربۆیه‌ش ڕه‌وتی گه‌شه سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حیزبه‌ی به‌جۆرێ: ترساند كه جورئه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌بێت ده‌ست به‌رێت بۆ دیاریكردنی كاندیده‌كان و ئه‌و دۆسیه به‌جێبهێڵێت بۆ هه‌ڵبژاردنی نێوخۆی ئه‌ندامانی خواره‌وه بۆیه ئه‌توانین بڵێن ئه‌گه‌ر ڕه‌وتی گه‌شه نه‌بوایه ئه‌وا یه‌گكرتووی ئیسلامی نه‌یده‌توانی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و خاڵه‌ی كه پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پێی گه‌شتبوو.
حیزبی ئیسلامی و قه‌یرانی ته‌مه‌ڵی سه‌ركرده‌كانی
له ساڵی 1996 یه‌كگرتووی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌شداری پێك هێنانی كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌ولێر ده‌كه‌ن ئه‌مه له كاتێكدا له هه‌ڵبژاردندا هیچ ده‌نگێكی ئه‌و تۆیان نه‌هێناوه ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه نوخبه‌ی ئه‌م دوو حیزبه ئیسلامیه دوور بین نه‌بوون و سه‌ركردایه‌تیه‌ك بوون دابڕاو له قه‌واعیدی حیزب,ئه‌وه‌شی تا ئێستا به‌ده‌ست هاتووه ئه‌و ئیلتزاماته حیزبیه‌و دڵسۆزیه‌ی كه له ناو ئه‌ندامانی حیزبه ئیسلامیه‌كاندا هه‌یه له‌ناو هیچ حیزبێكیتردا نییه بهلاَم قه‌یرانی ئه‌م حیزبه ئیسلامیانه ئه‌وه‌یه كه هه‌رسێ حیزبه ئیسلامیه‌كه گیرۆده‌ی ده‌ستی سه‌ركردایه‌تی و نوخبه‌یه‌كی تهمڵن كه تا ئێستا نه‌یانتوانیوه له‌به‌رده‌می خۆیان و وێنه‌ی كورسیه‌ك و پۆستێك زیاتر هیچ شتێكی‌تر ببینن,ئه‌گه‌ر ئه‌و كادره دڵسۆزانه له‌به‌رده‌ستی كه‌سانێكی نه‌ترس و ئازا بوونایه ئه‌وا ده‌مێك بوو موفاجه‌ئه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێده‌كردن.