عەبادی: توركیا چەكی داوەتە پێشمەرگە
26/12/2014 نوسەر: bzavpress

عەبادی: توركیا چەكی داوەتە پێشمەرگە

 دوای کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵی کە لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق; و ئەحمەد داود ئۆغڵو، سەرۆک وەزیرانی تورکیا کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا.
 لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەدا حەیدەر عەبادی رایگەیاند، لەگەڵ تورکیا هەماهەنگی دەکەین بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان و هەماهەنگی عێراق و تورکیا لە بەرژەوەندی ناوچەکەدایە.
 حەیدەر عەبادی لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەدا گوتی:" داعش پاشەکشەی گەورەی کردووە لە عێراق و سوپاو هێزی پێشمەرگە توانیویانە چەندین ناوچە کۆنترۆڵ بکەنەوە". گوتیشی:" لەسەرەتای هاتنی داعش تورکیا هاوکاری هێزی پیشمەرگەی کردووە و چەکی بۆ ناردوون تا بتوانن رووبەڕووی داعش ببنەوە".
هەروەها ئەحمەد داود ئۆغڵو لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەدا گوتی: " تورکیا بەردەوام لەگەڵ عێراق بووەو لەسەرەتای هاتنی داعشیش راهێنانمان بە هێزی پێشمەرگە کردووە". ئۆغڵو گوتیشی:" ماوەیەک بەر لە ئێستا سەردانی بەغدامان کرد و جەختمان لەوە کردەوە کە تورکیا دەخوازێت هاوکاری زیاتری عێراق بکات، بەڵام لەهەمانکاتیشدا رێز لە سەروەری خاکی عێراق دەگرین و نامانەوێت دەست لەکاروباری نێوخۆی عێراق وەربدەین