26/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەكەمی بۆ بوودجەی گشتی كرد
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی 2015 ی عیراق كۆبۆ‌وه ، بەپێی زانیاریەكان پشكی 17% هه‌رێمی كوردستان، له‌بودجه‌ی ساڵی 2015 ی عیراقدا جێگیركرا.
له‌و باره‌یه‌وه د. شێركۆ مه‌نگوڕی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 25-12-2014 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی له‌باره‌ی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی 2015 ی عیراق رێكخست و تێیدا، پشكی 17% هه‌رێمی كوردستانی له‌بودجه‌ی ساڵی 2015 ی عیراق، جێگیركرا، هه‌روه‌ها له‌بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراقدا به‌شی هێزی پێشمه‌رگه‌ی تێدا جێگیركرا.