عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی:قبوڵناكه‌ین په‌یه‌ده‌ بێته‌ سه‌ر حازرى
11/08/2013 نوسەر: bzavpress

عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی:قبوڵناكه‌ین په‌یه‌ده‌ بێته‌ سه‌ر حازرى

وته‌بێژى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى له‌ سلێمانى، ده‌ڵێت قبوڵناكه‌ین په‌یه‌ده‌ بێته‌ سه‌ر حازرى‌و پێشیوایه‌ به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش هه‌یه‌ له‌نێوان رژێمه‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌دو هێزه‌كانى سه‌ربه‌ په‌یه‌ده‌.
عه‌بدولوه‌هاب عه‌لى، وته‌بێژى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ پارێزگای سلێمانى راگه‌یاند، "به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش له‌نێوان پارتى یه‌كێتى دیموكراتى (په‌یه‌ده‌)و ژرێمه‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌ كوردییه‌كانى خۆرئاوا." 

وتیشى، هه‌موو لایه‌نه‌كانى دیكه‌ى خۆرئاوا سكاڵایان كردووه‌ له‌وه‌ى په‌یه‌ده‌ به‌هێزى چه‌ك خۆى سه‌پاندووه‌و رێگه‌ به‌هیچ لایه‌نى دیكه‌ نادات له‌و ناوچانه‌دا، بۆیه‌ پارتى دیموكراتى كوردستان‌و خه‌ڵكیش ئه‌مه‌ قبوڵناكه‌ن په‌یه‌ده‌ بێته‌ سه‌ر حازرى.
 
ناوبراو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شى ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن پارتى دیموكراتى كوردستان به‌گومانه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ توندوتیژییه‌كانى خۆرئاواى كوردستان‌و سنووره‌كانى به‌رووى خۆرئاوادا داخستبێت.
پارتى یه‌كێتى دیموكراتى (په‌یه‌ده‌) له‌ئێستادا به‌هێزترین هێزى خۆرئاواى كوردستانه‌و كۆنترۆلى زۆربه‌ى ناوچه‌ كوردییه‌كانى كردووه‌.

س.شارپرێس