محمد بازیانی: هەڵوێستی لەبارەی سەردانەكەی لاریجانی بۆ كوردستان
27/12/2014 نوسەر: bzavpress

محمد بازیانی: هەڵوێستی لەبارەی سەردانەكەی لاریجانی بۆ كوردستان

محەمەد بازیانی‌، رێكخەری‌ بزافی‌ چاكسازی‌ و گەشە رایدەگەیەنێت، سەردانەكەی‌ عەلی لاریجانی‌، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران بۆ كوردستان بە مەبەستی‌ تێگەیشتنە لە هەڵوێستی‌ هەرێم لەسەر گۆڕانكاریەكانی‌ ناوچەكە بە گشتی‌ و دروستبوونی‌ هەرێمی‌ سوننە بە تایبەتی‌ و، پێی‌ وایە كە پێداگریی‌ ئەمەریكا و پاڵپشتی‌ كورد بۆ دروستبوونی‌ ئەو هەرێمە، وا لە ئێران دەكات كە پێداچوونەوە بە سیاسەتەكانی‌ خۆیدا بكات لە ناوچەكە.

 سەبارەت بە فشاری‌ ئێران لە ئێستادا لەسەر هێزەكانی‌ عێراق بە گشتی‌ و كورد بە تایبەتی‌، د.محەمەد بازیانی‌ لە لێدوانێكیدا رايگەیاند: ئێران ناتوانێت داواكاری‌ لە كورد بكات، چونكە كورد لەوە دەرچووە كە ئێران ئیرادەی‌ خۆی‌ بەسەریدا بسەپێنێت، تەنانەت ناتوانێت ئیرادەی‌ خۆی‌ بەسەر سوننەشدا بسەپێنێت، بەڵام دەیەوێت داوا لە هێزە شیعەكان بكات كە بەرپەرچی‌ دروستبوونی‌ هەرێمی‌ سوننە بدەنەوە، لەبەرئەوەی‌ ئەم بابەتە سەبارەت بە ئێران لە كێشەی‌ داعش مەترسیداترە، چونكە دەبێتە هۆی‌ گۆڕانی‌ هاوسەنگیی‌ هێز لە عێراقدا، ئەمەش بەو هۆیەوە كە ئەو هەرێمە خاوەنی‌ هێزی‌ تایبەتی‌ خۆی‌ دەبێت