جۆن مەكین گەیشتە بەغداو سەردانی هەرێمیش دەكات
27/12/2014 نوسەر: bzavpress

جۆن مەكین گەیشتە بەغداو سەردانی هەرێمیش دەكات

ئێوارەی ئەمرۆ جۆن مەكین سیناتۆری كۆماریەكانی ئەمریكا گەیشتە شاری بەغداو بڕیارە لەگەڵ سەرۆك وەزیران‌و سەرۆك كۆماری عێراق كۆبێتەوە.
 
ئامانجی سەردانەكەی جۆن مەكین بارودۆخی ئێستای عێراق‌و شەڕی داعش  لەناوچەكە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێ‌ دەكات، هاوكات بڕیارە مەكین سەردانی هەرێمی كوردستان بكات‌و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم شەڕی دژی داعش گفتوگۆ بكات.
 
جۆن مەكین سیناتۆری كۆمارییەكانە لە ئەمریكا‌و پێشتر كاندیدی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە بوو، بەیەكێك لەو بەرپرسانەی ئەمریكاش دادەنرێت كە پشتگیری بیرۆكەی دابەشبوونی عێراق دەكات بۆ سێ‌ هەرێمی جیاواز.