ناوەندی فەرماندەیی سوپای ئەمریكا رەتیدەكاتەوە داعش فڕۆكە ئەردەنییەكەی خستبێتە خوارەوە
27/12/2014 نوسەر: bzavpress

ناوەندی فەرماندەیی سوپای ئەمریكا رەتیدەكاتەوە داعش فڕۆكە ئەردەنییەكەی خستبێتە خوارەوە

دواى ئه وه ى  چوارشەممە رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لەڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە زانیاری ئەوەی بڵاوكردەوە، كە فڕۆكەیەكی جەنگی ئەردەنیان خستووەتە خوارەوەو فڕۆكەوانەكەشیان دەستگیركردووە، كە وێنەی ئەو فڕۆكەوانەشیان بڵاوكردەوە.
 
لەبەرانبەردا  ناوەندی فەرماندەیی سوپای ئەمریكا لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە "بەڵگەكان پشتڕاستی دەكەنەوە كە چەكدارانی داعش فڕۆكە ئەردەنییەكەیان نەخستووەتە خوارەوە"، بەبێ‌ ئەوەی فەرماندەییەكە هیچ زانیارییەك لەسەر هۆكارو چۆنییەتی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكە ئاشكرابكات.