ئەردۆگان ھێرشی ده كاته سەر ئەوروپا
27/12/2014 نوسەر: bzavpress

ئەردۆگان ھێرشی ده كاته سەر ئەوروپا

بەھۆی رەخنەکانی یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بەبەرتەرسککردنەوەی ئازادیی رۆژنامەگەری و دەستگیرکردنی لایەنگرانی گروپی فەتحوڵا گیولەن لە تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆگان ھێرشی کردە سەر ئەوروپا.

ئەردۆگان نیگەرانی لەبارەی رەخنەکانی یەکێتی ئەوروپاوە دەربڕی و رایگەیاند: تورکیا قۆچی قوربانیی ئەوروپا نییەو وڵاتێکیش نین کە ئەوروپا بتوانێت رەخنەی لێبگرێت و سەرزەنشتی بکات.

وتیشی: ئەوروپا لەبری ئەوەی رەخنە لە تورکیا بگرێت، با سەرقاڵی ئەو تاوانانە بێت کە بەناوی بکەری نادیارەوە تۆمارکراون و کێشەی رەگەزپەرستی چارەسەر بکات.
ھاوکات گروپی خزمەتیشی بەخیانەتکار وەسفکرد کە لەلایەن فەتحوڵا گیولەنی کەسایەتی ئاینییەوە سەرپەرشتی دەکرێت.