عالیە نسەیف: لە بودجەشدا جیاوازی لەنێوان كوردو عەرەب كراوە
27/12/2014 نوسەر: bzavpress

عالیە نسەیف: لە بودجەشدا جیاوازی لەنێوان كوردو عەرەب كراوە

عالیە نسەیف په رلەمانتاری دەوڵەتی یاسا بەنیگەرانییەوە رایگەیاند لەبودجەشدا جیاوازی لە نێوان كورد و عەرەب كراوەودەڵێت: "بودجە لەسەرجەم وڵاتانی دنیا بۆ بەدەستهێنانی یەكسانییە لە نێوان پێكهاتەكانیدا و كە دەبوو ئەمە لەعێراقیش پەیڕەو بكرایە بەدەر لەنەتەوە و ئایین و مەزهەب".

وتیشی: بودجەی عێراق لەیەكەم دەركەوتنیدا جیاوازیمان تێدا بەدی كرد بەتایبەتی لە نێوان هاوڵاتیانی كورد و عەرەب، هاوڵاتی عەرەب دەبێت باجی كورتهێنانی بودجە بدات و لەبەرامبەریشدا هاوڵاتی كورد بەشە بودجەی خۆی بەتەواوی وەردەگرێت و ئەوان 17% بودجەی خۆیان وەردەگرن جگە لە موچەی پێشمەرگەش و 2% ی بودجەی پەرەپێدانی هەرێمەكانیش وەردەگرن و بەمەش كورد 16 ملیار دەداتە حكومەتی ناوەند و لەبەرامبەردا 23 ملیاریش لە حكومەت وەردەگرێت.