30/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
فراكسیۆنەكانی گۆڕانو یەكگرتوو كۆمەڵ پشتیوانی خۆیان بۆ نامەكەی بارزانی دەردەبڕن
هەرسێ فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی، یەكگرتووی ئیسلامی و بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنن"ئێمە پشتیوانی خۆمان بۆ نامەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە یەكخستنەوە و دروستكردنی هێزێكی چەكداری پیشەیی و حكومی و قەدەغە كردنی حزبایەتی لە ناو هێزەكانی پێشمەرگە دەردەبڕین".
ئەو سێ فراكسیۆنە جەختیان لەوە كردوەتەوە كە جێبەجێكردنی راسپاردەكانی نامەكەی سەرۆكی هەرێم هاوئاهەنگە لەگەڵ یاسا و بڕیارەكانی پەرلەمانی كوردستان و خزمەت بە تۆكمەبوونی هێزەكانی پێشمەرگە دەكات.
هەروەها ئەوەیان خستووەتەڕوو كە نامەكەی بارزانی هەنگاوێكی گرنگە بە ئاڕاستەی حكومەتی دامەزراوەیی و ئەنجامدانی چاكسازی ریشەیی لە سیستەمی حكومڕانی وەڵات.