30/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
عه بادى: به‌غداد به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌رێمی کوردستان ناتوانێت نه‌وت بفرۆشیت
عه بادی، له میانی به‌شداریکردنیدا له کۆبونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی باڵای رێکخستنه‌وه‌ی پارێزگاکان که له شاری به‌سره به‌ڕێوه چوو، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند '' به‌بێ رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان ناتوانین نه‌وت بفرۆشین چونکه ئه‌گه‌ر رێکنه‌که‌وین ئه‌وا ناتوانین کڕین و فرۆشتن به نوتی باکوره‌وه بکه‌ین''.
عه‌بادی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که، عێراق مایه پوچ نیه و وڵاتێکی ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ڵام به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه دووچاری قه‌یرانی دارایی بوینه‌ته‌وه.
وتیشی '' به رێکه‌وتنمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان ده‌توانین ئاستی فرۆشتنی نه‌وت زیاتر بکه‌ین له کاتێکدا که هێڵی بۆری نه‌وتی سه‌ره‌کی عێراق له ده‌ستی داعشدایه''.