30/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سیاسه‌تی واشنتۆن ده‌بێته هۆی پێکهێنانی وڵاتی کوردستان
ئاژانسی ڕیانۆستی ڕووسیا لەسەر زاری ڤیلادیمیر ئه‌ی ویسێف به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نیستیتۆی CIS بڵاویكردەوە" سیاسه‌تی واشنتۆن ڕه‌نگه له کۆتاییدا ببێته هۆی پێکهێنانی وڵاتی سه‌ربه‌خۆی کوردستان له عێراق که ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی بۆ تورکیا به‌دواوه ده‌بێت.
وتيشى، ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان سیاسه‌تێک په‌یڕه‌و ده‌کات که نه‌ک ته‌نیا سه‌ربه‌خۆیی کاتی به‌ڵکوو سه‌ربه‌خۆیی فه‌رمی کوردستان له عێراق ده‌سته‌به‌ر ده‌کات.
ڤیلادیمیر ئه‌ی ویسێف هۆشداریشی دا: پێکهێنانی وڵاتی سه‌ربه‌خۆی کوردستان له عێراق پاشهاتی جیددی بۆ تورکیا به‌دواوه ده‌بێت چونكو له‌و ناوچانه‌ی که کورد تێیدا ده‌ژین ئه‌وان هه‌وڵ بۆ دروست کردنی شوناسێکی نوێی سیاسی ده‌ده‌ن هه‌روا که ئێستاش ده‌یبینین ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له کوردستانی تورکیا په‌ره‌ی سه‌ندووه.