30/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌رێوه‌به‌ری نوسينى گۆڤاری بزاڤ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا
ئه‌مرۆ له‌شاری هه‌ولێر، كاروان ره‌حمان به‌رێوه‌به‌ری نوسينى گۆڤاری بزاڤ بۆ ماوه‌ی 4 كاتژمێر ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
پاش ده‌ستگیركردن‌و زیندانیكردنی سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری بزاڤ بۆ ماوه‌ی 5 رۆژ، ئه‌مرۆش دوو شه‌ممه له‌شاری هه‌ولێر، به‌رێوه‌به‌ری نوسینی گۆڤاره‌كه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
له‌وباره‌وه دلێر عه‌بدوڵڵا سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری بزاڤ رایگه‌یاند كه به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی رێكاره یاساییه‌كانی كێشه‌ی زیندانیكردنه‌كه‌ی، ئه‌مرۆ سه‌ردانی بنكه‌ی پۆلیسی خانه‌قای شاری هه‌ولێریان كرد‌و به‌پێی بریاری دادوه‌ری دادگایی به‌رایی هه‌ولێر، كاروان ره‌حمانی به‌رێوه‌به‌ری نوسین ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
ناوبراو راشیگه‌یاند كه ده‌ستبه‌سه‌ركردنی كاروان ره‌حمان، له‌سه‌ر هه‌مان سكاڵا بوو كه پێشتر له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه له‌سه‌ر سه‌رنوسه‌ر تۆماركرابوو.
وتیشی (چاوه‌ڕێمان ده‌كرد به‌رامبه‌ر بڕیاره هه‌ڵه‌كه‌ی دادوه‌ری دادگایی به‌رایی هه‌ولێر، قه‌ره‌بووی گۆڤاری بزاڤ بكرێته‌وه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو كاروان ره‌حمانیش ده‌ستگیركرا).
سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری بزاڤ راشیگه‌یاند كه كاروان ره‌حمان به‌شێوه‌ی به‌ڵێنامه‌ی كه‌سێتی ئازاد كرا‌و گه‌ڕایه‌وه شاری سلێمانی.
د.ع