پەرلەمانی كوردستان: نەكڕینی ئۆتۆمبیل بۆ پەرلەمانتاران بڕیاری كۆتاییە و گۆڕانكاری تێدا ناكرێت
31/12/2014 نوسەر: bzavpress

پەرلەمانی كوردستان: نەكڕینی ئۆتۆمبیل بۆ پەرلەمانتاران بڕیاری كۆتاییە و گۆڕانكاری تێدا ناكرێت

ئەمڕۆ بڵاوكرایەوە كە بڕیاری هەڵوەشانەوەی كڕینی ئۆتۆمبیل بۆ پەرلەمانتاران كاتییە، تا ئەو میكانیزمێك بۆ پرۆسەكە دادەنرێت، بەڵام لەبەرانبەردا پەرلەمانی كوردستان ئەوە رەتدەكاتەوە.


بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی  پەرلەمانی كوردستان لەڕوونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە "ئەگەرچی پرسی دابینكردنی ئۆتۆمبیل بۆ هاتووچۆی پەرلەمانتاران زۆر لەقەبارەی خۆی گەورە كراو لەپرسێكی ئیداری بۆ دابینكردنۆ نەهێشتنی گرفتی هاتووچۆی پەرلەمانتارانەوە كە هیچ بەهەدەردانێكی سامانی گشتی تێدا نەبوو بەرەو ئاقارێكی تر برا، سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دوای راوێژكردن لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكانی پەرلەمان بڕیاریدا كە ئەو پرۆسەیە هەڵوەشێنێتەوە".