ئێمه لێره‌دا باسی میدیای فاشیسته‌كان و نازییه‌كان ناكه‌ین ، باسی
ره‌گه‌زپه‌رستانی ئه‌تاتۆركیی و شاپهرستانی په‌هله‌وی ناكه‌ین ، باسی
عه‌لمانییه‌كانی میسر و لایه‌نگرانی كوده‌تای سیسی ناكه‌ین ،
كه له‌به‌ر چاوی هه‌موو دونیادا ده‌یانه‌وێت راستیه‌كان ئاوه‌ژوو
بكه‌نه‌وه و هاوبیرهكانیشیان لێره‌و له‌وێ كاوێژی ده‌كه‌نه‌وه ، به
داخه‌وه باسی راستیه‌كی تاڵ ده‌كه‌ین كه خه‌ریكه میدیای هه‌ندێ لایه‌نی
باشووری كوردستان وه‌كو هه‌موو راستیه‌كانی تر به ئامانجی جۆراو جۆر
ده‌یانه‌وێت بیشێوێنن ، كار گه‌یشتۆته ئه‌وه وێنه‌ی كاره‌سات و كوشتار و
نه‌هامه‌تیی وڵاتانی تری دونیاش ده‌خرێته حیسابی گرووپه تیرۆریستیه‌كان و
وه‌كو سته‌مكاریی ئیسلامیه‌كان دژی كورد به‌كاری ده‌هێنن - ئه‌مه‌ش له‌م
سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌دا - به تایبه‌تیی وه‌كو ماده‌یه‌كی هێرشكردنه
سه‌ر ئیسلامیه‌كانی كوردستان به‌كاری ده‌هێنن !!
ئه‌وه‌ی گومانی
تێدانیه دۆخی كوردانی خۆرئاوا له دوای رێكه‌وتنامه‌ی شومی ( سایكس – بیكۆ
) خراپترین دۆخ بووه له چاو پارچه‌كانی تر ، ئه‌گه‌ر توركیا كوردی به
توركی شاخاویی ناساندبێت ، ئه‌وا شۆڤینیه‌تی عه‌ره‌بی له باشترین حاڵه‌تدا
به بێگانه و ئاواره‌ی توركیای له قه‌ڵه‌م داون و خاوه‌نی هیچ مافێكی
ده‌ستووریی و قانوونیی نه‌بوون ، بگره هه‌تا پێش شۆڕشی گه‌لانی سوریا
كورده‌كان ئه‌گه‌ر له شاره‌گه‌وره‌كاندا به مه‌به‌ستی مانه‌وه و
سه‌ردانی پزیشك بیانویستایه له میوانخانه و ئوتێله‌كاندا بمێننه‌وه ،
ده‌بوو بچنه لقی هه‌واڵگریی ئه‌و شوێنه و مۆڵه‌ت بهێنن ، له‌وێش دوای
سوكایه‌تیه‌كی زۆر ئینجا پێیان ده‌درا و پێیان ده‌وتن ئێوه چیی ده‌كه‌ن
له‌م وڵاته‌دا ؟!
ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی شۆڤینیه‌تی عه‌ره‌بی و تائیفیی
له‌گه‌ڵ كورد دا په‌یوه‌ندیی به داخوازییه ره‌واكانی كورده‌وه نه‌بوو بۆ
ده‌سته‌به‌ر كردنی مافه ره‌واكانیان ، به‌ڵكو ئه‌وه له كاتێكدا بوو
كورد پێش شۆڕش له سووڕی متبووندا بوون ، به‌ڵام بارگاویی بوون به
بوركانێكی شۆڕش و چه‌ندین خۆپیشاندانی خوێناویان به‌ڕێ كردبوو ، هه‌ر له‌و
كاته‌دا بوو زانای ناوداری كورد ( شێخ موحه‌مه‌د مه‌عشوق خه‌زنه‌وی ) له
ئایاری 2005 دا له لایه‌ن شه‌بیحه‌كانی به‌عسه‌وه رفێنرا و شه‌هید كرا .
به‌عسیه تائیفیه عه‌له‌وییه‌كان له هه‌ر فرسه‌تێكدا بۆیان كرابێت – به
هۆ و بێ هۆ – هێرشیان كردۆته سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان و به دڕندانه
مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كردوون ، ئه‌مه له كاتێكیشدایه له ساڵی 1982 دا
هه‌ندێ كوردی نۆكه‌ری رژێم به‌شدارییه‌كی دڕندانه‌یان كردبوو له
سه‌ركوتكردنی شۆڕشی شاری حه‌ما و ده‌وروبه‌ریدا ، كه ده‌یان هه‌زار
قوربانیی لێكهوتهوه .
جا ئه‌وه‌ی جێی پرسیاره هۆكار چیی بوو
له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنی شۆڕشی گه‌لانی سوریادا رژێمی به‌عسی عه‌له‌وی هه‌موو
ناوچه سنوورییه‌كانی خۆرئاوای كوردستانی راده‌ستی باڵی سه‌ربازیی ( PKK )
كرد ، كه به ( PYD ) ناسراوه ؟ ئه‌و رژێمه بۆچی به‌ڵێنی دا
ره‌گه‌زنامه به هه‌ندێك له كوردانی خۆرئاوا ببه‌خشێت ؟
وه‌ڵامه‌كه
هاوكێشه‌یه‌كی ئاڵۆز نیه ، په‌یه‌ده و رژێمی به‌شار هاوپه‌یمان بوون ،
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه په‌یه‌ده هه‌موو پارته نه‌یاره‌كانی رژێمی سه‌ركوت
كرد و به‌شێكی زۆر له خۆپیشاندانه‌كانی به زۆری چه‌ك خوێناوی كرد ،
ئه‌وه‌ی كه شهبیحهكان نه‌یان كردبوو ئه‌مان ته‌واویان كرد ، كه تێرۆری
ناجومێرانهی كه‌سایه‌تی سیاسیی و نه‌یاری رژێمی عه‌له‌وی ( میشعه‌ل تمۆ )
یه‌كێكه له تاوانه قێزه‌ونه‌كانیان ، دوای ئه‌وه‌ش جگه له حیزب و
فیكریی په‌یه‌ده رێگه نه‌درا و نادرێت له خۆرئاوای كوردستاندا بوونی
راسته‌قینه‌ی هه‌بێت ، هه‌رچیه‌كیش هه‌بێت وه‌كو كۆمبارس به‌كار ده‌هێنرێن
بۆ ئه‌وه‌ی بوترێت ئازادیی سیاسیی و فیكریی و فره‌یی بوونی هه‌یه ،
ئه‌وه‌ش كه رژێمی سوریا كردی له‌به‌ر چاوی كاڵی كورد نه‌بوو ، به‌ڵكو بۆ
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توركیا بوو كه یارمه‌تی ئۆپۆزیسیۆنی سوریای ده‌دا و
به‌شاریش ویستی ئه‌وان ئیحراج بكات و سنووره‌كانیان به په‌كه‌كه بخاته
مه‌ترسییه‌وه !!
گه‌رچی هه‌ندێ هاوبیری په‌یه‌ده له میدیاكانی
باشووردا رایده‌گه‌یه‌نن كه ماده‌م ئێمه به سانایی ناوچه
كوردییه‌كانمان ده‌ست بكه‌وێت بۆچی شه‌ڕی له‌سه‌ر بكه‌ین ، به‌ڵام ئه‌و پێ
سپاردنه به نرخی چوونه ناو هاوكێشه‌ی به‌عسی و عه‌له‌وییه بۆ دژایه‌تی
سوننه‌كان و هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی تائیفیی له‌گه‌ڵیاندا ، ئه‌گه‌ر كورد
خاوه‌نی سه‌روه‌رییه له خۆرئاوا بۆچی فڕۆكه‌خانه‌كان و شوێنه
ستراتیژییه‌كان به ده‌ستی رژێمهوهن و په‌یه‌ده‌ش پارێزگاری‌یان لێ ده‌كات
؟ بۆ نمونه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی قامیشلو ، كه به
فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی ستراتیژیی رژێمی به‌عس داده‌نرێت كه زۆرێك له
یارمه‌تیه لۆجێستیهكانی ده‌ره‌وه‌ی له‌و فڕۆكهخایهوه پێ ده‌گات ،
ئه‌مه وته‌ی ئێمه نیه په‌یامنێری ته‌له‌فزیۆنی ( روسیای ئه‌مڕۆ – به‌شی
عه‌ره‌بی ) باسی پاراستنی فڕۆكه‌خانه‌كه ده‌كات له لایه‌ن په‌كه‌كه و
په‌یه‌ده‌وه .
ئێران یه‌كێكه له هاوپه‌یمانه سه‌رسه‌خت و
سپۆنسه‌ره‌كانی رژێمی سوریا ، هه‌موو هه‌وڵه‌كانیشی به‌و ئاراسته‌یه‌ن ،
داخوا له كاتێكدا گه‌لانی شۆڕشگێڕی سوریا ئه‌وه سێ ساڵه به سه‌دان
هه‌زار قوربانیان داوه بۆ سه‌رخستنی شۆڕشه‌كه‌یان ، ( ساڵح موسلیم ) ی
هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده بۆچی بانگهێشتی تاران ده‌كات و به وته‌ی خۆی له
به‌رزترین ئاسته‌كاندا له‌گه‌ڵی كۆده‌بنه‌وه ؟ داخوا ئه‌وه هه‌ر
له‌خۆڕایه كه ناوه‌ندی باڵای هێزه‌كانی به‌سیجی سه‌ر به سوپای پاسداران
به‌رگرییه‌كی تووند له كوردانی خۆرئاوا ده‌كات له دژی ئه‌وانه‌ی كه ئه‌و
به تیرۆریستیان ناو ده‌بات ؟!
ساڵح رایگه‌یاند كه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ
ئێران‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت ، چونكه ئێران رۆڵێكی گرنگ له بابه‌تی سوریادا
ده‌گێڕێت و به چاوی جیدییه‌وه لێی ده‌ڕوانێت ، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له
گفتوگۆكانی تارانیدا باسی هێرشی گرووپه سه‌له‌فیه‌كانی كردووه بۆ سه‌ر
گه‌لی كورد ، هه‌ر له‌و لێدوانه‌یدا ناوبراو رایگه‌یاند كه ده‌رگایان
له‌به‌رده‌می رووسیاشدا كراوه‌یه ، كێ هه‌یه نه‌زانێت رووسیا و سوریای
به‌شار چۆن هاوپهیمانێكن ؟
دیاره ناوبراو ده‌زانێت به‌و گه‌مارۆیه‌ی
كه كه‌وتۆته سه‌ر خۆرئاوای كوردستان ، ناتوانێت سڵاوێكیش له توركیا
نه‌كات – به تایبه‌تی توركیا له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا له گفتوگۆدایه - بۆیه
له 25 ی ته‌ممووزدا سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌شی كرد ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی راستیی
بێت ، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو پێشكه‌وتنه‌ی كه له گفتوگۆی دادوگه‌شه‌پێدان
و ئۆجه‌لاندا هاتۆته كایه‌وه ، په‌كه‌كه خه‌ریكه به ئاقارێكی
پێچه‌وانه كار ده‌كات و له جیاتی چوونه پێشه‌وه له دیالۆگه‌كه ، خۆی
تێكه‌ڵی هاوكێشه‌ی تاران دیمه‌شق ده‌كات و سه‌ركردایه‌تی ئاشتیخوازی خۆی
گۆڕی به سه‌ركردایه‌تی نزیك له تاران ، چونكه موراد قه‌ره‌یڵان له‌گه‌ڵ
ره‌وشی ئاشتی باكووردا بوو به‌ڵام جه‌میل بایك له ئێرانه‌وه نزیكه و
هه‌ر كاتێ ئه‌و بووبێته سه‌رۆكی كۆنسه‌ی سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه
په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا زۆر گه‌رم كردووه و دژی توركیا ده‌ستی
كردۆته‌وه به چالاكیی ، ئه‌وه‌تا له كاتێكدا په‌رله‌مانتارانی باكوور
ئاماژه به به‌ره‌و پێش چوونی دیالۆگی باكوور ده‌ده‌ن ، جه‌میل بایك
هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه ده‌كات له‌و گفتوگۆیانه ، كه‌واته ساڵح موسلیم له
ئه‌نكه‌ره هه‌تا ئه‌وه‌نده گوێی لێ ده‌گیرێت كه له چوارچێوه‌ی ئاشتیدا
بجوڵێته‌وه و هاوكاریی رژێمی ئه‌سه‌د نه‌كات و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی
سوننه هه‌ڵنه‌گیرسێنێت ، كه ئه‌مه‌ش راست پێچه‌وانه‌ی داواكاریی
هاوكێشه‌ی به‌رانبه‌ره كه داوای گه‌رمكردنی ئه‌و شه‌ڕه‌ی لێ ده‌كه‌ن ،
كه به قازانجی گه‌لی كورد نیه .
موسلیم له هه‌مان كاتیش‌دا ئاماژه
به‌وه ده‌دات ئه‌گه‌ر بۆی بكرێت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سعودییه و قه‌ته‌ریش
گفتوگۆ ده‌كات سه‌باره‌ت به گرووپه سه‌له‌فیه‌كان ، كه ئه‌وان
یارمه‌تییان ده‌ده‌ن !!
ئاشكرایه به‌رپرسانی سعودییه ته‌نها له رووی
راگه‌یاندنه‌وه یارمه‌تی شۆڕشگێڕانی سوریا ده‌ده‌ن و له راستیدا پێیان
ناخۆشه شۆڕشی سوریا سه‌ركه‌وێت ، چونكه ده‌زانن له‌وێش ئه‌وه‌ی له
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی دوای به‌عس سه‌رده‌كه‌وێت ئیسلامیه‌كانن ، كه
ئه‌وه‌تا ملیاره‌ها دۆلار خه‌رج ده‌كه‌ن بۆ كوده‌تاكه‌ی میسر تا ته‌جروبه‌ی
ئیسلامیه‌كان سه‌رنه‌كه‌وێت .
ئه‌وه‌ی كه ( PKK ) و ( PYD )
ده‌یكه‌ن ، نه‌ك هه‌ر كارێكی نا ئه‌خلاقیه و پێچه‌وانه‌ی جارنامه‌ی
جیهانیی مافه‌كانی مرۆڤه ، له‌وه‌دا كه دژی ئازادی خه‌ڵكی سوریان و له‌م
كاته‌دا كه ئه‌و دیكتاتۆره خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته قڕ ده‌كات ، ئه‌مان
ده‌بنه یارمه‌تیده‌ر و هاوپه‌یمانی ، به‌ڵكو به داخه‌وه به‌م كاره‌یان
ده‌بنه یارمه‌تیده‌ری ئه‌و ده‌نگه شۆڤینیانه‌ی كه هیچ كاتێ چاویان به
مافی كوردی خۆرئاوادا هه‌ڵنه‌هاتووه ، ئێستا له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت
نه‌یاری رژێمی عه‌له‌وین .
مه‌خابن میدیای چه‌واشه‌كاری كوردیش ، كه
هه‌میشه داری ژێر خۆی بڕیوه‌ته‌وه ، بزانێت یا نه‌زانێت خزمه‌تی رژێمی
خوێنمژی به‌عسیی عه‌له‌وی ده‌كات ، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و رژێمه له
رووی تیۆرییه‌وه به‌عسییه‌و هه‌ڵگری هزری ناسیۆنالیستی عه‌ره‌بیه ،
به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌مینه‌ی عه‌له‌وی به كوده‌تایه‌ك خۆیان به‌سه‌ر
وڵاته‌كه‌دا سه‌پاندووه ، نه‌ك وه‌كو به‌عسی و عه‌ره‌ب به‌ڵكو زیاتر وه‌كو
تائیفه‌ی عه‌له‌ویی سوریایان به‌ڕێوه بردووه ، هه‌ر بۆیه له ماوه‌ی (
30 ) ساڵی رابردوودا بوونه‌ته هاوپه‌یمانی ستراتیژی ئێران و شیعه‌كانی
لوبنان . ئێستاش هاوپه‌یمانێتیی شیعه‌كانی عێراقیشی چووه‌ته سه‌ر .
ئه‌وه بوو له كاتێكدا مالیكی ته‌قینه‌وه‌كانی عێراقی ده‌خسته ئه‌ستۆی
رژێمی سوریا ، كه‌چی له ئێستادا عێراقی كردۆته پردی گه‌یاندنی یارمه‌تیه
مرۆیی و لۆجێستیهكان به‌و رژێمه !!
له كۆتایشدا بۆ ئه‌وه‌ی
تاوانبارمان نه‌كه‌ن به یارمه‌تیده‌ری به‌ره‌ی به‌ناو " نوسره " كه
ئه‌ویش باڵێكی رێكخراوی قاعیده‌یه ، ده‌بێ هه‌موو كوردێك ئه‌وه بزانێت
ئیسلام به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه نادات مافی مرۆڤه‌كان پێشێل بكرێت ، مرۆڤی
داگیركه‌ریش له ئیسلامدا له‌سه‌ر زه‌ویی داگیركراودا نوێژ و
خواپهرستییهكانیشی لێ وه‌رناگیرێت ، چ جای ئه‌وه‌ی سته‌مكاریی به‌سه‌ر
خه‌ڵكیدا بكات ، له ئیسلامدا چه‌سپاندنی دادگه‌ریی و ئازادیی مرۆڤه‌كان
له‌پێش تره له چه‌سپاندنی دین ، چونكه خوای گه‌وره مرۆڤه‌كانی له
وه‌رگرتنی دیندا سه‌رپشك كردووه ، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك سته‌مكارییان
لێ قبوڵ ناكات و هه‌موو گه‌لانی پێش هاتنی ئیسلامیش كه له‌ناو چوون به
هۆی ستهمكارییانهوه له‌ناو چوون ، بۆیه له ژێر هه‌ر په‌رده‌یه‌كدا بێت
خوای گه‌وره سته‌مكاریی له كه‌س قبوڵ ناكات ، وه‌كو ده‌فه‌رموێت : ولا
تحسبن الله غافلا عما يعمل الظالمون إنما يؤخرهم ليوم تشخص فيه الأبصار .
گه‌لی كورد مافی خۆیه‌تی بۆ خۆی بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی بدات ، قورئان
هه‌موو مافه نه‌ته‌وه‌یی و مرۆییه‌كانی بۆ دابین كردووه ، له‌و
پێناوه‌شدا هه‌موو خه‌بات و تێكۆشانێك نه‌ك به ره‌وا به‌ڵكو به پێویست و
ئه‌ركی سه‌رشان له قه‌ڵه‌م ده‌دات . ئه‌مه زۆر روونه له‌به‌ر ئه‌وه با
ئه‌وانه‌ی كه به عاتیفه‌ی ناسیۆنالیستیی و هه‌ستی شۆڤینیی پڕ كراون چاك
بزانن ، خه‌بات كردن بۆ ماف پیرۆزه ، به‌ڵام زه‌وتكردنی خه‌بات و
قۆرخكاریی له خه‌باتدا لادانی دیكتاتۆرێكه و هێنانی دیكتاتۆرێكی خراپتره
، ئه‌وه‌ی كه له خۆرئاوای كوردستاندا روو ده‌دات نه‌ك هه‌ر خه‌بات نیه
بۆ لادانی به‌شاری خوێن‌ڕێژ ، به‌ڵكو هاوپه‌یمانێتی ئه‌و دیكتاتۆرهیه و
سه‌ركوتكردنی هه‌موو ده‌نگه نه‌یاره‌كانیه‌تی و به میدیایه‌كی
چه‌واشه‌كارانه‌ی شۆڤینییش راستیه‌كان له كورده دڵسۆزه‌كانی پارچه‌كانی
تریش ده‌شارنه‌وه و به قازانجی عه‌له‌وییه‌كانی شام و هاوپه‌یمانه
تائیفیهكانی ناوچه‌كه‌ش ده‌یانكه‌ن به دووژمنی سوننه‌كان كه بۆ خۆشیان
زۆرینه‌یان سوننه‌ن و هاومه‌زهه‌بی ئه‌وانن ، تكام وایه تاك و كۆمه‌ڵی
كورده‌واریی دڵسۆز بن بۆ خۆرئاوا ، به‌ڵام رێگه نه‌ده‌ن گرووپێكی
پاوه‌نخواز به هاوپه‌یمانیی له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌دی خوێنمژ داخوازییه ره‌واكانی
گه‌له‌كه‌مان بخاته ژێر پرسیاره‌وه !!