31/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی بەغدا دەکات
بولنت ئارینج جێگری سەرۆکی حکومەتی تورکیا رایگەیاند: لە مانگی کانوونی دووەمی داھاتوودا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی بەغدا دەکات، وتیشی: بە سەردانەکەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ ئەنکەرە کەماوەیەک بەر لە ئێستا ئەنجامیدابوو، یەکەمین کۆبونەوەی ئەنجومەنی ھاریکاری ستراتیژیی نێوان ھەردوو وڵات بەڕێوەچوو.
جێگری سەرۆکی حکومەتی تورکیا وتیشی: لەسەردەمی نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق، پەیوەندییەکانی نێوان ئەنکەرەو بەغدا وەک پێویست نەبووە، بەڵام دوابەدوای پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بەسەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی، لاپەڕەیەکی نوێ لەنێوان ھەردوو وڵات ھەڵدراوەتەوە.