وەزارەتی بەرگری ئەمریكا
02/01/2015 نوسەر: bzavpress

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا" پنتاگۆن" تێچووی شەڕی داعش ئاشكرا دەكات


بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا كە ڕۆژنامەی  ۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریكی بڵاویكردەوەتەوە، تێچووی شەڕی داعش ملیارێك دۆلاری تێپەڕاندوە.
 
ماوەی چوار مانگە بە بەردەوامی فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا هێرشی ئاسمانی دەكەنەسەر چەكدارانی داعش لەناو خاكی عێراق و سوریا.
 
بەپێی بەیاننامەكە تێچووی هەر موشەكێكی جۆری تۆماهۆك نزیكەی 1.2 ملیۆن دۆلارە، هەروەها تێچووی مۆشەكێكی جۆری " هیلڤایر" 100 هەزار دۆلار، تێچووی ڕۆژانەی هێرشە سەربازییەكانی ئەمریكا بۆسەر بارەگاكانی داعش 8 ملیۆن دۆلارە.
 
هەروەها تێچووی فڕینی هەر فڕۆكەیەكی سەربازی جۆری هێرشبەر (B1) نزیكەی 58 هەزار دۆلارە لەیەك كاتژمێردا.