02/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سەری ساڵ (بابانۆئێڵ)
- بابانۆئێڵ قەشەیەكی مەسیحی بووە خزمەتی دینی مەسیحی كردووە ناوی (سانت نیقۆس یان سانت نیكۆلاسە)لە شاری (میرای)توركیا لە بنەماڵەیەكی دەوڵەمەند لەسەدەی (جوارەمی میلادی)لەدایك بووە ، دایكی ناوی (تونە)بووەوباوكی ناوی(ئەبی ماهنیوسە) براوخوشكی نەبووە تاقەمندالی مالیان بووە لەمنداڵیەوە هەژاران و منداڵانی هەژارانی خۆشویستووە.
- بۆچوونێكیتر دەڵێ:بابانۆئێڵ لەئەوروپاو لەسوید لەسەدەی (یازدەیەمی زایینی)لەدایك بووە.
- بۆچوونێكیتر دەڵێ:بابانۆئێڵ لە فیللەنداو لەگونی(لاپلاند)لەدایك بووە ساڵانە لە 1/1(75000)هەزار منداڵ دەچنە ئەوگوندەو یادی بابانۆئێڵ دەكەنەوە.بەڵام ئەم بۆچوونانە لای مەسیح تاكو ئێستاش یەكلانەبووەتەوە رای جیاوازی لەسەرە.
سەبارەت بە بەدله سورەكەی بابانۆئێڵ
ساڵی1823 (كلارك مۆریس)هونەرمەندیكی ئەمریكی بوو بەخەیاڵیدا هات پاداشتی بداتەوە وێنەیەكی بكیشێت بەڵام ئەم بەدلەسورەی ئێستانەبوو.
ساڵی 1881وێنەكێشێكی ئەمریكی ناوی(تۆماس نیست)بوو خاوەن كۆمپانیاو بازرگانە گەورەكان لەوانە كۆمپانیای كۆكاكۆلا داواییان لێكرد ڕیكلامیان بۆبكات ئەویش بۆراكێشانی سەرنجی منداڵان ئەو وێنەیەی بابا نۆئیڵی بەو بەدلەسوورەوە دروستكرد.
بابا نۆئێڵ بەزمانی (فەڕەنسی)واتە( ئەبومیلاد)باوكی لەدایك بوون.
بابانۆئێڵ لەغەرب و ڕۆژئاوا واتە (خوا لەگەڵ ئێمەیە).
بابانۆئێڵ هیچ پەیوەندیەكی بەسەری ساڵی زایینیەوە نیە 1881ساڵ دوای حەزرەتی عیسا دروستكراوە ئێستا ئەكرێتە ڕەمز بۆسەری ساڵی زایینی وەلەگەڵ ئەمەدا هاتوون باسی منداڵ ئەكەن وەكو لای هەموومان ئاشكراو ڕوونە لەڕۆژی سەری ساڵدا كەسێك دیت بەبەدلەی سوورو ڕیشی سپییەوە یاری منداڵانە دابەشدەكاتە سەری منداڵەكان ئەمە زیاتر بۆدانانی ڕەگ و ڕیشەی ئایینی مەسیحە لەناو دڵی پاكترین و بەریئترین چینی كۆمەڵگا ئەویش منداڵانە
چونكە بابانۆئێڵ لێرەدا هیچ پەیوەندی بەمنداڵی هەژارەوەنیە تەنها بوونی ئەومەبەستە نەبێت لێرەدا ئەوەی دیاری وەرگرە منداڵی دەوڵمەندانە چونكە بابانۆئێڵ لەماركێت و شوێنە ڕاقیەكان دیاری دابەش دەكات منداڵی هەژار تەنانەت لەدووریشەوە بۆی ئەستەمە سەیری ئەوجۆرە شوینانە بكات.