عبد اللطيف: یەكێتی و پارتی وەلی ئەمرن
02/01/2015 نوسەر: bzavpress

عبد اللطيف: یەكێتی و پارتی وەلی ئەمرن

 مەلا عبداللتیف سەلەفی لەمیانی چاوپێكەوتنێكی لە كەناڵی ئامۆژگاری وتی" بۆ ئەوەی كێشەو فیتنە روو نەدات پێویستە گویِرایەڵی وەلی ئەمر بكەیت كە ئێستا لە سلێمانی یەكێتیەو لە هەولێریش پارتیە. 
وتیشی" حیزبە ئیسلامیەكان لەكاتی پێدانی پێشینەی خانووبەرە كە تەئمینیشی لەگەڵ بوو، هەموو حزیبە ئیسلامیەكان واژۆیان كردو و تەنها مامۆستایانی سەلەفی دژی وەستانەوە. و وتیان حەرامە، چونكە ئێمە تا سنووری شەرع لەگەڵ وەلی ئەمرین.
وتیشی" ئێمە لەگەڵ ئەوەین بۆ سروودی ئەی رەقیب هەڵنەستیتەوە و یەكگرتووی ئیسلامی هەر بەلایەوە گرنگ نیە هەستێت یان نا.
وتیشی" هەركەسێك وەلی ئەمربێت ئیتر ئێمە سەیری ناخی كەسەكە ناكەین و بە وەلی ئەمری دەزانین.