نسەیف: داوای هەڵوەشاندنەوەی رێككەوتننامەكەی نێوان ئەمریكا و عێراق ده كات
03/01/2015 نوسەر: bzavpress

نسەیف: داوای هەڵوەشاندنەوەی رێككەوتننامەكەی نێوان ئەمریكا و عێراق ده كات

عالیە نسەیف پارلەمانتاری دەوڵەتی یاسا رایدەگەیەنێت رێككەوتنامەكەی نێوان عێراق و ئەمریكا بێ سوودە و وتیشی لەمڕۆدا ئەو رێككەوتنامەیە بووەتە ئەركێكی قورس لەسەر عێراق و ئەمریكاش نەیتوانیوە پارێزگاری لە دیموكراسییەت بكات لە عێراقدا.
وتیشی ئەو هاوپەیمانییەی كە ئەمرۆ لە عێراق لەلایەن ئەمریكاوە سەرپەرشتی دەكرێت وەك پێویست نییە و لە ئێستادا ئەوە دەخوازێت كە حكومەت ئەو رێككەوتنامەیە هەڵوەشێنێتەوەو سەرجەم ئەو بەڵگانەش بخرێنە روو كە باس لە هاوكاریكردنی داعش دەكەن لەلایەن ئەمریكاوە.