03/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
جبوری داوای بنیاتنانەوەی سوپا دەکات
لە وتەیەکدا لەبەردەم دیوانی وەقفی سوننی لە شاری بەغداد، سەلیم جبوری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند: بنیاتنانەوەی سوپایەکی تۆکمەو مۆدێرن لە عێراق دوور لە تائیفییەت، ھۆکارە بۆ گێڕانەوەی ئاشتی و ئارامی بۆ سەرجەم ناوچەکانی عێراق، داواشی کرد کە دەزگای سەربازیی بۆ ھەمووان بێت نەک بۆ تاکە کەسێک.
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە درێژەی وتەکەیدا داواشی لە کوتلە سیاسییەکان کرد، کار بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتننامەکانی پێشووی نێوانیان بکەن بەمەبەستی گێڕانەوەی ئاشتی و ئارامی بۆ عیراق و پێشخستنی پڕۆسەی سیاسیی لەم وڵاتەدا.