04/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
یادو خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ری خودا(صلی الله علیه وعلی اله وسلم) ههموورۆژێکه
خۆشه‌ویستان یادو خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ری خودا(صلی الله علیه وعلی اله وسلم) ههموورۆژێکه هه‌موو ساتێکه..نه‌وه‌ك ساڵی جارێك له‌ماڵان و لهمزگهوهتهکان خه‌ڵکی کۆببێته‌وه بۆ ئه‌م یاده .وه‌ک ئه‌بینین هه‌ندێ که‌س به‌س له‌م رۆژه هه‌ست به رێز‌و خۆشه‌ویستی و پیرۆزی ئه‌که‌ن بهدهفه لێدان ومهقامات و بیدعه‌و شتی داهێنراو! خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ری خودا(صلی الله علیه وعلی اله وسلم ) ئه‌وه‌یه وه‌ك پێشینه چاکه‌کان ده‌ست گر بین به سووننه‌ته‌کانی ولێ‌ی لانه‌ده‌ین .. له‌هه‌مو کات و ساتێک شانازی پێوه بکه‌ین و به‌کرده‌وه هه‌موو رۆژو کات و ساتێک له‌گه‌ل خوێنمان هاتو جۆبکات.نه‌ک به‌س له‌م رۆژه‌دا،ئیمامی شافیعی( ره‌حمه‌تی خوای لێبێت )فه‌رموویه‌تی؛ ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستیه‌که‌ت بۆ پێغه‌مبه‌ری خودا راست بێت شوێنی ده‌که‌ویت ئه‌خلاق و ره‌وشتت وه‌ک ئه‌و ئه‌بوو ئیمانه‌که‌ت وه‌ک ئه‌و ئه‌بوو شوێنی سونه‌ته‌کانی ئه‌که‌وتی، فه‌رموو بابچینه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان (صلی الله علیه وعلی اله وسلم) بالهخۆیهوه فێربین و بابزانین خۆشه‌وستیمان چۆن بێت بۆیی! پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان( صلی الله علیه وعلی اله وسلم )فه‌رموویه‌تی ؛(لایۆمن أحدكم حتی أكون أحب إلیه من والده وولده والناس أجمعین) (رواه البخاری، ومسلم). واتە: هیچ كەسێك لە ئێوە باوەڕی تەواو دامەزراو نییەو باوەڕدای راستەقینە نییە تا من خۆشەویستر نەبم لای لە دایك‌و باوك‌و ماڵ‌و منداڵی‌و هەموو خەڵكی بەگشتی وه فه‌رموویه‌تی (پلاپ من كن فیه وجد به‌ن حلاوە الإیمان: أن یكون الله ورسوله صلی الله علیه وسلم أحب إلیه ما سواهما) (رواه البخاری، ومسلم). واتە: سێ شت هەیە هەركەسێك ئەم سێ شتەی تێدا بێت ئەوە شیرینی باوەڕی چەشتووە:یەكەمیان: ئەوەیە كە خودا‌و پێغەمبەرەكەی (صلی الله علیه وعلی اله وسلم )خۆشەویست تر بێت بەلایەوە لە هەموو خەڵكی زیاتر‌و هیچ كەسی بە ئەندازەی ئەوان خۆش نەوێت، به‌ڵێ خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه نموونه‌ی هاوه‌ڵانه . پهوبان ( ڕه‌زای خودای لێبێت ) كه خزمه‌تكاری پێغه‌مبه‌ری خودا ( صلی الله علیه وعلی اله وسلم ) بوو، ڕۆژێك تاكو ئێواره پێغه‌مبه‌ری خودای نه‌بینی (صلی الله علیه وعلی اله وسلم )، كاتێك پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وعلی اله وسلم ) گه‌ڕایه‌وه بۆ لای، پهوبان فه‌رمووی : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا ( (صلی الله علیه وعلی اله وسلم ) زۆرم بیردهكردی ، ده‌ستی كرد به گریان، پێغه‌مبه‌ری خودا ( (صلی الله علیه وعلی اله وسلم ) ) فه‌رمووی: ئه‌مه‌یه ده‌ت گریێنێت؟ پهوبان فه‌رمووی: نا ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا به‌ڵكو بیرم له شوێنی تۆ كرده‌وه له ناو به‌هه‌شت و شوێنی خۆشم بۆیه هه‌ستم به بێتاقه‌تی كرد ، بۆیه خودای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند ( ۆمَنْ یُگِعِ اللَّهَ ۆالرَّسُوڵ فَأُوڵٰئِكَ مَعَ الَّژِینَ أَنْعَمَ اللَّهُ عَڵیْهِمْ مِنَ النَّبِیِّینَ ۆالصِّدِّیقِینَ ۆالشُّهَدَاوِ ۆالصَّالِحِینَ ۚ ۆحَسُنَ أُوڵٰئِكَ رَفِیقًا) (النسا‌و:69)
واته؛ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رداری خودا‌و پێغه‌مبه‌ر بکات، جا ئه‌وانه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا ده‌بن (له به‌هه‌شتی به‌ریندا) که‌خودا نازونیعمه‌تی ڕژاندووه به‌سه‌ریاندا له‌پێغه‌مبه‌ران و ڕاستگۆیان و شه‌هیدان و پیاوچاکان، ئای که ئه‌وانه هاوه‌ڵ و هاوڕێ و هاوده‌مێکی چاک و بێ وێنه‌ن،
لەصولحی حوده‌یبیه‌دا نێردراوی كافرەكان عروەی کوڕی مسعود وویستی دەست له ڕیشی پیرۆزی پێغەمبەری خودا (صلی الله علیه وعلی اله وسلم )بدات لە وکاتهی قسەی لەگەڵدا دەكرد.هاوەڵی به‌رێز اموغیرهی کوڕی شوعبە (ڕه‌زای خودای لێ‌بیت) نوكی شمشێرەكەی دا له‌ده‌ستی عروەی کوڕی مه‌سعود پێی ووت : دەستت دوور بخەرەوەو لە ڕیشی پێغەمبەری خودا( صلی الله علیه وعلی اله وسلم )ده‌ستت نزیك مەخەرەوە ئەگه‌رنا دەستو مهجهکت دەبڕمو به‌بێ نایه‌لم ده‌ستت به‌سه‌لامه‌تی بگێریته‌وه ،بۆیه كاتێك عروه‌ی کوڕی مه‌سعود گەڕایەوە بۆ شاری مەككە به گه‌وره‌کانی قوره‌یشی وت: (سوێند بە خودا نازانم ئەمانە چ كۆمەڵێكن چەندەها جار بە وەفدی چوومە بۆ لای پاشاكانو بە وەفدی چوومە بۆ لای قەیسەری پاشای ڕۆمو كیسرا پاشای فارس‌و نەجاشی پاشای حەبەشە سوێند بە خوا هیچ پاشایەكم نەبینیووە كە هاوەلهکانی ئاوا خۆشه‌ویستی و ڕێزی بۆ دابنێن بە ئەندازەی ئەو ڕێز‌و خۆشه‌ویستیه‌ی كە هاوەڵانی(محمد) (صلی الله علیه وعلی اله وسلم) لە موحەمەدی دەگرن،بۆیه ڕووی پرسیارم ئه‌که‌مه ڕووی ئه‌م بیدعه چیانه‌ی ئه‌م زه‌مانه ئه‌ڵێم باشه رۆژانه ئه‌م هه‌موو بێرێزیه ئه‌کرێ به‌رامبه‌ر به سوننه‌ته‌کانی پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیهوعلی اله وسلم) بۆ غیره‌تی که‌س له‌م ده‌فه جی و بیدعه جیانه نا جولێت بێته پێش به‌ره‌نگار بێته‌وه‌و به‌کرده‌وه بیسه‌لمێنێ ! ،له‌کۆتایدا له‌خودای په‌روه‌ردگار داواکارم لهههلهوتاوانی هه‌موولایه‌کمان خۆشببێت بمان پاریزێت له بیدعه‌و داهێنراو ده‌ست گرمان بکات
به‌قورئان سوننه‌ته‌وه له‌سه‌ر مه‌نهه‌جی سه‌له‌فی صالح وه‌ک ئه‌وان رێزوو خۆشه‌ویستی ئه‌م پێغه‌مبه‌ره ئازیزه(صلی الله علیه وعلی اله وسلم) به‌کرده‌وه ههموورۆژو کات و ساتێک له‌گه‌ل خوێنمان هاتو جۆبکات.