خەبات.. بارهەڵگرێك دەچێتە ناو چێشتخانەیەكەوە
04/01/2015 نوسەر: bzavpress

خەبات.. بارهەڵگرێك دەچێتە ناو چێشتخانەیەكەوە



بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر دەڵێت،پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شارۆچكەی خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر، ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لە ڕێڕەوی خۆی دەرچووە و چووەتە ناو چێشتخانەیەكەوە، بەڵام تەنیا زیانی ماڵی هەبووە. 

ڕائید (كاروان خۆشناو) بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 3/1/2015، لە شارۆچكەی خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر، لە ئاكامی خێرالێخوڕین و پابەندنەبوون بە ڕێنماییەكانی هاتوچۆوە، بارهەڵگرێك كۆنتڕۆڵی لە دەست داوە و چووەتە ناو چێشتخانەیەكەوە.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاماژەشی دا، بە گوتەی شوفێری بارهەڵگرەكە، ئۆتۆمبێلێك هاتووەتە بەرامبەری و لە ئاكامدا لە ڕێرەوی خۆی دەرچووە و ئەم ڕووداوەی لێ كەوتووەتەوە.
گوتیشی، خۆشبەختانە ئەم ڕووداوە هیچ زیانێكی گیانیی لێ نەكەوتووەتەوە.