04/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سعودیه كونسوڵخانه له هه‌ولێر ده‌كاته‌وه
كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرسی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه‌وه بڵاویكرده‌وه كه "به‌گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌وه‌ی له‌نێوان به‌رپرسانی عیراق و سعودیه بۆ دووباره كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی سعودیه له به‌غدا و كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌یه‌ك له هه‌ولێر كراوه، له‌م هه‌فته‌یه‌دا لیژنه‌یه‌كی هونه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه سه‌ردانی به‌غدای پایته‌ختی عیراق ده‌كات".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "لیژنه هونه‌رییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق هه‌ماهه‌نگی ده‌كات بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست و ده‌ستنیشانكردن و ئاماده‌كردنی بینای پێویست بۆ باڵیۆزخانه و كونوسوڵخانه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكترین كاتدا له عیراق ده‌ستبه‌كار بن".