05/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌سه‌د پڕۆژه‌ی فیدراڵی بۆ كوردی سوریا مه‌نتقی نییه و رةتى ده كاته وه
به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ژماریه‌ك كادری حزبی به‌عس له پارێزگای ته‌رتوس ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئه‌مریكا كوردی سوریا وه‌ك كارتێك به‌كارده‌هێنێت بۆ پڕۆژه‌ی فیدراڵی و لامه‌ركه‌زی له سوریا و ئه‌و كارته‌ش له ئه‌رزی واقعدا ناتوانرێت به‌كاربهێنرێت و سه‌ركه‌توو نابێت له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌نتقی نییه.
ئه‌سه‌د وتویه‌تی كه زۆترین كورد یه‌ك ناوچه‌دا كۆبوونه‌ته‌وه كه پارێزگای حه‌سه‌كه‌یه‌و له‌و پارێزگایه‌شدا رێژه‌یان ته‌نیا 36%، راشیگه‌یاندووه كه ئێمه له‌سه‌ره‌تای قه‌یرانی سوریادا ره‌گه‌زنامه‌مان بۆ زیاتر له 100 هه‌زار كورد گه‌ڕندۆته‌وه‌و رێگه‌شمان به خوێندنی زمانی كوردی داوه كه ئه‌مه مه‌نتقیه، كورد ده‌یه‌وێت ده‌قێكی ده‌ستوری هه‌بێت له‌سه‌ر ناوهێنانیان له‌ناو ده‌ستوردا ، به‌ڵام ئێمه پێمان وتوون كه ئه‌و حاڵه پابه‌ندمان ده‌كات به ناوهێنانی هه‌موو پێكهاته‌و تائیفه‌كانی دیكه‌ی سوریا له ده‌ستورداو ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی دابه‌شكردنی وڵات.