05/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
حكومه‌تی كۆریای باكوور، ئه‌مریكا به پچڕاندنی ئینته‌رنێت له وڵاته‌كه‌ی تۆمه‌تبار ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای سۆنی فیلمێكی له‌سه‌ر ژیانی سه‌رۆكی ئێستای كۆریای باكوور دهركردو دواتر چه‌ند هاكه‌رێك توانییان ئه‌و كۆمپانیایه هاك بكه‌ن، به‌رپرسانی ئه‌مریكا تۆمه‌تی ئه‌و كاره‌یان دایه پاڵ پیۆنگ یانگ، به‌ڵام كۆریای باكور ره‌تی كردوه كه ئه‌و كاره له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه كرا بێت.
ئه‌مریكا دژی هاككردنی كۆمپانیای سۆنی بڕیاری ئه‌وه‌ی ده‌ركرد كه ئابڵوقه‌ی زیاتر بخاته سه‌ر سێ كۆمپانیای كۆریای باكور، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین جاره كه حكومه‌تی ئه‌مریكا له‌سه‌ر هاككردن بڕیارێكی وه‌ها قورس ده‌ربكات.
له‌دوای ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره‌ش حكومه‌تی كۆریا ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ی كرد و به كارێكی دوژمنانه‌ی وه‌سف كرد، راشیگه‌یاند ئه‌وان هیچ هه‌وڵێكیان بۆ هاككردنی ئه‌و كۆمپانیایه نه‌داوه .