06/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیتر ڕێگه نادرێت هیچ میدیایه‌ك بچێته نێو نه‌خۆشخانه‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه
له بڕیارێكی سه‌یر و كتوپڕدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی شاره‌زوور ڕایگه‌یاند كه چیتر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه نادرێت هیچ میدیایه‌ك بۆ وه‌رگرتنی لێدوان و ڕووماڵ كردنی هه‌واڵ بچنه نێو نه‌خۆشخانه‌كانی سنووری ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه .
به فه‌رمانێكی ڕه‌سمی و نوسراودا كه كۆپییه‌كی ده‌ست بزاڤ پرێس كه‌وتووه دكتۆر هونه‌ر جه‌عفه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی شاره‌زوور ئاگاداری بنكه‌ی پۆلیسی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ڵه‌بجه ده‌كاته‌وه كه چیتر ڕێگه نه‌ده‌ن به هیچ میدیایه‌ك بچنه نێو نه‌خۆشخانه‌كانی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان به‌مه‌بستی وه‌رگرتنی لێدوان و ئاماده كردنی هه‌ر جۆره هه‌واڵێك .
ئه‌مه و پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند گه‌نده‌ڵییه‌كی به‌رپرسانی پزیشكی و چه‌ند پزیشكێ ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن چالاكوانان و ڕاگه‌یاندنه‌كان و ڕۆژنامه‌نووسان ڕووماڵ كرا .
له لێدوانێكیشدا چالاكوانی مه‌ده‌نی هه‌ڵه‌بجه ناسیح عبدالرحیم تایبه‌ت به بزاڤ ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند : ڕاگهیاندنكارهكان و و ڕۆژنامه‌نووسان به‌شێوه‌یه‌كی جوان ڕووماڵی ئه‌وه‌یان كرد كه نه‌خۆشه‌كانی هه‌ڵه‌بجه سزادراون له‌لایه‌ن دكتۆره‌كانه‌وه ، هه‌روه‌ها كارمه‌ندانی ته‌ندروستیش هاوكار بوون له گه‌یاندنی ئه‌و كاره نایاسایی و گه‌نده‌ڵیانه‌ی دكتۆره‌كان بۆ ڕاگهیاندنكارهكان . بۆیه له ئێستادا ده‌یانه‌وێت چاوی ڕاگه‌یاندن دابخه‌ن له گواستنه‌وه‌ی ئاشكرا كردنی سوكایه‌تی كردن به نه‌خۆشه‌كانی هه‌ڵه‌بجه .