18/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
تورکیا لە نێوان ئۆردغان و ئەتاتورکدا
ورگێڕانی- ماکوان کەریم
ئەتاتورك بەیارمەتی شەیتانەکانی جیهان و بە تایبەت زایۆنیستەکان هەڵسا بە داماڵینی حوکومی خیلافەت لە تورکیادا لەڕێگا گۆڕینی دەستورەوە لە ساڵی (١٩٢٣)ز، بەتەواوەتی تورکیای دبڕان لە شارستانیەتی ئیسلامی و لە مێژوەکەی و لە خیلافەتەکەی و تەنانەت لە دینەکەشی..تا وای لێهات تورکیا توشی ئابوریەکی زۆر ڕوخاوبوویەوە کە لە جیهاندا یەکێك بوو لە ووڵاتە ئابوریە رووخاوەکان، لەسەر بنەمای قەرز کردن و یامەرمەتیدان ئەو ووڵاتە بەرێوە دەچوو.
ئۆردغان حوکومەتی گرتە دەست؛ بەڵام ٢٣ ملیار دۆلار قەرزدار بوو، هاتووبژێووی هەر تاکێك لە تورکیادا لە ساڵێكدا نەدەگەیشتە ٣٠٠٠هەزاردۆلار، پرۆژە ئابوریەکەی ئۆردغان بە سەرکەوتی ئامانجەکانی پێکا.. تورکیا لە پەلەبەندی دەوڵەتە دەوڵەمەندەکانی دوونیا هەژمارد دەکرێت ئێستا؛ لە پلەی هەشتەم دایە لە ووڵاتە ئابوریەباشەکانە، هەروەها توانی هەموو ئەو قەرزانە بداتەوە کەلەسەر ووڵاتەکەی کەڵەکە بوبوو، ئەم سوڵتانەی تورکیا شەورۆژی خستە سەریەك بۆ خزمەتی نیشتیمانەکەی توانی هاتووبژێوی یەك تاکە کەس لە ساڵێکدا بگەینێتە ١١هەزار دۆلار، لە هەمانکاتدا توانی زیادەی هەڵگیراوی ساڵانەی بانکی مەرکەزی بگەیەنێتە ١٣٠ملیار دۆلار ، کە پێشتر تەنها ٢٧ملیار بووە، ئەمە تەنها لە ساڵی ٢٠٠٢دا توانیوەتی ئەو ئامانجە بپێکێت، لە رووی بازرگانیەوە ساڵی ٢٠٠٢ تەنها بازرگانی تورکیا ٢٥٠ ملیار دۆلار بووە ، لە ئێستادا ٩٠٠ ملیار دۆلارە، هەموو ئەم کارانە بە پیاوی موسڵمان و دیندار کراوە دەیەوێت سەرلە نوێ دەزگاکانی ئەتاتورك بگۆڕێتەوە بۆ ئۆردغانی.
کەمال ئەتاتورك کۆتایی بە خیلافەتی عوسمانی هێنا و سوڵتان عەبولحەمیدی دەربەدەر کردو بە زۆری زیۆنیستەکانی جولەکە پەیمانی بەلفۆریان ئیمزاکرد کە دامەزراندنی دەوڵەتێکی یەهودیە لەسەر خاکی موسڵمانان لە فەڵيستین، بەڵام سوڵتانی موسڵمانان ئەو دەمە ووتی: "کە ئەوە خاکی موسڵمانەو وەقفە و نە من نەهیچ کەس ناتوانێت بستە خاکێکی بداتە هیچ کەسێکی تر، لەسەر ئەم مەبدەئەش بەردەوام دەبم ئەگەر کورسی خیلافەتیشم لەدەست داوە".
ئەتاتورکی عەلمانی کاری کرد بۆ ڕوخانی خیلافەت، بۆ لە ناوبردنی مێژووی ئەو میللەتە، ڕێچکەی شارستانیەتی ئیسلامی گۆڕی بۆ شارستانیەتی تورانی، بەندەکانی خوای لە خواپەرستی دورخستەوەو کردنی بە بەندەی وورچە سپیەکان، دورخستنەوەی خەڵك لە مزگەوتەکان بەرەو باورو قومارخانەکانی بردن، گۆڕینی شێوەوروخساری تورکیای ئیسلامی تێکدا بۆ ووڵاتێکی رۆژئاوای بێدین، بەڵکو بەوەنەوستا بانگی لە منارەی مزگەوتەکانەوە یاساغ کرد و قورئان و سوننەت و هەموو قوتبخانە ئاینیەکانی فەرمۆش کردو دایخستن، پاشان مەحکەمەی شەرعی نەهێشت، قەدەغەی جلو بەرگ و ئەدەبیاتی ئیسلامی کرد لەوانە تەربوش و عەمامەی قەدەغە کرا، گرنگییان دا بە جلوبەرگی رۆژئاوایی، هەموو نازناوە ئاینیەکانی کۆتایی پێهێناو بە یاسا لایبردنهیچ لەقەبێکی ئیسلامی نەما، ڕۆژمێری ئیسلامی لابردو لە جیاتیدا رۆژمێری رۆژئاوای تەبەنی کرد، هەموو یاسای ووڵاتەکەی لە دەستوری سویسراوە وەرگرت کە "تیۆرۆ هیرتسل" وەك پێویست لەسەر ئەتاتورك دایناوبوو لەگەڵ مەحفەلە ماسۆنیەکانی تردا،لەساڵی ١٩٢٨ ز.دا نوسینی عەرەبی قەدەغە کردو بەیاسا سەپاندی کە دەبێت ووشەی لاتینیەکان لە قوتبخانەکاندا بخوێنرێت.. بووە زمانی نوسینی فەرمی ئەو ووڵاتە بۆ ئەوەی بە تەواوەتی لە جیهانی ئیسلامی تورکیا داببڕێ رووگەی وەرگێرا بەرو رۆژئاوا.
چۆن ئۆردغان هاتە ناو شانۆی سیاسی و بۆیەکەم جار دەرکەوت؟
لەدوای ئەو هەموو کارەساتەی کە ئەتاتورك دورستی کرد بۆ خەڵکی تورکیا، بۆ یەکەم جار چاوەکان کەسێکیان بینی گوێکان گوینا لە دەنگی ئۆردغان بوو ئەم کەسە لە ساڵی ١٩٩٢ لەشاری ئەستەنبوڵ دەرکەوت وناسرا دەیویست خۆی هەڵبژێرێت بۆ عومدەی شاری ئەستەنبوڵ، لەوکاتەدا ئۆردوغان ووتارێکی لەبەردەم ئامادە بوونادا پێشکەش کردو ووتی: " ئێمە کە هاتینە سەر دەسەڵات ئەوا بەرنامەی ئیسلام پەیڕەوناکەین" زۆرێك لە ناو گۆنگرەکەداو خەڵکی بە گشتی توشی سەرسوڕمان بوون بەلایانەوە سەیر بوو وا زوو وازی لە مەبدەئەکەئ هێنا، بەڵام پێم وابێت ئەوە لەوکاتەدا ئەپەری حیکەمەت و ئارامگری بوو وەتێگەیشتنێکی قوڵی هەبوو بۆ ئەو رەوشەی تورکیا، چونکە ئیتر لەمەوەیەدا لەسەر ئەو ووتەیەی لە ساڵی ١٩٩٢ روونکردنەوەیدا بە ئاشکرا تۆبەو پەشیمانی دەربڕی، ووتی :- نەك من بڕوام بە ئیسلامەکەی خۆم نەبێت نا-بەڵکو- ئەو سەردەمە سیستەمی عەلمانی لە رێگای دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە وای بە خەڵکی گەیاندبوو کە ئەوەی ئیسلام بێت موسڵمان بێت ئیتر ئەوە دواکەوت و پیاو کوژ و ئیرهابیە، دواکرا لە خەڵکی ناو مزگەوت بە پیادەکردنی شەریعەتی ئیسلام٪٩٥ خەڵکی شەریعەتی نەدەویست ئەوندە ئیسلام ناشرین کرابوو، چونکە ئەو سەردمە ٣٠٠هەزار ئافرەتی موسڵمان لە ووڵەتەکەی مندا بە ئاشکرا مۆڵەتیان پێدراو بوو کە لە بازڕدا لەشەی خۆیان بفرۆشن و دەعارەو زینا بڵاو ببویەوە، هەمووی بە بەڵگەوە خستە بەرجاو ئۆردغان لە ساڵی رابوردا کە هەمووی دۆسیەی هەیەو زەریبەو باجیان لێوەرگیراوە بە هۆکاری لەش فرۆشتنەکەیان، ئینجا توانیمان کە بانگەوازخوازانی ئیسلامی لە ناویاندا بڵاو بکەیەنوە هەموو تۆبەیان کرد لە کارەکانیان و بە هاوکاری لەگەڵ برا بازرگاناکانمان کە کاریان بۆ پەیدا بکەن واز لە کاری لەشفرۆشی و زیان بێنن، کردمان ئیستا بە ئاشکرا دەڵێت : بەڵێ بۆ پیادەکردنی شەریعەتی خوای گەورە لە ووڵاتی تورکیای عەلمانی ئەتاتورکی ماسونی سەهیۆنیدا.
هەر لەم ماویەدا بۆمێکی چێنراوی تەقاندەوە لە ناو خەڵکیدا، بە راپرسیەك لە ناو خەڵکی دا بەگشتی لە مزگەوت و شارەکان و تەنانەت ئوتێلە گەشتیاریەکاندا کە ئەتانەوێت شەریعەتی ئیسلام پیادە بکرێت لە تورکیادا٪٩٥ خەڵکەکە دەنگیاندا بە بەڵێ بۆ شەریعەتی ئیسلام، چونکە هەموو ئەو گومان و قسەو قسەڵۆکەنمان لە بەرچاوی خەڵکیدا نەهێشت کە عەلمانیەکان وەك هەوری ڕەش دروستیان کردبوو.
پاشان لە ووتارەکەیدا ئۆردغان راگەیاند: کاتێك ئێمە حوکمڕانی خەڵکی دەکەین شەریعەتی ئیسلامیان بەسەردا ناسەپێنین، بەڵکو دەبێت خۆیان دوایی بکەن، بەخۆشحاڵیەوە وەریبگرن.
پاشان تورکیای عەلمانی لەسەر مەنهەجی ئەتاتورك خۆی ساغکردبووە بۆ ئەوەی پاكی و داپۆشراوی داوێن پاکی ئافرەتانی ئەو ووڵاتە ببەزێنێت و هەمووی رووت بکاتەوە، تا رادەیەك سەرکەوتوو بوو، بەڵام لەسەرەتایی هاتنی ئۆردوغان لە زانکۆ پەیمانگاکان و فەرمانگا گشتیەکان باس لە وەدکرا کە خەڵکی دەیەوێت ئازاد بێت لە پۆشینی جل و بەرگ.. ئەویش بەوپەری خۆشحاڵیەوە ئازادی دایەوە دەست خۆیان ووتی ئێوە ئازادن لە پۆشینی هەرجۆرە جلوبەرگێك کە دەیپۆشن، بەڵام ئێستا خەڵکی ووڵاتی تورکیا ٪٦٥ خۆشحاڵە بە لەبەر کردنی جلوبەرگی باڵا پۆش و بێ زۆر لێکردن هەر لە رووی ئازادیەوە ئەومافەیان هەیە کە چ جۆرە جلوبەرگێك لەبەر دەکەن، ئیتر ئێستا زۆربەی شارو شارۆچکەکانی تورکیا رووت قوتی ئەتاتورکیان بە جێهێشتو ئێستا پۆشتەو پەرداخی ئوردغانیان پیادەکردوە.
بە دەیان جار تورکیا توشی شکست بووە، لە سایەو سێبەری عەلمانیەتی ئەتاتورکی بۆگەن و پیسدا، چەندین جار ئەو ووڵاتە لە رووی خزمەتگوزاریەوە توشی نەهامەتی بووە بە تایبەت ئاو کارەبا لە جێگا گەشتوگوزاریەکان بڕاوە چجایی ماڵەکان بە دەیان جار جادەو ڕێگاو بان هەڵدەکەنراو بە ساڵ پرۆژەکە شکستی دەخوارد پارەیان لەسەر دەخوار، کەس جورئەتی ئەوەی نەبوو کە دەنگ بەرز بکاتەوە، خیرا دەستبەجێ دەزگا داپڵۆسینەکانی عەلمانیەتی سەربازی ئەتاتورکی بە ئاگرو ئاسن خەڵکیان بێدەنگ دەکرد، بەڵام ئیستا ئۆردغان دەیەوێت پارکێك کە مێژووی کۆنی ئەو ووڵاتەیە و دیرۆکی ئەو میللەتەیە کە ئەتاتورك هەموو تێكداوە بەسەر یەكدا هەموو مزگەوتی ئەو ووڵاتەی ووێران کرد ئۆردغان دەیەوێت سەر لە نوێ دروستیان بکاتەوە، ئەوا عەلمانیەتی ئەو ووڵاتە دەیەوێت وەك عەلمانیەتە رەزا قورسەکانی تری ووڵاتانی عەرەبی سەرلە نوێ ئاژاوە دروست بکاتەوە، یان وەك فلولە عەلمانیەکانی میسرو ، یاخود بلاك بلۆکەسەرسەریەکانی میسر و بە دەستی جولەکەو زایۆنیستەکان دەیانەوێت ئەو ووڵاتە تێك بدەن.
لە ڕاستیدا ئەمانە لە تورکیا یاخود میسر خۆپیشاندان ناکەن بەڵکو ئەمانە ئاژاوە گێڕەکانن، پێویستە هێزیك هەبێت بۆ ڕێگری لە ئاژاوگێری و ئیرهابی ئەم عەلمانیانە، چونەک باس لە ئاودانی دەکەن عەلمانیەکان کەچی خۆیان تێکدەرن باس لە گفتگۆ دەکەن ووتەکانیان دەکەنە فیشەك، باس لە هێمنی دەکەن کەچی خۆیان ئاگر لەسەر جادە تەنانەت ئاگر لە ناوجەرگی دایکانیش بەرئەدەن، بەڵام خوای گەورە خۆی موسڵمانان و ووڵآتی تورکیا سەرکەوتوو دەکات لە دەست ئەو عەلمانیانە..
اللَّهُ وَلِيُّ الَّذِينَ آَمَنُوا يُخْرِجُهُمْ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ وَالَّذِينَ كَفَرُوا أَوْلِيَاؤُهُمُ الطَّاغُوتُ يُخْرِجُونَهُمْ مِنَ النُّورِ إِلَى الظُّلُمَاتِ أُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ..البقرة:257
خوا پشت و پهنای ئهوانهیه که باوهڕیان هێناوه، له تاریکستانهکانی (گومان و ستهم) سریان دێنێت و دهیانخاته ناو نورو رووناکیهوه، ئهوانهش که ڕێبازی کوفریان گرتۆته بهر، پشت و پهنایان (طاغوت)ه، له نورو ڕووناکی دهریان دێنن و دهیانخهنه ناو تاریکستانهکانهوه، ئا ئهوانه نیشتهجێی ناو ئاگری دۆزهخن، وه بۆ ههمیشه به زیندویی تیای دا دهمێننهوه.
إنَّمَا ذَلِكُمُ الشَّيْطَانُ يُخَوِّفُ أَوْلِيَاءَهُ فَلَا تَخَافُوهُمْ وَخَافُونِ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ, آل عمران:175
ئهوه تهنها شهیتانه که یاوهرهکانی خۆی دهترسێنێت، ئێوهی )ئیماندار) لێیان مهترسن، بوڵکو ههر له من بترسن ئهگهر ئیماندارن. (بێ گومان ترسان لهخوا ئاسودهیی و ئارامیی دهبهخشێت به ئیماندار)