12/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
په‌یه‌ده به‌ڵێنی تێكشكاندنی به‌ره‌ی نوسڕه ئه‌دات
بزاڤ:
پارتی یه‌كێتی دیموكرات به‌ڵێنی ئه‌وه ئه‌دات كه به‌ره‌ی نوسڕه له‌كوردستان وه‌ده‌رنێت و ئه‌و هێزه تێكبشكێنێت.
صاڵح موسلیم هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده رایگه‌یاند كه به‌كۆتا هاتنی ئاگربه‌سته یهكلایهنهكهیان بریاری توند ئه‌ده‌ن له‌باره‌ی به‌ره‌ی نوسڕه‌و ده‌ست به‌هێرشكردن ده‌كه‌ن.
ناوبراو راشیگه‌یاند كه به‌ڵێن به‌گه‌لی كورد ئه‌ده‌ین هێزه‌كانی به‌ره‌ی نوسڕه تێكبشكێنین و له‌كوردستان ده‌ریانبكه‌ین.
وتیشی (به‌داخه‌وه ئه‌وان سودیان لهئاگربهستهكهی ئێمه وه‌رنه‌گرت و بهرهوامبوون له‌شه‌ڕو په‌لاماردان، بۆیه ئێمه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی خراپ وه‌ڵامیان ئه‌ده‌ینه‌وه).
د.ع