06/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئاسۆ فەرەیدون بەفەرمی وەك پارێزگاری سلێمانی دەستبەكار بوو
بەپێی ئەو رێككەوتنەی كە لەنێوان گۆڕانو یەكێتی كرابوو كە پارێزگاری سلێمانی بۆ یەكێتی دەبێت، ئەمرۆ كاندیدی یەكێتی وەك پارێزگاری سلێمانی بەفەرمی دەست بەكاربوو.
ئەمرۆ بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە فەرمی دەست بەكاربوونی ئاسۆ فەریدون وەك پارێزگاری نوێی سلێمانی راگەیەنراوە كە ماوەیەك لەمەوبەر گۆڕانو یەكێتی لەسەر بوون بە پارێزگاربوونی رێككەوتبوون.
هاوكات بەپێی زانیارییەكانی لەمەراسیمی دەستبەكاربوونی پارێزگاری نوێی سلێمانی، سەرۆكی ئەنجومەن و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاگادار نەبوون و بانگهێشت نەكراون.