مالكی و عیبادی رێككه‌وتنه‌ نه‌وتییه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێرو به‌غداو پرسی بودجه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن
06/01/2015 نوسەر: bzavpress

مالكی و عیبادی رێككه‌وتنه‌ نه‌وتییه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێرو به‌غداو پرسی بودجه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی ئاشكرایكرد كه‌ سبه‌ی كوتله‌كه‌یان به‌ ئاماده‌بوونی حه‌یده‌ر عیبادی سه‌رۆك وه‌زیران و نوری مالكی جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق كۆده‌بنه‌وه‌و مه‌سه‌له‌ی رێككه‌وتنه‌ نه‌وتییه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێرو به‌غداو پرسی بودجه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن.
حسێن مالكی په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی حزبی ده‌عوه‌ له‌ په‌رله‌مانی عیراق به‌ سۆمه‌رییه‌ نیوزی راگه‌یاندووه‌ كه‌ سبه‌ی كوتله‌ی حزبی ده‌عوه‌ كۆده‌بنه‌وه‌و بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی بودجه‌ی گشتی و رێككه‌وتننامه‌ نه‌وتییه‌كه‌ی نێوان به‌غداو هه‌ولێر.
وتیشی: له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا نوری مالكی جێگری سه‌رۆك كۆمارو حه‌یده‌ر عیبادی سه‌رۆك وه‌زیران ئاماده‌ ده‌بن و ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاماده‌كارییه‌ بۆ دانیشتنی په‌رله‌مانی عیراق ‌.