06/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
عه‌دنان موفتی: ده‌بێت هێزی پێشمه‌رگه و ئاسایش و ناوخۆ یه‌كبخرێنه‌وه
عه‌دنان موفتی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، سه‌باره‌ت بهیهكخستنهوهی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هه‌ڵوێستی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ری كردووه، موفتی وتی: "ئه‌و پڕۆژه‌یه له ساڵی 2006 و له‌كاتی یه‌كگرتنه‌وه هه‌ردو ئیداره‌ی سلێمانی و هه‌ولێر رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه دواكه‌وتووه و هه‌موومان لێی به‌رپرسیارین".
وتيشی: "پێشمه‌رگه وه‌كو هه‌میشه سه‌لماندوویانه كه به‌رگری له خاكی كوردستان ده‌كه‌ن و جێگه‌ی ڕێز و ته‌قدیری هه‌موومانن و پێشمه‌رگه له‌سه‌ر هه‌قه و به‌رگری له گه‌لی خۆیان ده‌كه‌ن".
ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه "ده‌بێت هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ئاسایش و ناوخۆ و هه‌موو داموده‌زگاكانی حكومه‌ت یه‌كبخرێنه‌وه و دیارده‌ی دوو ئیداره‌یی نه‌مێنێت، به‌ڵام پێویسته دانیشتنی له‌سه‌ر بكرێت و گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت و به‌رنامه‌ی بۆ دابڕێژرێت".