نیۆ-ئیسلامیزم و دیموکراسییەت
06/01/2015 نوسەر: bzavpress

نیۆ-ئیسلامیزم و دیموکراسییەت

لە حەسەن بەنناوە،بۆ حەسەن تورابی،لە ئەبوعەللای مەودودییەوە بۆ راشد غەنوشی،لە جەمالەدینی ئەفغانییەوە بۆ نەجمەدین ئەربەکان،لەمورسییەوە بۆ ئەردۆغان .ته نها میژووییەکن لەنێوان ململانێی ئوسوڵی ئیسلامی و دەستەڵات (Islamic fundamentalism&power) دا .

دەرکەوتنی گروپی ئیسلامی کلاسیکی لەناو ئیخوان موسلمین دا .جیابونەوەی بیروباوەڕیان بۆ عەقیدەو بۆ سیاسەت .شێوازی بەردەوامیدانی خەباتی ئیسلامی دوای دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوەیی مۆدێرنی سیکۆلار لەلایەن ئەتاتۆرکەوە لەجێی خەلافەتی ئیسلامی (ئاخر ئەمە زۆر موهیمە).

ئینجا نیۆ-ئیسلامیزم،وەکو تەییارێکی تری ئیخوان موسلمین " حزبی نەهزە لەتونس و ئیسلامییەکانی مەغریب و ئەمانەی تورکیا" ن ،بەرگێکی تریان کرد بە بەر ئیسلامدا،کە ئەم شَیوازه لە ئیسلامگەرایی تایبەتمەندیی خۆی هەیە ،وەکو چۆن ئۆزاڵ لەگەڵ سەرکردە و بزنسمانە غەربییەکان ویسکی ئەخوارد،لەگەڵ ئیسلامییەکانیش شەونوێژ بەئامانجی ڕاگرتنی باڵانسی هێز.پرسیارە هەرە سەرەکییەکە لێرە ئەوەیە: ئایا دەعوەو سیاسەت پێکەوە ئەکرێت ؟.ئایا نمونەیەکی سەرکەوتووی وا هەیە ؟.دواجار هەرئەبێت پاشەکشێی بەرچاو بکەن لە بانگخوازیی و ئیسلام و ڕێساکانی،ئینجا سیاسەتێکی سەرکەوتوو پێشکەش ئەکەن،وەکو ئەربەکان باوکی ئیسلامی مۆدێرنی تورکییە،ئەم کارەی قبوڵ نەبو،سوپاو ئەردۆغان گەلەکۆمەکیان لێکرد و تەییارێکی تری ئیسلامییان هێنا،ئەربەکان لایوایە" لەو ڕۆژەوەی ئاک پارتی هاتۆتە دەستەڵات،تورکیا بەرگی ئیسلامی داکەندووە".. ئێستاش:

نیۆ-ئیسلامیزم (Neo-Islamism) ئەیانەوێ پەیوەندییەکانی یان لەگەڵ خۆرئاوا چاک بکەن.

دیموکراسییەت و کۆنسێپتەکانی تری وەک لیبراڵیزم و بازاڕ وەک تەکتیکێکی شەرعی بەکار بهێنن .

بەتەواویش هەندێکیان قەناعەتیان بەوە هێناوە،کە ئیسلام و کاری سیاسیی بەبێ گونجاندن لەگەڵ شۆڕشی تەکنەلۆژیاو چەمک و دونیای هاوچەرخ مەحاڵە . تەنانەت نەهزە لەتونس تا ڕاددەیەکی باش ئۆقرەی گرتووه و سەرکەوت لەحوکمڕانییەکەیدا،بەوە تائەوپەڕی مرونەت و تەنازولی لەهەقیقەتی جێبەجێکردنی ئەحکامی ئیسلامی کرد،ئەگەر زۆربەی قانونەکان سەرچاوەی شەریعەتی ئیسلامیش نەبێت ئاساییە (ئەمەش موهیمە) .وەک چۆن سیسی (cc) یش شوێنی خۆی گرت و کەوتە سەر هێڵی خۆی.

به لای بریجنسکی یەوە،ئەمریکا لەسەر (3) ئاست تەحەدداکانی خۆی پۆلێن کردووە بۆ ئایندە،باڵاترینیان،لە مەدایەکی جیهانی و ناوچەیی زۆرگەورە،چین و یابان ە ،کە گەورەترین کێبڕکێی ئەمریکان،لەئاستێکی ئیقلیمی بچوکیشدا ململانێکانی لە شەرق و باکوری ئەفریکاو ئێران و پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل بەڕێوە ئەبات .

خۆرئاوا، زۆر بەباشی چاودێریی دیموکراسییەت ئەکات لەجیهانی عەرەبییدا،دەست بەردان لەخۆرهەڵات مەحاڵە بۆ ئەوروپاو ئەمریکا.بەتایبەت ئەوبەشەی ولاتانی عەرەبی کە بەحوکمی مەلەکییەت داپۆشراون،هەم سەرچاوەی داهاتیان بۆ دەرەوە هەیە،هەم ڕێرەوی ستراتیژیی و شوێنی گرنگییان هەیە،وەک سعودییەو کوەیت و سەڵتەنەتی عەممان و مەغریب و وڵاتانی تری کەنداو و...تاد .لەسەر کەنداوی فارس و عەرەبییەوە،بۆ دەریای سور بۆ دەریای سپی ناوەڕاست ئەڕوانن .هەموو جەند ساڵ جارێک بە تەکتێکیک،بە ستایلێک خۆرئاوا ئەم هێزە ئیسلامیانە (ئەوانەی لەحوکمدان و ئەوانەشی له هەولی دەستەبەرکردنی دەستەڵاتدان) تاقی ئەکاتەوه..بەردەوام هەموو ستراتجستەکان و سکۆڵەرشیبەکان لەم جیهانە ئیسلامییە بە گومانن،دیموکراسییەت هەزم بکات .هەرچەندە بە شاهیدی چاودێرە نێودەوڵەتییەکان،لەدوا ڕۆژەکانی (2014) دا تونس پاکترین و باشترین هەڵبژاردنی ئەنجامداوە .